٤ی ئازار: ڕێکەوت

٤ی ئازار ٦٣یەم ڕۆژی ساڵە (٦٤ لە ساڵی پڕدا).

٣٠٢ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ.

ڕووداوەکان

  • ١٤٦١ - لەمیانەى جەنگى ئەلوەردەتەین هێنرى شەشەم ى شاى ئینگلیز لەلایەن ئالیورکى دەسەڵاتى لێسەندرایەوەو لەدواى ئەو ئێدواردى چوارەم دەسەڵاتى گرتە دەست.
  • ١٤٩٣ - دۆزەرەوەى ئیسپانى کریستۆڤەر کۆڵۆمبس لەمیانەى درێژەى گەشتەکەیدا گەیشتە ئەمریکاى باکوور.
  • ١٥١٩ - دۆزەرەوەى ئیسپانى هێرنان کۆرتێز لە میانەى گەشتەکەیدا لە کەنارەکانى مەکسیک دابەزى.
  • ١٦٦٥ - شارلى دووەم ى شاى بەریتانیا جەنگى لە دژى هۆڵەندا ڕاگەیاند.
  • ١٦٩٩ - ئەڵمان ەکان جوولەکە کانیان لە شارى لۆبیخ دەرکرد.
  • ١٨٠٠ - پەروەردەکردنى گیانلەبەرى مەڕ خرایە سیستەمى خوێندن لە وڵاتى ئوسترالیا.
  • ١٨١٣ - هێزەکانى ڕووسیا گەیشتنە شارى بەرلین ى پایتەختى ئەڵمانیا و لەم کاتەشدا هێزەکانى فەرەنسا لە ناوچەکان کشانەوە بەبێ بەرگرى کردن.
  • ١٨٨٠ - بۆ یەکەم جار لە ڕۆژنامەکاندا وێنە بەدەرکەوت، ئەمە و بۆیەکەم جار ئەو وێنەیە لەیەکێک لەڕۆژنامەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بڵاوکرایەوەو بووە سەرەتایەک بۆ بەدەرکەوتن و بڵاوبوونەوەى وێنە لە ڕووپەڕى ڕۆژنامەکاندا.
  • ١٩١٤ - بۆ یەکەم جار لە مێژووى خۆیدا لە کارێکى دەگمەن و ناوازەدا دوو کۆرپەى چوار مانگى بەیەکەوە نووساو لە کردەیەکى نەشتەرگەریدا لە وڵاتى فەرەنسا لێکرانەوە، و سەرکەوتنیشى بەدەست هێنا. ئەم ڕووداوە بووە سەرەتایەک بۆ لێکجیاکردنەوەى دووانە لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە.
  • ١٩١٥ - سازۆنۆڤ ى وەزیرى دەرەوەى ڕووسیا نامەیەکى ئاراستەى هەریەکە لە نێردەکانى بەریتانیا و فەرەنسا کردو تیایدا داواى ناوچەکانى قوستەنتینیە ى دەکرد، کە هەریەکە لە ناوچەکانى کەنارەکانى باکوورى بەسفۆر، دەریای مەرمەڕە، و دەردەنێلى دەگرتەوە.
  • ١٩١٨ - ئەنفلۆنزای ئیسپانی سەری ھەڵدا کە بە کوشندەترین دەرد دەژمێردرێت لە مێژووی مرۆڤایەتی. بووە ھۆی کوشتنی ٥٠ ملیۆن کەس (%٣ی جیھان) و تووشبوونی ٥٠٠ ملیۆن (١/٣ی جیھان).
  • ١٩٢٣ - بۆردومان کردنى شارى سلێمانى لەلایەن فرۆکەکانى ئینگلیز.
  • ١٩٣٣ - ئەنگلبێرت دۆلفۆس ى ڕاوێژکارى نەمسا پەرلەمانى هەڵوەشاندوە، و خۆى بەتەنها دەسەڵاتى گرتە دەست.
  • ١٩٣٣ - گرتنە دەستى حوکم لەلایەن فرانکلین دالانۆ ڕۆزڤەڵت بە سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ژمارەى ٣٣، ناوبراو لەساڵى ١٨٨٢ لە شارى نیویۆرک لە دایکببوو بەهۆى هۆکارێکەوە قاچەکانى برینداردەبن و بەهۆى عارەبانەوە دەجولێتەوەو لەساڵى ١٩١٠ دەبێتە ئەندامى ئەنجومەنى پیران و بۆماوەى ٣ جاریش هەڵبژێردراوەتەوە بە سەرۆکى ئەمریکا.
  • ١٩٤٩ - ئەنجومەنى ئاسایسى نێودەوڵەتى بڕیارێکى دەرکردو تیایدا ڕایگەیاند: ئیسرائیل ئەندامى تەواوى ئەنجومەنەکەیە.
  • ١٩٦٣ - تاهیر یەحیا وەفدى حکومەتى عێراقى لە کانى ماران لەگەڵ مەلا مستەفا بارزانى کۆبوویەوە.
  • ١٩٧٩ - هێزەکانى چین دەستیان بەپاشەکشەکردن کرد لە وڵاتـى ڤێتنام.
  • ١٩٧٩ - تەرمى مەلا مستەفا بارزانى لە ئەمریکا و گەیشتە شارى تاران.
  • ١٩٩١ - هەڵگیرسانى ڕاپەڕینى باشوورى عێراق لە دژى دەسەڵاتى سەدام حوسێن ى سەرۆکى وڵات، لە ئاکامدا ڕاپەڕین لە سەرتاسەرى عێراق ١٥ پارێزگاى لەکۆى ١٨ پارێزگا گرتەوە، بەڵام بەهۆى پشتگیرى نەکردنى لەلایەن ئەمریکا و ئەو ڕاپەڕینە هەرەسى هێنا.
  • ١٩٩١ - سەعد عەبدولڵا سوباح ى میرى وڵاتى کوەیت لەدواى ئەوەى لەگەڵ داگیرکردنى وڵاتەکەى لەلایەن عێراق ەوە هەڵاتبوو، گەڕایەوە.
  • ١٩٩٥ - لە ئیمارات حوکم بۆ بنەماڵەى شێخ مەکتوم قۆرخ کرا.
  • ٢٠٠٣ - گرێدانى کۆنگرەی لەناکاوى جیهانى ئیسلامى لەشارى دەوحە بە ئامادەبوونى سەرانى ٥١ وڵاتى ئیسلامى، بە مەبەستى تاوتوێ کردنى پرۆسەى ئاشتى و بنەبڕکردنى دیاردەى تیرۆر.
  • ٢٠٠٩ - دەرچوونى بڕیارى راگرتنى عومەر حەسەن بەشیر ى سەرۆکى سوودان لە لایەن دادگاى نێودەوڵەتى.

لەدایکبوونەکان

  • ٠٩٧٦ - مێژوونووسى گەورەى میسرى موحەمەد عەبدولڵا ئەحمەد ناسراو بە (سوبحى)، ناوبراو یەکێکە لە مێژوونووسە گەورەکانى ئەو ووڵاتەو دانراوێکى زۆرى هەیە کەبە نزیکەى ١٣ هەزار لاپەڕە هەژمار دەکرێت.
  • ١٧٦٩ - موحەمەد عەلى پاشا حاکمى میسر و دامەزرێنەرى خانەوادەى عەلەوییەکان لەو وڵاتەدا.
  • ١٨٩٣ - مەحمود بێرم توونسى شاعیرى میسر ى و بەڕەچەڵەک توونسى.
  • ١٩٠٤ - رینهارد هایدریش یەکێک لەئەفسەرەکانى پارتى نازى ئەڵمانیا و ئەندازیارى کوشتارى جوولەکەکان لەمیانەى جەنگى جیهانى دووەمدا.
  • ١٩٤٥ - تۆمى سڤینسۆن ى یاریزان و ڕاهێنەرى تۆپى پێى سویسرى.
  • ١٩٤٩ - سێرگیە باگابش سەرۆکى ئەبخازیا.
  • ١٩٥٠ - ریک بێرى سیاستەمەدارى ئەمریکى.
  • ١٩٥٤ - فرانسۆ فیۆن سەرۆک وەزیرانى فەرەنسا.

مردنەکان

٢٠٠٣ - لە بازگەی تاسڵوجە ئەندامی پێشووتری یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان عەبدوڵا قەسرێ و چوار پاسەوانی لەلایەن هێزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان تیرۆرکران.

بۆنەکان


Tags:

٤ی ئازار ڕووداوەکان٤ی ئازار لەدایکبوونەکان٤ی ئازار مردنەکان٤ی ئازار بۆنەکان٤ی ئازارساڵی پڕ

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕۆژنامەڕەواندزپارێزگای دھۆکعەبدوڵڵا گۆراندیواری خانەخاککوردستان (ڕۆژنامە)میرنشینی بادینانناسر ڕەزازیھاروون ڕەشیدکورددینەمۆمافەکانی ژنانفێربوونی چاودێرینەکراوخۆشەویستیکیمیاشەڕی ئێران و عێراقمحەممەد ئەمین زەکی بەگقاجاڕەکانحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانجەنگی جیھانیی یەکەمسێکسی کۆمیجوگرافیای مرۆیی.bnقەزای کەلارگۆڵفێشۆڕشی ئەیلوولبەرزنجەپۆستەربارانپەرلەمانی کوردستانفۆنۆلۆجیئادیابینسمکۆسافیی ھیرانیمایکرۆسۆفت ئۆفیسھەژارچەکخەمۆکیگورگڕیالیزممادئۆتیزمکتێبپارێزگای ھەڵەبجەئیمپراتۆریەتیی عوسمانیتۆپی پێکارڵ گۆستاف یۆنگمەزھەر خالقیمەحموود دەروێشمێژووی سلێمانیگۆڕەپان و مەیدانبانکبەکتریامیرنشینی بابانڕەمزی نافیعتۆپ (یاری)ئایەتەلکورسیشنگالشاسوار جەلال سەعیدبیابانژاپۆنئیسپانیاشێخ سەعیدناسیۆنالیزمخەلافەتی عەباسیوزەکاغەزی داراییھێمنکوردیی باشووریقەزای ماوەت🡆 More