٢٥ی شوبات: ڕێکەوت

٢٥ی شوبات ٥٦ـەم ڕۆژی ساڵە لە ڕۆژژمێری گرێگۆریدا، ٣٠٩ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ (٣١٠ لە ساڵە پڕەکاندا)


ڕووداوەکان

  • ١٢٦٠ - خۆبەدەستەوەدانى قەڵاى حەلەب لە دواى داگیرکردنى شارى حەلەب بەدەستى هۆلاکۆ.
  • ١٩٢٠ - لوید جۆرجى سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا ڕایگەیاند، کە کورد مافى چارەى خۆنووسینى هەیە.
  • ١٩٣٢ - بارینى بەفرە زۆرەکەى شارى سلێمانى.
  • ١٩٣٣ - وڵاتى ژاپۆن خۆى لە کۆمەڵەى گەلان کێشایەوە.
  • ١٩٣٨ - بڵاوکردنەوەى گۆڤارى زانستى لەلایەن ساڵح قەفتانەوە.
  • ١٩٤٥ - دامەزراندنى پارتى ئومەى سودانى بەسەرکردایەتى عەبدولرەحمان مەهدى.
  • ١٩٥٠ - دەستبەکاربوونى عەبدوڵڵا سالم سوباح بە میرى کوەیت.
  • ١٩٥٤ - راکردنى سەرۆکى سوریا ئەدیب شیشکلى بۆ شارى بەیروت، ئەوەش لەدواى ئەو کودەتایەى کەلەلایەن باڵى سەربازییەوە ئەنجامدرا.
  • ١٩٦١ - سەربەخۆیى کوەیت لەلایەن بەریتانیا وە.
  • ١٩٦٦ - دەستبەکاربوونى نورەددین ئاتاسى بەسەرۆکى سوریا .
  • ١٩٧٣ - دەرچوونى ژمارەى یەکەمى ڕۆژنامەى الرأي العام الاهلیة‌ لە یەمەن.
  • ١٩٧٤ - میهرەجانى هونەرى کورد ى لەشارى بەغدا کرایەوە.
  • ١٩٨٤ - دوا سەربازى ئەمریکا لە شارى بەیروت ى پایتەختى لوبنان چوونە دەرەوە.
  • ١٩٨٦ - فلیپین دامەزراندنى دوو سەرۆکى لە یەک کاتدا بە خۆیەوە بینى، و سەرۆکى وڵات فەردیناند مارکۆس وڵاتەکەى جێهێشت.
  • ١٩٩١ - کۆتایى هێنان بە هاوپەیمانێتى وارسۆ.
  • ١٩٩١ - حکومەتى عێراق بڕیارى کشانەوەى خۆیدا لە کوەیت دواى ٦ هەفتە لە داگیرکارى و بەزەبری هێرشی زەمینی وڵاتە هاوپەیمانەکان.
  • ١٩٩٢ - لەسەر دەستى ئەرمەن ەکان ٧٠٠ هاوڵاتى ئازەربایجان ى لەناوچەى قەرەباغ کوژران.
  • ١٩٩٤ - جولەکە یەکى ئەمریکى تەقەى لە نوێژخوێنانى مزگەوتى ئیبراهیمى کرد لەشارى خەلیل و لە ئەنجامیشدا نزیکەى ١٨٠ نوێژخوێن بوونە قوربانى.
  • ٢٠٠٧ - ئەنجام دانى هەڵبژاردنەکانى سەنیگال و دەرچوونى عەبدوڵڵا واد بۆ جارى دووەم بە سەرۆکى وڵات.
  • ٢٠١٠ - ڤیکتۆر یانکۆفیچ بووە سەرۆکى ئوکراینا.

لە دایکبوونەکان

  • ١٥٤٣ - مێژوونووسى کورد شەرەفخانى بەدلیسى.
  • ١٦٤٣ - سوڵتان ئەحمەدى دووەم ى سوڵتانى عوسمانى.
  • ١٧٠٧ - کارلۆ گۆڵدۆتى شانۆنامەنووسى ئیتاڵى.
  • ١٧٧٨ - خۆسییە دى سان مارتان ژەنەرالى ئەمریکى و سەرۆکى پیرۆ.
  • ١٨٤١ - نیگارکێشى بەناوبانگى فەرەنسى ئۆجەست ڕینوار.
  • ١٨٤٢ - کارل ماى نووسەرى ئەڵمانى.
  • ١٨٦٦ - بینیدیتۆ کرۆچە فەیلەسوفى ئیتاڵى.
  • ١٨٧٣ - گۆرانى بێژى ئیتاڵى کارۆزۆ.
  • ١٩٥٠ - نیستۆر کێریشنەر سەرۆکى ئەرجەنتین.
  • ١٩٦٠ - جەمال مەنسور سەرکردە لەبزووتنەوەى حەماس.
  • ١٩٦٠ - مادلین تەبەر ئەکتەرى سینەمایى لوبنانى.

مردنەکان

  • ٠٧١٥ - وەلیدى کوڕى عەبدولـمەلیک خەلیفەى ٦ ى ئەمەوییەکان.
  • ١٥٥٨ - ئەلیۆنۆرا شاژنى پورتوگال و فەرەنسا.
  • ١٨٥٢ - شاعیرى ئیرلەندى تۆماس مۆر.
  • ١٨٩٩ - پۆل ڕۆیتەر دامەزرێنەرى ئاژانسى هەواڵى ڕۆیتەرز.
  • ١٩١٨ - کوژرانى مارشیمۆن بەدەستى سمکۆى شکاک.
  • ١٩١٩ - حەفنى ناسیف یەکێک لە ئەدیبە گەورەکانى وڵاتی میسر.
  • ١٩٥٣ - خۆسیە ماریا ئەسنار سەرۆک وەزیرانى ئیسپانیا.
  • ١٩٧١ - تیۆدۆر سفێد بێرگ کیمیازانى سوید ى.
  • ١٩٧٥ - نیکۆڵاى برۆگانین سەرۆک وەزیرانى پێشووى یەکێتى سۆڤیەت.
  • ١٩٨٠ - ئەحمەد شەقیرى کە یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانى بزووتنەوەى ڕزگارى خوازى فەڵەستین.
  • ١٩٩٠ - کوژرانى نووسەرى کورد رەئوف زوهدى لەشارى سلێمانى.
  • ٢٠٠٨ - ئەحمەد عەقل ئەکتەرى سینەمایى میسر ى.

بۆنەکان

بەستەری دەرەکی


Tags:

٢٥ی شوبات ڕووداوەکان٢٥ی شوبات لە دایکبوونەکان٢٥ی شوبات مردنەکان٢٥ی شوبات بۆنەکان٢٥ی شوبات بەستەری دەرەکی٢٥ی شوباتساڵی پڕڕۆژژمێری گرێگۆری

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئۆگەستینتێنسی سەرمێزئیستۆنیابەڕازیلفریدریش نیچەزانستی کتێبخانەشێرپەنجەی خوێنشانشینی یەکگرتووباشووری کوردستانشێخ سەعیدتاڤگەی گەلیی عەلی بەگماتماتیکڕێواسشۆڕشی ئەیلوولئەختەرڕەقامێرمیکانیکی کوانتۆمڕەپبوونی کێرعەباس کەمەندیفەرھاد پیرباڵبیل گەیتسمزگەوتلەشفرۆشیمنارەی چۆلیلوڕیبابا تاھیری ھەمەدانیسەرمایەداریمیرنشینە کوردییەکانسئەسفەھانمافئادەمئەمریکای باکوورلێبوردەییجەبرعەبدولسەلام بارزانیعەبدوڵڵا ئۆجەلانئەنسارولئیسلامچینئاوی ژێرزەویئامارجوود بێلینگھاممووساتۆپی سەبەتەشێرپەنجەپێکدادانی شارستانیەتەکانمیسرحوسێن کوڕی عەلیجلی کوردیتۆپی پێتاڤگەی بێخاڵنوێژی عیشاکەروێشکچاکەکرۆمۆسۆمسەید سادقئەندازیاریقەزای پشدەرھەڵگوردوەلی دێوانەھێمنئەی ڕەقیبدەمارزێڕقەڵای دمدمکۆمەڵگەکۆمۆنیزمشەڕی ساردشیعەڤۆڵتیەھاویندەوڵەتی ئیسلامیی عێراقمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانسۆمەرنەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێن🡆 More