٢٠٢٢ لە کوردستان

کوردستان لە ٢٠٢٢ ئەو ڕووداو و لەدایکبوون و مردنانەی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢ لە کوردستان ڕوویان داوە بە تایبەت ئەوانەی دەنگدانەوە و کاریگەری زۆری لەسەر کوردستان ھەبووە پێڕست دەکات.

ڕووداوەکان

حوزەیران

  • ٢٨ی حوزەیران: لە شاری ھەولێر قوتابییەک ھێرشی کردە سەر بەشی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین و لە ئەنجامدا دوو مامۆستا کوژران.
  • ٢٠ی حوزەیران: ١٠ مامۆستای ڕۆژھەڵاتی کوردستان پاش دەستبەسەرکردن و گرتنیان لە لایەن ئێرانەوا مانیان لە خوردان ڕاگەیاند، ئەنجومەنی ھاوئاھەنگیی ڕێکخراوە پیشەیییەکانی مامۆستایانی ئێران ئەوەی ڕاگەیاند ئەو ١٠ مامۆستایە خەڵکی شاری سەقزن، بەھۆی جێبەجێ نەکردنی داواکانیان و ناڕەزایەتی دەربڕین لە گرتنیان مانیان لە خواردن گرتووە.
  • ١٧ی حوزەیران: لە نزیک سایلۆی کەلار ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ کرایە ئامانج و چوارکەس کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوون. دژە تیرۆری کوردستان ڕای گەیاند ھێرشەکە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیاوە بووە ئەو کەسانەی کراونەتە ئامانج گەریلای پەکەکە بوون.
  • ١٦ی حوزەیران:٤٠ مامۆستا لە ئێران و ڕۆژھەڵاتی کوردستان بەھۆی بەشداریکردنیان لە خۆپێشاندانی مامۆستایان دەستبەسەرکران. لە پارێزگای سنە ١٨ کەس لەو مامۆستایانە ھێشتا لە زینداندان.
  • ١٥ی حوزەیران: درۆنێکی تورکیا بارەگای ئەنجومەنی گەلی سنوونێی بۆردوومان کرد. کوژراوێک و ١٠ بریندار ھەن.
  • ١١ی حوزەیران: وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان یەکەم حاڵەتی مردن بە پەتایی تایی خوێنبەربوون لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
  • ٩ی حوزەیران:بەھۆی تەقینەوەی گاز، باڵەخانەیەک لە شاری نەوسوود ڕووخا و ٨کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
  • ٦ی حوزەیران: لەئەنجامی لکاندنی بۆمبێکی موگناتیزی بە ئۆتۆمبێلی ئەندامێکی سازمانی خەبات لەشاری ھەولێر بریندار دەبێت.
  • عەزیز گەردی، نووسەر و وەرگێری کوردستان لەتەمەنی ٧٥ ساڵی، بەھۆی سستبوونی گورچیلە کۆچی دوای دەکات.

ئایار

  • ٢٦ی ئایار: پێنج حیزبی ھەرێمی کوردستان لەسەر بانگێشتی جینین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بۆ قسەکردن سەبارەت بە ڕەوشی دامەزراوەکان و بارودۆخی سیاسی و ھەڵبژاردنی ٢٠٢٢ی ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، لە نوسنیگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ھەولێر. فازڵ میرانی نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، سەڵاحەددین بابەکر نوێنەری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی دادگەری کوردستان، عومەر سەید عەلی نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان و بەدریە ڕەشید نوێنەری جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەشداربوون.
  • ٢٣ی ئایار: شەپولێکی خۆڵبارین عێراق و ھەرێمی کوردستانی گرتەوە، بەھۆی کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە ٢٢ی ئایار مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا پشووی فەرمی لەسەرجەم دامودەزگاکانیی حکوومەت جگەلە کەرتی تەندروستی و ھێزە ئەمنییەکان ڕابگەیەنرێت. حکوومەتی ھەرێم ھیچ پشوویەکی ڕانەگەیاند، بەھۆی خۆڵبارینەوە لە شارەجیاوازەکانی ھەرێمی کوردستان دۆخی بەشێک لە ھاووڵاتیان تێکدەچێت و ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران. گەشتی فڕۆکەخانەکانی ھەولێر و سلێمانی ڕاگیران. ئیدارەی گەرمیان ئەمڕۆ کردە پشوو، ھەروەھا پارێزگای ھەڵبجە ھەر بەھۆی کاریگەرییەکانی خۆڵبارینەوە پشووی فەرمی ڕاگەیاند بۆ ٢٤ی ئایار لە سەرجەم دامودەزگاکانی سنووری پارێزگاکەیان.
  • ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەم قۆناغی نۆی بنەڕەتی لە ھەرێمی کوردستان ڕاگەیەندار.
  • ژمارەیەک چەکداری داعش لەنێوان ھەردوو شارۆچکەی ڕەشاد و بەشیر لە سنووری پارێزگای کەرکووک لە ھێرشێکدا شەش کەسیان کوشت کە جووتیار و پۆلیسی فیدڕاڵی بوون.
  • ٢١ی ئایار: پێنج کەس بەھۆی بۆردوومانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان تورکیا لە ناحیەی ئاغجەلەر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ کوژران، ھێرشەکە بۆ سەر پێگەیەکی پەکەکە بووە. دوان لە کوژراوەکان مەدەنی بوون.
  • ٢ی ئایار: لە بەرەبەیانی یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان چوار کەس لە ئەندامانی یەک خێزان لەلایەن زاوەیەکیانەوە کوژران و دووکەسی دیکەش بیرندارکران. جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ لە لێدوانێکدا ڕای گەیاند، لە گەڕەکی سەنگاوییەکانی ناحیەی شۆرشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ چوار کەس کوژراون و کەسێک بریندارە کە ژنێکی تەمەن ٦٨ ساڵانە. کوژراوەکان دوو خوشک و برایەک و نەوەیەک بووە. ھۆکاری کوشتنەکە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی گەڕێندرایەوە. مەریوان ئەحمەد حوسێن کە دەکاتە برای سێ لە کوژراوەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا گوتی «تەقەکەر و بکوژ کە چوار کەسی خێزانەکەمانی کوشتووە ئەفسەرە بە پلەی نەقیب لە بەرگریی و فریاکەوتن، پێشتر لەسەر کێشە لەگەڵ خوشکەکەم سکاڵامان لەسەری تۆمارکردووە، بەڵام کەسێک بەناوی ڕەمەزان دێکۆنی داڵدەی داوە و ڕادەستی یاسای نەکردووە.» بەرگری فریاکەوتن و لیوای سێ وەزارەتی پەروەردە سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئاراستەیان کراوە لە دڵدەدانی تاوانبار ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردەوە ڕایان گەیاند، ئەوان تۆمەتبار نەقیب حسین احمد صالح-یان لە کارەکەی دورخستووەتەو وەک ھەڵھاتوویەک دانراوە.قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا داوای لە ھێزە ئەمنییەکانی پارێزکای سلێمانی کرد بە ھەر شێوەیەک بووبێت تاوانباری ڕووداوەکە دەستگیر بکرێت، ھەروەھا ھەڕەشی لەو کەسانەش کرد کە داڵدەی تاوانبار دەکەن وەک بەشدار لە ڕووداوەکە تۆمەتبار دەکرێن و دەستگیردەکرێن. پاش ماوەیەک لە بڕیاری جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێم، ئاسایشی ڕۆژاوای سلێمانی دەستگیرکردنی تاوانبارەکەی ڕاگەیاند.
  • ١ی ئایار: شەوی یەکشەمە چەند مووشەکێکی کاتیۆشا لە قەزای خەبات و ناحیە ڕزگاری کەوتنە خوارەوە، یەکێک لە موشەکی کاتیۆشەکان بەر پاڵاوگەی کار کەوت. ئەمەش کاردانەوەی حکوومەت و پارێزگای ھەولێر و وەزارەتی پێشمەرگەو خەڵکی ھەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە. عیسام بەھنام مەتی، قایمقامی قەزای حەمدانییە لە سنووری پارێزگای نەینەوا ڕای گەیاند «ئەو مووشەکانەی ئەمشەو ئاڕاستەی قەزای خەبات کراون لە سنووری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی نێوان قەزای حەمدانییە و گوندی مەنارەی شەبەکی تەقێندراون». سەرۆکی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لەپەیامێکدا داوای لە حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق کرد سنوورێک بۆ ئەو مووشەک بارانکردنە دابنرێت، وتی "سەرکۆنەکردنی ئەم ھێرشانە بە تەنیا بەس نین، دووبارەبوونەوەیان ھەڕەشەی جددین و ئارامی و ئاسایش دەخەنە مەترسییەوە. حکوومەتی فیداڵیی عیراق بەرپرسە لەوەی خێرا، بە کردەیی و جددیتر لەسەر ئەم دوژمنکارییانە بوەستێت ". ھەروەھا سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستانیش لە پەیامێکدا ناڕەزایەتی خۆی سەبارەت بەم ھێرشانە دەربڕی و ڕای گەیاند «ئەم ھێرشانە، چیتر نابێت بەردەوام بن و پێویستە ھەڵوێستی جدی ھەبێت و ڕێکاری کردەیی بگیرێتەبەر بۆ کۆتاییھێنان بەم دەستدرێژیانە.». ئەنجومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان داوای لە سەرۆک وەزیرانی حکوومەتی عێراق کرد ئەو ناوچەیەی کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ ھێرشکردنە سەر ھەرێم کۆنتڕۆڵبکرێت کە دەکەوێتە نێوان بارەگای فەوجی مەغاویری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا و بارەگای چەکدارانی عەسائب لە بەرتەلە و بارەگای لیوای ٣٠ی حەشدی شەبەک.

نیسان

  • ٣٠ی نیسان: وەزارەتی ئەوقافی ھەرێمی کوردستان ڕۆژی دووی ئەیاری وەک یەک ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان دیاریکرد.
  • ١٧ی نیسان: ڕۆژی دووشەممە، وەزارەتی بەرگری تورکیا ئۆپەڕاسیۆنێکی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و ناوی لێناوە چنگی کلیل و تێیدا ناوچەکانی مەتینا و زاپ و ئاڤاشینی بە چڕی بۆردوومان کرد. ئەم ئۆپراسیۆنە دژی ھێزەکانی پەکەکە لەو ناوچانە ئەنجامدران، بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا.
  • ٧ی نیسان: شەپۆلێکی چری خۆڵبارین ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراقی گرتووەتەوە بەھۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک ڕەوانەی نەخۆشخانەکان کران.
  • ٤ی نیسان: سێ مووشەک لە نزیک ناحیەی کەورگۆسک و زێی گەورە لە نزیک پاڵاوگەی نەوتی کۆمپانیای کار کەوتوونەتە خوارەوە بەڵام بێ زیانی گیانی و مادی بوون.
  • ٢ی نیسان: ڕۆژی شەمە لە ھەرێمی کوردستان وەک یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان دیارکرا، شیعەکان ٢ی نیسانیان وەک درێژکراوەی مانگی ڕەجەب دیارکرد و ڕۆژی ٣ی نیسانیان کردە یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزان.
  • تەرمی ھەڵکەوت نوری و دەروون ڕەئوف و کۆسار نەوزاد پاش گەڕان و پشکنینێکی زۆر توانرا بدۆزرێنەوە کە لە ڕۆژی ٢١ی ئازاری ٢٠٢٢ لە چەمی قاشان-ماوەت خنکا بوون.

ئازار

  • ٢١ی ئازار: لە ئێوارەی یەکەم ڕۆژی بەھار، سێ گەنج کە بەمەبەستی وێنەگرتن چووبوونە سەر چەمی قەشان – ماوەت ڕاگەیەندرا خنکاون، کە دوونیان بران و ئەوەی دیکەش زاوایانە و تەمەنیان لەنێوان ٢٥ بۆ ٣٠ ساڵ دایە. ھەڵکەوت نوری و دەروون ڕەئوف و کۆسار نەوزاد، خەڵکی ناوچەی شارباژێر بوون و خزمی یەکتربوون و بەمەبەستی گەشتیاری چووبوونە نزیک چەمەکە و پاش ئەوەی یەکێکیان کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە دووانەکەی تر بەمەبەستی ڕزگارکردنی چوونەتە ناو ئاوەکەوە و ھەرسێکیان خنکاون. دوای گەڕان و پشکنینێکی زۆر نەتوانرا تەرمەکان بدۆزرێنەوە.
  • ١٨ی ئازار: لە ڕووداوێکی ھاتوچۆدا لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری پێژۆ و پراید لە سەڕ ڕێگای مەھاباد-بۆکان ھەشت کەس مردن. دووکەسی دیکە بریندار بوون. لە سەرەتای ڕووداوەکە پێنج کەس لە سەرنشینان مردن و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون بەڵام ڕۆژی ١٩ی ئازار ڕاگەیەندرا سێ کەسی دیکە لە برینداران لە ئەنجامی سەختی برینەکانیان گیانیان لە دەستداوە. بەگوێرەی ئاماری ناوەندی زانیاری و کۆنتڕۆڵی ترافیکی پۆلیسی ئێران لە ماوەی سێ ڕۆژدا ١٠٧ کەس بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆ لە ئێراندا گیانیان لەدەستداوە.
  • ١٣ی ئازار: ھێرشی مووشەکی کرایە سەر کونسوڵخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێر، کە بەھۆیەوە باڵەخانەی کوردستان ٢٤ و خانووەکانی دەوروبەر زیانیان پێگەیشت. سوپای پاسدارانی ئێران بەرپرسیارێتیی خۆی لە ھێرشەکە ڕاگەیاند، و ئامانجی ھێرشەکەیان بۆ بۆردوومانکردنی چەند بنکەیەکی نھێنیی ئیسرائیل لە فڕۆکەخانە گەڕاندەوە، بەڵام پارێزگاری ھەولێر ڕەتی کردەوە ھیچ بنکەیەکی ئیسرائیل لە خاکی ھەرێم ھەبێت. ئەمریکا بە توندی ئیدانەی ھێرشەکانی کرد.
  • ٩ی ئازار: لە شاری کەرکووک بکوژانی ماریا سامی لەلایەن پۆلیسی شاری کەرکووک دەستگیرکران.
  • ٦ی ئازار: ئیمان سامی مەغدید، کچە چالاکوانی کورد کە بە ماریا ناسراو بوو کاتژمێر ١١ی شەو لە شەقامی ١٠٠ مەتری شاری ھەولێر لەلایەن براکەیەوە لە تەمەنی ٢٠ ساڵی بە دەمانچە کوژرا. کوشتنەکەی کاردانەوەی گشتی خەڵکی لێکەوتەوە.
  • بەڵێن عبدوڵڵا بۆ جارێکی دیکە بە سکرتێری حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ھەڵبژێردرایەوە، لە کۆنگرەی ١١ی حیزبەکەیدا.
  • ٥ی ئازار: محەممەد حاجی مەحموود جارێکی دیکە بە سکرتێری پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرایەوە و عەبدوڵڵا حاجی مەحموودی برایشی دوای کشانەوەی ڕکابەرەکانی بە جێگری سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ھەڵبژێردرا. لەم کۆنگرەیەدا ناوی حیزب کرا بە پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان.
  • ٤ی ئازار: ڕێکخراوەی ئایزۆ بە فەرمی ھەرێمی کوردستانی ناساند و بەپێی ئەو بڕیارەوە ئاڵای کوردستان بە ئیمۆجییەکان زیاد دەکرێت.
  • ١ی ئازار: مەرسومی بڕیاری نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەمکردنەوەی ماوەی زیندانی کردنی سزادراوانی بادینان چووە بواری جێبەجێ کردنەوە.

شوبات

  • ٢٨ی شوبات: ھەرچوار سەرۆکایەتییەکەی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دژایەتی خۆیان بۆ بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق سەبارەت بە نەوت و گازی ھەرێمی کوردستان دەڕبڕی و ڕایان گەیاند "بڕیاری دادگەی فیدراڵیی عێراق پێچەوانەی دەق و گیان و بنەما راستەقینەکانی سیستمی فیدراڵییە و پێشێلکردنێکی زەق و ئاشکرای ماف و دەسەڵاتە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستانە."
  • ٢٧ی شوبات: لە درێژەی کاردانەکانی دژی بە ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئوکراینا لە ھەرێمی کوردستان بەشێک لە ھاووڵاتیانی ئوکرانی لە بەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری ھەولێر خۆپیشاندانێکیان بە دروشمی نا بۆ شەڕ نا، ئاشتی بۆ ئوکراینا ئەنجام دا.
  • ٢٤ی شوبات: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، فەرمانی ھەرێمی بۆ دەستنیشانکردنی ڕۆژی ھەڵبژاردنی گشتیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان واژوو کرد و بڕیاری دا ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ ھەڵبژاردن بکرێت.
  • ١٩ی شوبات: دەزگا ئەمنییەکانی شاری سلێمانی ڕێگری کرد لە ئەنجامدانی ئاھەنگی ھاوبەشی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، کە بە مەبەستی یادکردنەوەی ڕۆژی ڕاگەیاندنی ئاشکراکردنی کۆمەڵە کە بە ڕۆژی کۆمەڵە ناسراوە. ئەمە یەکمجارە دوای ١٥ ساڵ لە جیابوونەوە بڕیاری بەڕێوەبردنی ئاھەنگێکی ھاوبەش درا لە نێوان ئەم دوولایەنە.
  • ١٥ی شوباتدادگای باڵای فێدراڵی یاسای نەوت و گازی ھەرێمی کوردستانی ھەڵوەشاندەوە. ئەمەش کاردانەوەی حکوومەت و بەرپرسانی ھەرێمی کوردستانی لێکەوتەوە.
  • ١٣ی شوبات: شیاووبوونی ھۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە لایەن دەدگای فیدڕاڵی عێراق ڕەتکرایەوە.
  • ١٢ی شوبات: دوای ٥٣ ڕۆژ تەرمی دانەر نەبەز لە گوندی سۆربەش کاکەڵای سەر بە ناحیەی شەمامک لە قەزای قوشتەپە دۆزرایەوە، کە بەھۆی لافاوەکەی ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئاوبردی و بێ سەروشوێن بوو.
  • ١١ی شوبات: یەکێتی زانایانی ئایینی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دژایەتی خۆیان بۆ سووکایەتی کردن بە ئایینی ئیسلام و پیرۆزییەکانی دەربڕی و داوایان لە ھونەرمەند ناسر ڕەزازی کرد بەھۆی سووکایەتی کردن بە ئایینی ئیسلام داوای لێبووردن بکات.
  • ٩ی شوبات: سەندیکای ھونەرمەندانی کوردستان پشتوانی خۆیان بۆ ناسری ڕەزازی دەربڕی و داوایان کرد سووکایەتیکردن خەڵک بەم ھونەرمەندە ڕابوەستێت و خەبات و تێکۆشانی لە خزمەت نەتەوەکەی بەھەند وەربگیرێت.
  • ٦ی شوبات: گرتەیەکی دەنگی دزەپێکراوی ناسر ڕەزازی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، لەو فایلە دەنگییەدا ئاماژە بەوەدەکات ئایینی خۆی کردووە بەیارسان و ڕەخنەی لە ئایینی ئیسلام گرت، ئەم فایلە دەنگییە ڕووبەڕووی کاردانەوای مامۆستایانی ئایینی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستان و پەیڕەوانی ئایینی ئیسلام لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بوووەوە. لە بەرامبەر ئەو ڕخنە و سووکایەتیانە ناسری ڕەزای ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و نیگەرانی خۆی لەو ھێرش و سووکایەتیانە دەربڕی.
  • ٥ی شوبات: بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە ھۆڵی سەعد عەبدوڵڵا لە شەری ھەولێر بە بەشداری ٦٠٠ کەس دەستی پێکرد. ماوەی کۆنگرەکە لە یەک ڕۆژ تەواو دەبێت، دوای ئەوەی کامیل حاجی علی تاکە کاندید بۆ پۆستی ڕابەری گشتی نەیتوانی دەنگی پێویست بھێنێت ، عیرفان عەلی عەبدولعەزیز بۆ جاری سێیەم بە ڕابەری بزووتنەوەکە مایەوە.
  • فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی جێبەجێکاری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕاگەیێندراوێکدا مۆڵەتی کارکردنی تۆڕی میدیاییی ڕووداو لە باکوور و ڕۆژھەڵاتی سووریا ڕاگرت.

کانوونی دووەم

  • ٢ی کانوونی دووەم :زارا محەممەدی، بەڕێوبەری ئەنجومەنی ئەدەبی نۆژین و چالاکوان، لەلایەن دادگای شاری سنە سزای پێنج ساڵ زیندانی بە تۆمەتی ئەندام بوون لە حیزبە کوردییەکان، پێکھێنانی گرووپ وکۆمەڵە سزا درا. زارا محمد سەرجەم تۆمەتەکانی ڕەتکردەوە. کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دژی ئەم بڕیارە ڕای گەیاند لە دادگایی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ژنێف سکاڵەی خۆیاندژی ئێران پێشکەش دەکەن.
  • یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیکڕۆن لە شاری سنە تۆمارکرا.
  • ٤ی کانوونی دووەم: بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا دانپێدانانی کۆمەڵیک لە تۆمەتبارانی سووتاندنی کتێبخانەی پیرەمەگرونلە کاتی خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ڕابردوو بڵاوکردەوە.
  • ٦ی کانوونی دووەم: تەرمی ئومێد شامل شوانکار و یەکێک لەو کەسانەی لە لافاوەکەی ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ شاری ھەولێر ئاو بردبووی لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی گەڕەکی ژیان لە شاری ھەولێر دۆزرایەوە، تەرمەکە لەلایەن سێ کرێکار دۆزرایەوە دوای ئەوەی بۆ گەران بە دوای پارچە ئاسن ڕوویان لەو شوێنە کردووبوو.
  • وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان دکتۆر سامان بەرزنجی یەکەمین حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە ھەرێمی کوردستان لە شاری دھۆک ڕاگەیاند. کە پێنج کەسی ئەندامی یەک خێزان بوون.
  • ٨ی کانوونی دووەمزارا محەممەدی، چالاکی فەرھەنگی و مامۆستای کوردی بەھۆی فێرکردنی زمانی کوردی بە خەڵک، بۆ ماوەی پێنج ساڵان خرایە لقی ژنانی بەندیخانەی سنە.
  • ١٠ی کانوونی دووەم: بومەلەرزەیەک بە پلەی ٤٫٥ پلەی ڕێکختەر قەزای چەمچەماڵ و شاری سلێمانی و دەوروبەری ھەژاند. بوومەلەرزەکە لە قووڵی ١٠کیلۆمەتری زەوەیییەوە بووە.
  • ١٣ی کانوونی دووەم: بەھۆی بارانبارینی بە خوڕ گەڕەکەکانی تەیراوە، شۆڕش، نووسەران، گوڵان، عەنکاوە، بەحرکە، ھەولێری نوێ، شەقامی ٦٠مەتری شەقامی ١٢٠مەتری، گەڕەکی سێبەردان لە شاری ھەولێر لافاو دروست بوو زەرەو زیانی مادی لێکەوتەوە.
  • ١٥ی کانوونی دووەم: بەھۆی شەپولێکی بەفربارینی زۆرەوە ڕێگای ١٨٩٢ گوند و ناوچەی پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئیدر، وان، مووش، جۆڵەمێرگ، بەدلیس، و ھەروەھا ئاگری داخران.
  • ١٦ی کانوونی دووەم: بەھۆی بەفربارینەوە، بەڕێوبەری پەروەردەی سلێمانی ڕای گەیاند دەوامی فەرمی قوتابیانی ١، ٢ ،٣ ی بنەڕەتی تا ٢٥ی کانوونی دووەم پشووی فەرمی دەبێت لە سنووری پارێزگای سلێمانی.

ھەرھەمان ڕۆژ باران محەممەد بەڕێوبەری پەروەردەی پێنجوێن لە چاوپێکەوتنێکی میدیایی وتی «بەھۆی دۆخی کەشوھەواوە، پشوومان لە تەواوی قوتابخانەکانی سنوورەکە بۆ سبەینێ ڕاگەیاند، کە لە قوتابیانی پۆلی یەک تاوەکو پۆلی ١٢ دەگرێتەوە». ھەروەھا بەڕێوبەری پەروەردەی چەمچەماڵیش ڕای گەیاندن کە قۆناغەکانی بازنەی یەکەمی بنەڕەتی بۆ ڕۆژی دووشەمە پشوو دەبن، دەوامی قۆناغەکانی دیکە ئاسایی دەبن، پەروەردەی شارباژێڕیش دەوامی سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنی لە سنووری پەروەردەکەیان کردە پشوو.

  • ١٧ی کانوونی دووەم: بەھۆی شەپۆلی سەرما و سۆڵ و بەفربارینەوە لە پێنج پارێزگای ڕۆژھەڵاتی کوردستان کرایە پشوو، ڕێگایی چەند گوند و ناوچەیەک گیرا
  • ١٩ی کانوونی یەکەم: لە سنووری پارێزگایی ھەولێر بەھۆی شەپۆلی بەفروسەرماوە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕۆژی پێنج شەمە ٢٠ی کانوونی دووەم کرایە لەلایەن پارێزگاری ھەولێر کرایە پشووی فەرمی.
  • ٢١ی کانوونی یەکەم: چەکدارانی ڕێکخراوەی داعش، ھێرشیانکردە سەر بەندیخانەی غوێران لە نزیک شاری حەسیچە، بۆئەو مەبەستە سەیارەیەکی بۆمڕێژکراویان لە نزیک گرتوخانەکە تەقاندەوە، ئەندامانی ڕێکخراوەکە لە زیندانەکە یاخی بوون و ھەوڵی ھەڵھاتنیان دا، ژمارەیەک لە زیندانییەکان توانیان ڕابکەن. لە ئەنجامی پێکدادانەکان ژمارەیەک لە پاسەوانانی زیندانەکە بریندار بوون. لە کۆتایی ڕۆژەکە وتەبێژی ھێزەکانی ھەسەدە فەرھاد شامی ڕای گەیاند ٨٩ زیندانییان دەستگیرکردووەتەوە، ھەروەھا ئاماری کوژرانی ٧ شەڕڤان و برینداربوونی چەند کەسێکی دیکەی لە ھێزەکانیان دا. کوژرانی ٢٥ لە ئەندامە ڕاکردووەکانی داعشی ڕاگەیاند.
  • ٢٢ی کانوونی دووەم: قەزای پێنجوێن بە ساردترین ناوچەی ھەرێمی کوردستان دەستنیشانکرا کە ٢٤- پلە ژێرسفر بوو.
  • ٢٦ی کانوونی دووەم: ھێزەکانی سووریای دیموکراتی شکستی داعشی لە شەڕی حەسیچە ڕاگەیاند.
  • ٢٩ی کانوونی یەکەم: ئەنجومەنی سیاسی نەوەی نوێ ،١٠ خاڵی وەک مەرج بە کاندیدەکانی یەکێتی و پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە کۆنرانسێکی ڕۆژنامەانیدا لە ڕێگای شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەکە ڕاگەیاند.
  • ٣١ی کانوونی دووەم: نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆی پێکھێنانی حکوومەتی عێراق لەگەڵ موقتەدا سەدر لە شاری نەجەف کۆبوونەوە.
  • لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان گردبوونەوەی مامۆستایان دەستی پێکرد، ھەڕەشی بایکۆتکردنی پرۆسەی خوێندن و نەچوونە ھۆڵەکانی قوتابخانە ڕاگەیاند لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکانیان بۆ باشتر کردنی مووچە و ژیانیان.
  • لاوێک لە شاری دھۆک لەلایەن براکەیەوە کوژرا بەھۆی گۆڕینی ڕەگەزەوە لە نێرەوە بۆ مێ.

لەدایکبوونە دیارەکان

مردنەکان

٦ی ئازار: ئیمان سامی مەغدید ناسراو بە ماریا، ٢٠ ساڵ، چالاکوانی مافەکانی ژنان و تیکتۆر، کوشتن بە دەمانچە.

  • ٢٩ی کانوونی دووەم: خاڵس جەواد مارف بەرزنجی، ٩٢ ساڵ، یەکەم بەڕێوبەری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر، ھۆکاری مردن زۆری تەمەنی بووە.
  • ٢٥ی کانوونی دووەم: پەرتەو کرماشانی، ٩٠، شاعیری کوردی کرماشان، بەساڵاچوویی.
  • ١٥ی کانوونی دووەم :مارف عومەرگوڵ ،٦٦ ساڵ، نووسەر و شاعیر، یاساناس، بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.
  • ١٨ی کانوونی دووەم: شامۆ شێخ نەعمۆ، ٥٦ ساڵ، سیاسەتوان، سەرۆکی بنکەی ڕۆشنبیری لالش، بەڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دواییکرد.

سەرچاوەکان

Tags:

٢٠٢٢ لە کوردستان ڕووداوەکان٢٠٢٢ لە کوردستان لەدایکبوونە دیارەکان٢٠٢٢ لە کوردستان مردنەکان٢٠٢٢ لە کوردستان سەرچاوەکان٢٠٢٢ لە کوردستانکوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شەڕی چاڵدێرانگریگۆر مەندلپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانکفریکیمیای ئەندامیوەلی دێوانەماوسمەلای باتەییمیننوێژ لە ئیسلامجوود بێلینگھامئەسکەندەری مەزنسەکۆی فەیسبووکترانسجێندەرزەکاتعگوڵی ڕەشچارشەما سۆرشۆڕشی شێخ سەعیدی پیرانھاوسەرگیریی کاتیسولەیمان قانوونیمەلای جزیریئیمپراتۆریەتیی ساسانیبوخاریکانی ماران، حاجیاوافۆلکلۆرمیرنشینی بابانکوردستان (ڕۆژنامە)پۆڕنشکانی ئێسکدەوڵەتی ئیسلامی (داعش)شێخ وەسانڕەخنەی ئەدەبیئاوێنەئایینی بەھاییجێندەرئۆگست کۆنتپەردەی کچێنیسپی میدیافیفتی-سیکس (ئارکانساس)کەرەی پاقلەئادەمئاشتیتەکنۆلۆژیاھاوڕەگەزخوازیغەزالیشاجیھانکۆندۆممافی دەنگدانکتێبە پیرۆزەکان لە ئیسلامدامەلای گەورەئایەتەلکورسیزمانەوانیشەڕی نێوخۆییی ئەمریکاوزەھێمندیواری بەرلینمێژووی کوردئامەدئاردا گولەرموعاویە کوڕی ئەبووسوفیانحەجسایکۆپاتیچارەسەری دەروونیکتێبخانەی گشتیی سلێمانیشەڕی ساردئیبراھیمڕۆمیۆ و جولیەتقەزای چەمچەماڵزمانپەندەکانی پیرەمێردسەردەشتبانگنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤمەسروور بارزانیئەستێرەتێنسجوو🡆 More