٢٠٢١ لە کوردستان

کوردستان لە ٢٠٢١ تایبەتە بەو ڕووداو و لەدایکبوون و مردنانەی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢١ز لە کوردستان ڕوویانداوە بە تایبەت ئەوانەی دەنگدانەوە و کاریگەری زۆری لەسەر کوردستان ھەبووە.

ڕووداوەکان

٢٠٢١ لە کوردستان 
فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی ھەولێر
٢٠٢١ لە کوردستان 
لاهور شێخ جەنگی
  • کێشە ناوخۆییەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان : لە ٨ی تەممووز یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕووبەڕووی کۆمەڵیک کێشەی ناوخۆیی بووە پاش ئەوەی هەواڵی ژاهراویکردنی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکیتی لەلایەن لاهور شێخ جەنگی ئامۆزا و هاوسەرۆکی دووەمی یەکیتی بڵاوکرایەوە ئەم ڕووداوە کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە بەتایبەت کاتێک هەوالی ژەهراویکردنی مەلا بەختیار ئەندامی لێژنەی بالای بەرژەوەندییەکانی یەکیتی و وەستا ڕەسوول بەرێوبەری پێشووتری ئاسایشی سلێمانی بڵاوبوونەوە . لە پاش ئەم ڕووداوە کۆمەلێک گۆرانکاری لە پۆستی سەرۆکی دەزگای زانیاری و دەگازگای دژە تیرۆر ئەنجام دران . لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی ، ئاڵا تاڵەبانی، ژینۆ محەمەد و ئاراس شێخ جەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دورخرانەوە
٢٠٢١ لە کوردستان 
وێنەی ھەندێک کەس کە کاتێک تەرمی خێزانە کوردەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەی پزیشکی یاسایی بووە، چوونەتە نەخۆشخانە.
  • ھێرشی سەر خێزانی کورد لە قۆنیە: لە ٣٠ی تەممووز لە ناوچەی مارمارەی قۆنیە، تورکیا ھێرشێکی ڕەگەزپەرستانە لە لایەن گرووپێکی فاشیزمی تورک بۆ سەر بنەماڵەیەکی کورد ئەنجامدرا. لە ئەنجامی ھێرشەکەدا حەوت ئەندامی خێزانەکە، کە لە چوار پیاو و سێ ژن پێکدەھاتن بە دەستڕێژی گوللە گیانیان لەدەستدا. ناوی ئەم خێزانە کوردە دەدەئۆغوڵڵاری بوو کە زیاتر لە ٢٠ ساڵ بوو کە لە قۆنیە دەژیان. ھەروەھا ئەم کارەساتە وەکوو «کۆمەڵکوژی» ناوی لێدەبرێت.
  • هەشتەمین خوولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک: ڕۆژی دووشەمە ١٥ی تشرینی دووەم هەشتەمین خوولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی دھۆک بە بەشداری ٩٤ فلیم لە ٣٠ ولاتی جیاواز لە شاری دهۆک دەستی پێکرد . لە فێستیڤاڵەکە دا ٤٩ فلیمی بیانی و ٤٥ فلیمی کوردی پیشاندران .ڕۆژی دووشەمە ٢٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١خەلات بەسەر فلیمە سەرکەوتووەکان دابەش کرا کە هەشت خەلات بۆ فلیمە کوردیەکان بوون و چوار خەلاتیش بۆ فلیمە بیانییەکان بوو .
٢٠٢١ لە کوردستان 
خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان
  • خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی ھەرێمی کوردستان کۆمەڵێک خۆپیشاندان بوو کە لە ڕێکەوتی ٢١ی تشرینی دووەم ھەتا ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لەلایەن خوێندکارانەوە بە ئامانجی گەڕانەوەی دەرماڵەکانی خوێندن ئەنجامدرا. ھێزە ئەمنییەکان لە سلێمانی بە ئامانجی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران، گازی فرمێسکڕێژ و ئۆتۆمۆبیلی ئاوڕێژیان بەکاھێنا و بەھۆیەوە دۆخی تەندروستی بەشێکی خوێندکاران تێکچوو.
  • لافاوەکەی پارێزگای هەولێر: ڕۆژی هەینی ١٧ی کانوونی یەکەم بەهۆی باران بارینێکی بەخوور لافاو لە چەند گەڕەک و ناحییەیەکی سەر بە پاریزگای هەولێر دروست بوو , ئەم لافاوە بووە هۆی مردنی ١٢ کەس ، لەگەڵ ئەوەشدا ٢٥٠٠ ماڵ تووشی زیانی مادی زۆر بوونەوە ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوت . تەرمی دوو لە مردووەکان کە یەکیان منداڵیکی تەمەن ١٠ مانگە و ئەوی دیکەیان شوانێکی تەمەن ٢٠ ساڵە هێشتا نەدۆزراوەتەوە . زیانە مادییەکان بە ٢١ ملیار دیناری عێراق مەزەندە کرا .
    پەڕگە:Heydar Qurbani.jpg
    حەیدەر قوربانی
    پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی سلێمانی : فێستیڤاڵی نێونەتەوەییی فیلمی سلێمانی فیستیڤاڵێکی فیلمە کە لە شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت ,ڕۆژی هەینی ١٧ی کانوونی یەکەم پێنجەمین خولی خۆی بە بەشداری١٤٣ فلیم دەستی پێکرد لە ٢٤ی کانوونی یەکەم کۆتایی هات .
  • لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی : لە ١٩ی کانوونی یەکەم بەندکراوی سیاسی حەیدەر قوربانی بە تۆمەتی دەستدرێژی بۆ سەر مافەکانی خەڵک، ھاوکاری لە کوشتنی سێ کەس لە ئەندامانی سپای پاسداران ھەروەھا ئەندامەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ،دوای ئەوەی کاتژمێر ١١ی شەوی ١٨ی کانوونی یەکەم گوازرایەوە بۆ ژووری تاکەکەسی ، لە کاتژمێر ٥ی بەرەبەیانی ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە لە سێدارە درا.ھەروەھا، تەرمەکەی لە شاری سنە بە خاک سپێردرا و ھێزە ئەمنییەکان ڕێگەیان بە بنەماڵەکەی نەدا بۆ ئاخرین جار تەرمەکەی ببینن. لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی ناڕەزایەتی زۆری بنەماڵە و خەڵک و ڕێکحراوەکانی مافی مرۆڤی لێکەوتەوە .
  • گەڕانەوەی تەرمی کۆچبەرە خنکاوەکان :لە ٢٦ی کانوونی یەکەم تەرمی ژمارەیەک لە کۆچبەرە کوردە خنکاوەکانی کوردستان کە لە نۆکەندی ئینگلیز بەهۆی نقومبوونی کەشتییەکەیان خنکابوون گەرانەوە کوردستان ، لە ڕێورەسمێکدا تەرمەکان ئەسپاردەی خاک کران ٤کەسیان ئەندامی خێزانیکی خەڵکی دەربەندیخان بوون ، ٨ کەسی دیکەیان خەڵکی ناوچەکانی سەر بە ڕاپەرین بوون . .
  • شاری سنە پایتەختی کتێب : لە ڕێکەوتی ٢٧ی کانوونی یەکەم شاری سنە وەک حەفتەمین پایتەختی کتێب لە ئێران هەڵبژێردرا ئەمەش بەهۆی ئەو کاروچالاکی و پێشانگایانەی بەمەبەستی پەرەپێدان بە خوێندنەوە لەو شارە ئەنجام دراون .

لەدایکبوونە دیارەکان

مردنەکان

٢٠٢١ لە کوردستان 
عوسمان ئۆجەلان
٢٠٢١ لە کوردستان 
مووسا باباخانی
٢٠٢١ لە کوردستان 
ڕۆژ نووری شاوەیس

سەرچاوەکان

Tags:

٢٠٢١ لە کوردستان ڕووداوەکان٢٠٢١ لە کوردستان لەدایکبوونە دیارەکان٢٠٢١ لە کوردستان مردنەکان٢٠٢١ لە کوردستان سەرچاوەکان٢٠٢١ لە کوردستانکوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

کارۆموگناتیسیعەلی حەریریشێرپەنجەی خوێنناحیەی ڕزگاریپەیوەندییە گشتییەکانمادلواوی (فەلسەفە)کازینۆی ئۆنلاینئایارئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیحیزبی شیوعیی کوردستان-عێراقبیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەفیفاعومەر کوڕی عەبدولعەزیززێرەڤانیدەنگی ئەمریکامەولانا خالیدی نەقشبەندینەبەز گۆرانپاکستانمەلا کرێکارگشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)مێژووی ئیسلامبەقەرەمار ماری ئیمانوێلشنگالعەلی خامنەییھەڵبژاردنی ناوچەیی باکووری کوردستان و تورکیا (٢٠٢٤)سیکس ناینڕێواسمافی مەدەنی و سیاسیلیبرالیزموزەی خۆریکازاخستانکۆشکی باڵندە غەمگینەکانکەریم خانی زەندعەبدوڵڵا ئۆجەلانگونپشیلەعیسادەوڵەتی ئیسلامی (داعش)بابلزانکۆی سەڵاحەدینفوئاد حوسێنبەشار ئەسەدڕەگەزنامەئەفلاتوونمەلەوانیسەردەمی ڕووناکبیریئیسرائیلشەڕی ئێران و عێراقگردمارئیسلامئێزیدی (ئایین)رێکخراوی دیگۆنفێمینیزمڤیتۆریۆ پۆپسۆجۆن لۆککانوونی دووەمخێزانبودیزمگۆتیمحەممەد عەلی کلایخورماساوارباشووری ئاسیامایکرۆسۆفت ئۆفیسنەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنمێژووی ڕۆژنامەوانیتێنسی سەرمێزسێکسی خێرازمانی ئینگلیزیئاسیامۆریەریڤانخۆکوشتن🡆 More