وەرزش لە کووەیت ئەو وەرزشانە دەگرێتەوە کە خەڵکی کووەیت ئەنجامی دەدەن بە شێکیان یاری کۆمەڵەین و بەشێکی دیکەیان تاکەکەسین.
تۆپی پێ بەناوبانگترین وەرزشە لە کووەیت ھەردوو ڕەگەز (کوڕ و کچ) ئەنجامی دەدەن، چەندین یانەی وەرزشی تایبەت بەو وەرزشە دامەزراوە و ساڵانە لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی کووەیت خول و پاڵەوانێتی تایبەتیان بۆ دەکرێتەوە. باسکە یاخود تۆپی سەبەتە بە یەکێکی دیکە لە وەرزشە بەناوبانگەکانی کوێتییەکان دادەنرێت یانەی تایبەتی وەرزشی بۆ دامەزراوە و لە لایەن یەکێتی تۆپی باسکەی کوێت سەرپەرشتی دەکرێن. جگە لەمانەش یارییەکانی وەک ھۆکی و کریکێت و تۆپی دەست لەو وەرزشانەن لەم وڵاتە ھەواداری زۆریان ھەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وەرزش لە کووەیت تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article وەرزش لە کووەیت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.