لە ویکیپیدیادا زۆرجار پێویستە پەڕەیەک ناوەکەی بگۆڕدرێت و بگوازرێتەوە چونکە زۆرجار ھەڵەیە، یان ناوەکە بە نووسەی ناستاندارد نووسراوەتەوە، کە دۆزینەوەی پەڕەکە ئەستەم دەکات؛ ئەم پڕۆسەیە ناودەبرێت بە گواستنەوەی پەڕە.
ئەم پەڕەیە فێرکارییە. وردەکارییەکان و پێیەکان باس دەکات لەسەر یەکێک یاخود زیاتر لە نەریت و کردارەکانی ویکیپیدیا. ئەم پەڕەیە یەکێک نییە لە سیاسەتەکان و ڕێساکان. |
لە ھەندێک حاڵەتدا، لەوانەیە ھەندێک لە پەڕەکان لەژێر بۆشایییەکی ناوی ھەڵەدا دروست کرابێت، بۆ نموونە داڕێژە لە بۆشایی وتاردا، کە بەکارھێنانی داڕێژەکە مەحاڵ دەکات، و لەم حاڵەتەدا دەبێت پەڕەکە دیسانەوە بگوازرێتەوە سەر بۆشایی دروست و تایبەت بە خۆی. بۆ گواستنەوەی پەڕە پێویستە بەکارھێنەر مافی پەسەندکراوی خۆگەڕی ھەبێت، کە بە شێوەیەکی خۆگەڕ دەدرێت بە ھەموو بەکارھێنەرێک کە زانرا جێی باوەڕە و یارمەتی باشترکردنی ویکیپیدیاکەمان دەدات و بۆ خراپکاری بەشداری ناکات. ئەگەر نەتویست بەشداری بکەیت لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەڵام زانیت ناوی پەڕەیەک ھەڵەیە، دەتوانیت لە پرسگا داوای گواستنەوەی پەڕەکە بکەیت بۆ ئەوەی بەکارھێنەرانی کە توانای گواستنەوەیان ھەیە داواکارییەکەت جێبەجێ بکەن.
پێشتر ناسرابوو بە گواستنەوە بەبێ ڕەوانەکەر، مافێکە کە ھەندێک لە بەکارھێنەران ھەیانە. ئەم مافە ڕێگە بە بەکارھێنەرەکان دەدات کە ڕەوانەکەر بەجێ نەھێڵن لەکاتی گواستنەوەی پەڕەیەک، بە پیشاندانی سندوقێک کە پرسیار دەکات ڕەوانەکەر لەدواوە بەجێ بھێڵدرێت یان نا. ئەو بەکارھێنەرانەی کە ئەم مافەیان نییە و پەڕەیەک دەگوازنەوە بە شێوەیەکی خۆگەڕ ڕەوانەکەر لەدواوە بەجێ دەھێڵن.
بەکارھێنەرانی خاوەن ماف ئەگەر بەوردییەوە پەڕەیەک نەگوازنەوە، دەکرێت کێشە لە بەستەردان دروست ببێت. بۆ نموونە، گەر بەکارھێنەری خاوەن ماف ناوی وتاری کوردستان بەبێ جێھێشتنی ھیچ ڕەوانەکەرێک بۆ ناوێکی تر بگوازێتەوە، ئەوا ئەو شوێنانەی کە پێشتر بەستەریان بە وتاری کوردستان دابوو سوور دەبن و بەستەرەکانیان دەشکێن. بۆ نموونە لە وتارێکی تر ئاوای لێدێت: «کوردستان وڵاتی کوردان دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست». بە پێچەوانەوە، گەر بێت و بەوریایییەوە بێت، ئەوا لە شوێنەکانی تر ناشکێت و بەم شێوەیە دەبێت: «کوردستان وڵاتی کوردان دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست».
بۆ چارەسەری ئەمەش، تکایە ھەمیشە پێش گواستنەوەی پەڕەیەک بەبێ جێھێشتنی ڕەوانەکەر، سەردانی بەستەرەکان بە ئێرەوە (وەک لە وێنەکەدا دیارە) بکە تا دڵنیا ببیتەوە کە لە پەرەکانی ترەوە بەستەر بەم پەڕە دراوە یان نا. گەر نەدرابوو، ئەوا ئاسایی پەڕەکە بگوازەوە. گەر درابوو، ئەوا دەبێت خۆت بەستەرەکان نوێ بکەیتەوە یانیش لە ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر) داوا لە کەسێک بکە تا بەستەرەکان نوێ بکاتەوە. ئاوا، بەستەرەکان ناشکێن و سەلامەت دەبن.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:گواستنەوەی پەڕە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.