ئامرازی پشکنەری بەکارھێنەر لەلایەن گرووپێکی بچووک لە بەکارھێنەرە متمانەپێکراوەکانی ویکیپیدیا بەکاردێت (پێیان دەوترێت پشکنەرانی بەکارھێنەر).
ئامرازەکە ڕێگە بە بەکارھێنەرانی دەدات تا ئەو ناونیشانە ئایپیانە لە ڕاژەکارەکانی ویکیپیدیاوە کە لەلایەن ھەژمارێکی بەکارھێنەری ویکیپیدیاوە بەکارھاتووە، ھەروەھا دراوە تەکنیکییە کۆگەکراوەکانی تری ڕاژەکارەکە دەربارەی ھەژمارێکی بەکارھێنەر یان ناونیشانێکی ئایپی دیاری بکەن.
پشکنەرانی بەکارھێنەر توانایان ھەیە بۆ ئەوەی گشت ناونیشانە ئایپییەکان ببینن کە لەلایەن بەکارھێنەرانی ویکیپیدیاوە بەکاردێت؛ و پێڕستی تەواوی ئەو دەستکارییانەی کە لەلایەن ناونیشانێکی ئایپییەوە ئەنجام دراوە (کە لەنێویان ئەوانەش دەگرێتەوە کە ھەژماریان ھەیە و بەکارھێنەری ویکیپیدیان)، یان پێڕستی ھەموو ئەو بەکارھێنەرانەی کە ئایپی بەکاردێنن.
بەکارھێنەرانی ڕێگەپێدراو، مافەکە بەکاردەھێنن تا بزانن ئایا کەسێک ھەژمارێک یان زیاتری ھەیە، بۆ ئەوەی ویکیپیدیا بپارێزن لە ھەڵسوکەوتی تێکەدەرانە.
زانیاریی پشکنەری بەکارھێنەر ھەرگیز ناتواندرێت بەدەست بھێندرێت یان دەربھێندرێت مەگەر لەگەڵ سیاسەت و یاساکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا یەک بگرێتەوە، و سنووردارکردنی زیاتری بۆ دانراوە لەلایەن سیاسەتەکانییەوە.
ھەرگیز بەکارھێنەران ناتوانن بگەن بە بنکەدراوەیەکی تایبەت یاخوود بڵاوی بکەنەوە مەگەر بە شێوەی سیاسەت و رێساکانی دامەزراوەی ویکیمیدیا نەبێت
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:پشکنەری بەکارھێنەر, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.