بەڕێوەبەران دەتوانن بۆ ھەندێک کردەوەی دووپاتکراو و بێکێشە بە شێوەی کاتی «ئاڵای زڕبۆت» بەکاربەرن ھەتا پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان و پەڕە پەیوەندیدارەکانی پڕ نەبێتەوە.
ئاڵای زڕبۆت تەنیا دەبێ بۆ بەرگری لە پڕبوونەی پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکاندا بە ژمارەیەکی زۆر کردەوەی دووپاتکراو بەکاربگیرێ. ئەم کردەوانە نابێ ورووژێنەر بن، چون بەکارھێنانی ئاڵای زڕبۆت بڕی چاودیرییان لەسەر کەم دەکاتەوە. بەکارھێنانی نابەجێی ئاڵای زڕبۆت وەک بەکارھێنانی نابەجێی ھەموو ئامرازەکانی بەڕێوەبەری لەبەر چاودەگیرێ. نموونەکانی بەکارھێنانی گونجاوی وەک سڕینەوەی ژمارەیەکی زۆر پەڕەی ڕیکلامی دروستکراو بە بۆت، سڕینەوەی ژمارەیەکی زۆر پەڕە دوای لێدوان و یەکدەنگی، بەرەبەستن یان گۆڕینی ناوێکی بەکارھێنەری نەگونجاو و بەربەستنی ژمارەیەیەکی زۆر پرۆکسی ئاوەڵە. نموونەکانی نەگونجاو وەک ھەوڵدان بۆ بەرگری لە چاودێری ئاسایی لەسەر کردەوەیەکی ورووژێنەر، بەبێ لەبەر چاوگرتنی ئەوەی کە ئەرکی بەڕێوەبەرە یان نا.
ھەر چۆنێک بێ، باشتره ھۆکارێک لە کاتی وەرگرتنی ئاڵاکەدا بنووسرێ، وەک ئەو کردەوەیەی بڕیارە بکرێ یان بەستەرێک کە تێیدا لێدوان لەسەر کردەوەکە کراوە.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیا:زڕبۆت, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.