سڵاو ھاوڕێیان! ویکیمیدیا بڕیاری داوە کە گرووپی بەڕێوەبەران دابەش بکات بەسەر دوو جۆردا: بەڕێوەبەرانی ئاسایی و بەڕێوەبەرانی تەکنیکی.
لەکاتی ئێستادا بەڕێوەبەرانی ئاسایی دەتوانن دەستکاری پەڕەکانی JS و CSSیش بکەن و ویکیمیدیاش ئەمە بە شیاو نازانێت، بۆیە دوای ماوەیەکی تر مافی دەستکاریکردنی ئەم جۆرە پەڕانە لە بەڕێوەبەرانی ئاسایی دەسەنێتەوە و ئەوان چیتر توانای دەستکاریکردنی ئەو پەڕە تەکنیکیانەیان نامێنێت. زۆرێک لە بەڕێوەبەران ھەر خۆیان دەستکاری ئەو جۆرە پەڕانە ناکەن بۆیە کێشەیەک نییە بۆیان، بەڵام بۆ ھەندێکیشیان (وەک خۆم، کە بەردەوام دەستکاریان دەکەم و ئامرازی نوێ زیاد دەکەم) نەمانی ماف بۆ دەستکاریکردنی ئەم جۆرە پەڕانە کێشەیە. لەم پەڕەیەدا، بەپێی سیاسەت، خۆھەڵبژاردنێک ئەنجام دەدرێت لەلایەن ھەموو ئەو بەڕێوەبەرانەی دەیانەوێت مافەکەیان لە بەڕێوەبەرەوە بگوازرێتەوە سەر بەڕێوەبەری تەکنیکی. بەکارھێنەران دەتوانن دەنگی لەگەڵ یان دژ بە زیاتر لە یەک بەکارھێنەر بدەن.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٢:٣١، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
وەک لە سەرەوە باسم کردووە، ئەمە مافێکی گرنگە بۆ من و ناتوانم بەو شێوەیەی ئێستا و پێشوو بەشداریم ھەبێت ئەگەر مافی دەستکاریکردنی ئەو پەڕە تەکنیکیانەم نەبێت. ئەسڵەن ھۆکاری بوونە بەڕێوەبەرم بە سەرەکی دەستکاریکردنی ئەم پەڕانە بوو.--◂ ئێپین لێدوان♬ ١٢:٣١، ١١ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
سڵاو ھەواڵان. منیش لێرەدا وەک بەڕێوەبەرێک کە بەشداریم بووە لە بۆشاییی ناوی میدیاویکیدا [١] خۆم بۆ ئەم مافە نوێیە کە بڕیارە لە بەرێوەبەران بستێنرێتەوە بەربژار دەکەم. من ئاگاداری ئەمە نەبووم بەڕاستی بەڵام وا دیارە بەڕێز Épine ئاگادارە و وا دیارە بۆ ئەمە دەبێ دوو بەکارھێنەر خۆی بەربژار بکا. بێ ئەم دەستەڵاتە بۆ بچووکترین کار دەبینە چاولەدەستی مێتا و دەستمان بەڕاستی دەبەسرێ. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ٠٩:٠٤، ١٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article بەڕێوەبەری تەکنیکی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.