دیوەخان

دوایین لێدوان: ٤ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن MediaWiki message delivery لە بابەتی Tech News: 2024-16

 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
بەشی تەکنیکیی دیوەخان بۆ وتووێژ لەسەر کێشە تەکنیکییەکان سەبارەت بە ویکیپیدیا بەکاردەگیرێ. ئەگەر تووشی کێشەیەکی تەکنیکی لە داڕێژەکان، ئامرازەکان، بۆتەکان و … یان لە پەڕەکانی میدیاویکی، HTML ،CSS، JS و … بوون، دەتوانن لێرەدا وتووێژی لەسەر بکەن.

بەگەکان و کەلێنەکانی نەرمامێری میدیاویکی دەبێ لە فابریکەیتردا (چۆنێتیی ڕاپۆرتی بەگێک) ڕاپۆرت بکرێ.

« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣، ٤، ٥، ٦، ٧، ٨

ئامرازی ئاماژە بە سەرچاوە تێکچووە

سڵاو @Aram و @Muhammed taha، ئامرازی ئاماژە بە سەرچاوە تێکچووە، بە تایبەت بەشی ڕێکەوتەکەی. نم سەیری وردبوونە گەورەکە بکەن. ◂  ئێپین  ‏١٦:٠٩، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)

    سڵاو @Épine: لە وتووێژی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب٢/doc بە کاک Muhammed tahaم وتووە گەر دەرفەتێکی ھەبوو، سەیرێکی بکات. مۆدیوولەکانی سەرچاوەکان کێشەیان زۆر بوو بۆیە، ناچار بووم کە لەڕێگەی ویکیی فارسییەوە ھەوڵێک بۆ نوێکردنەوەیان بدەم. ئێستاش چاوەڕێی کاک Muhammed tahaم و بزانم دەتوانێت کارێک بۆ فۆڕماتی ڕێکەوتەکە بکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢١، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
      کاک ئاکام تکایەکی برایانە، لەمەودوا کێشەکان یەک یەک چارەسەر بکە، بە بەسەرتدا کەڵەکە نەبێت. ئێستا کۆمەڵێک نوێکردنەوەی زۆر کراون کە ڕەنگە باش نەبن بەو شێوەیەی ئێستایان، ھەرچەندە من دەستخۆشیت لێ دەکەم و دەزانم خەمخۆری بۆیە کردووتن، بەڵام پێویستە کێشەیەک چارەسەر بکەین ئینجا بچینە سەر کێشەیەکی تر. ئێستا ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی دوو ئامرازی زۆر بە کەڵکیان ڕاوەستاون و ناتوانین بە ھیچیشیان ڕابگەین. پێم باشە لەمەودوا بۆ کارکردن لەسەر ئەو پەڕانەی کە کاریگەری لەم شێوەیە دروست دەکەن، وتووێژ بکەین و ڕای کۆمەڵگە وەربگرین. ◂  ئێپین  ‏١٩:٣٠، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
        کاک @Épine: بۆ توینکڵ حەقی خۆتانە ھەرچی بڵێن. دەبووایە زووتر خەریکی بایەم، بەڵام بۆ سەرچاوەکان پێشتریش وتم کە Kushared ئاگادارە. سەبارەت بە وتووێژیش، تا ئێوارە ئەم چوار بەکارھێنەرەین. ئەوەندەیشی من تێبینیم کردبێت، بەکاربەرانی نوێ بۆ زۆر شت ڕایان نییە و ھەر دەڵێن لەگەڵ؛ بەکارھێنەرە کۆنەکانیش زۆر بەدەگمەن دەبینم. مافی دەستکاریکەری ڕووکاریش تەنیا بە من، کاک Muhammed taha و کاک Calakە کە کاک چالاک کاری پێ ناکات و دەمێنێتەوە من کاک محەممەد! من خۆشم بە تەنیا فریای ئەو ھەموو کارانە ناکەوم. سێ ڕۆژ پێش ئێستا وتم خەریکی داوایەکی ساکوورا دەبم کەچی ئەم بەکارھێنەرە نوێیە نازڵ بوو؛ سێ دانە ڕۆژە نازانم خەریکی چیم و کاتەکەم بەس بەوەوە دەڕوات! بەخوا حەز دەکەم ئەم مافە بەڕێوەبەرییەم لێ بسەندرێتەوە و بۆ خۆم خەریکی دروستکردنی وتار بم و بحەسێمەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٤، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
          ڕێک خۆمم بیرکەوتەوە، لێت تێ دەگەم بەڵام بەڕاستی پێویستە چاکسازی لە چۆنییەتی کارکردنمان بکەین لەسەر شتە تەکنیکییەکان، ئەو ساڵەم لە ویکی ئینگلیزی بەسەر برد بینیم ھەمووشتێک بە testcase و لە خۆڵەپەتانێ ئەنجام دەدەن و تاکوو ١٠٠% شتەکان ڕێک نەخەنەوە وەشانە ڕەسەنەکە ناگۆڕن، ھیوادارم ئێمەش بتوانین وا کار بکەین. ◂  ئێپین  ‏١٩:٤٨، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
            @Épine: من ڕانەھاتوومە کار بەو تێستکەیسانە بکەم. وەختی خۆی و لە ٢٠١٩ش کاک چالاک وتی لە ژێرپەڕەی خۆتدا کار لەسەر تووڵامراز بکە تا تەواوی دەکەیت. وتم من ئاوا ڕاستەوخۆ کار لەسەر ئامرازەکان نەکەم، لێم تێک دەچێت. حەز دەکەم، بەڵام ناتوانم. بۆ شتێکی وەک سەرچاوەکان کە مۆدیوول و داڕێژەیان زۆرن ئەستەمتریشە بۆم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٥، ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢١ (UTC)
              بمبورن یەکسەر دێمە ناو باسەکە @Aram، @Épine نامەکانم خوێندەوە چەن تێبنییەکم ھاتە یاد لەسەر بابەتی کارەکانی ویکیپدییای سۆرانی، بەڕێز @Aram تۆ مرۆڤیت ماندوو دەبیت پێویستت بە پشوو دەبێت، ژیانی ڕۆژانەی خۆتت ھەیە، پلانی داھاتووی ژیانت ھەیە، دڵنیام خوێندنیش ھەیە، ئەوە ھەموومان دەگرێتەوە، لەسەر تۆ نییە ھەموو کارەکانی ویکی سۆرانی بگریتە ئەستۆ و بەتەنھا بیکەیت، ویکیپیدیا واتا بەیەکەوە کارکردن، مادام ئیش و کارەکان زۆرن و بەیەک کەسیش بەڕێوە ناچێت ئەم ھەموو ئیش و کارە; بەڕێز @Épine من خۆم ئاگاداری کارەکانی بەڕێز ئارامم زۆر ماندووە بەدەست ویکیپدییا وە زۆر زۆر چالاکە، بەڵام ئەوەمان لەبیر بێت ویکیپیدیا فەرمانگە یان ئەرک نییە پێویستە کارەکان دابەش بکرێن لە حاڵەتێکی وەک ئێستا بەڕێوەبەرێک زیاد بکەن من پێشنیار دەکەم خۆت@Épine بێیتەوە لەگەل بەڕێز ئارام کارەکان بکەن دڵنیام ئەمە زۆر باشە و پێشکەوتنێکی باش و کارئاسانییەکی باش دەکات، تکایە با بەڕێوەبەرێک بپاڵێوین من پێشنیاری خۆت@Épine دەکەم. دیوەخان  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٤٠، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

┐───────────────────└
کاک ئارام ئێستا ڕووکاری ویکیپیدیا زۆر ناشرین بووە بە بۆنەی ئەم کێشەیە. بەچی گەیشت؟ ئەگەر ناتوانن بەو زووانە کاری تێدا بکەن، تکایە بیگەڕێننەوە سەر وەشانە کۆنەکان.--◂  ئێپین  ‏٢٢:١١، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)

توینکڵ بۆ ماوەیەک وەستاوە

سڵاو توینکڵ وادیارە بە لەچەن ویکییەک وەستاوە وابزانم ئێرەشی گرتۆتەوە. تکایە گەر ھەر کەسێکیش ھەمان کێشەی ھەیە ئەوە لێدوان لێرە بدات دیوەخان  زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٩، ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ (UTC)

کێشەی InternetArchiveBot

سڵاو تکایە شتێک تێبینی بکەن، بۆتی user:InternetArchiveBot کێشەی بۆ ھەنێک وتار دروستکردووە و وێنەکانیان دەشێوێنێت و تاگی بەستەری مردوویان لێدەدات[1][2][3] لەوانەشە بەردەوام بێت لە داھاتوو گەر چارەسەر نەکرێت —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١١:٥٥، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

Save the Date: Coolest Tool Award 2021: this Friday, 17:00 UTC

Hello all,

The ceremony of the 2021 Wiki Coolest Tool Award will take place virtually on Friday 14 January 2022, 17:00 UTC.

This award is highlighting software tools that have been nominated by contributors to the Wiki projects. The ceremony will be a nice moment to show appreciation to our tool developers and maybe discover new tools!

Read more about the livestream and the discussion channels.

Thanks for joining! andre (talk) -08:02, 6 January 2022 (UTC)

نایەکگرتووییی شێواز لە داڕێژەی زمانەکاندا

سڵاو،

تێبینیی ئەوەم کرد کە لە داڕێژەی زمانەکاندا (بە زمان) نایەکگرتووییەک هەیە لە شێوازەکانیاندا. بۆ نموونە:

دڵنیا نیم ئەگەر کێشەکە فراوان بێت و لە داڕێژەی زۆرتردا هەبێت، تکایە لەسەری بکۆڵکنەوە و ئەگەر کرا، چارەسەریان بکەن. زۆربەی داڕێژە هاوشێوەکانیان پارێزراون و بەکارهێنەری ئاسایی مافی دەستکاریکردنی نییە. — ڕۆژ ‏١٩:٣٦، ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)

    سڵاو @ڕۆژ سەربەست: جارێک کاک سەرچیا وتی کە لارکردنی دەق بۆ ئێمە نابێت بۆیە لەسەر قسەی ئەو، دەقەکانم لەسەر چەند داڕێژەیەک (نەک ھەمووی) کردە دەقی ئاسایی. بەس زۆر گەڕام و وتووێژەکەم نەدۆزییەوە. ڕەنگە سڕابێتەوە. بیرم نایەت. وتووێژی داڕێژە:بە ئینگلیزیم دۆزییەوە، بەڵام ئەوە وتووێژەکەی ئێمە نەبوو. وا دیارە کاک مارمزۆکیش لێرە ھەمان قسەی کردووە، بەس پێم وا بێت قسەی ئەو تەنیا لەسەر زمانە ڕاست بۆ چەپەکان بووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٤، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
      ڕاستە، منیش دەڵێم ئەوانەی کە لار ماونەتەوە ڕێکیان بکەوە، وەک {{بە ئیسپانی}}. — ڕۆژ ‏١٨:٤٧، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
        @ڕۆژ سەربەست: من لە ئێستادا ڕاستی و دروستییەکەیان نازانم، بەس من لە ناوەڕۆکی وتاری ئەکتەر، گۆرانیبێژ، نووسەر و فیلمەکان بۆ ناوی فیلم، کتێب، ئەلبوومەکان و ئەو جۆرە بابەتانە دەقەکان لار دەکەمەوە. جارێ تا ئێستاش قسەیەکی پێچەوانەی قسەکانی کاک سەرچیا و مارمزۆکم نەبینیوە. دڵنیاش نیم کاک سەرچیا ئەو قسەیەی بۆ زمانە چەپ بۆ ڕاستەکانیش بووە یان بەس بۆ ڕاست بۆ چەپەکان. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٨، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)

پاککردنەوەی ویکیپیدیا

سڵاو،

لە لێکۆڵینەوەیەک بۆم دەرکەوت کە لەناو ٨٥٨٨٥ پەڕەی ویکیپیدیای کوردی (بە هەموو بەشەکانەوە (namespace)، داڕێژە و هتد)، ٥٨٦٨٧ دانەیان لە ناوەکانیاندا یەکێک لەم نووسانەی تێدایە: ه ك ة آ ص ض ؤ.

ڕەنگە ئەگەر نووسەی ناکوردیی زۆرتر و نیومەودای فارسییش حساب بکەین، زۆرتر بکات. زۆربەی پەڕەکانیش (لە وتارەکان) کە ئەو نووسانەیان تێدا بووە، ڕەوانەکەر بوون بۆ پەڕەیەکی دیکە کە ڕاستی کردوونەتەوە. ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکەم لە ئێرە داناوە. من وا بیر دەکەمەوە دەبێت ئەو پەڕانە (لانی کەم وتارەکان) بسڕدرێنەوە کە ئەو نووسە نامۆیانەیان بە کوردی تێدایە و تەنیا ڕەوانەکەرن. ئەگەر یەکێک ویستی ئەو کارە بکات، دەتوانم لیستی ئەو وتارانە بنێرم کە تەنیا ڕەوانەکەرن.

سپاس. — ڕۆژ ‏١٨:٢٢، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)

    سڵاو @ڕۆژ سەربەست: زۆر پێم خۆشە کە ئەو باسانە دەکەیتەوە. سەرەتا پێم سەیرە کە چۆن ئەنجامەکان لای تۆ ئاوا زۆرن. بڕوانە کواری ٦٤٨٦٤ کە پیتی زۆر زیاترم نووسیوە و ئەنجامەکانیش (بێجگە لە پەڕەکانی وتووێژ و بەکارھێنەر) ٢٨٬٤٧١ دانەن. تۆ بڵێی کاممان ھەڵەمان کردبێت؟ بەڵێ، ڕەوانەکەری زۆرمان ھەن کە پیتە ناستانداردەکانیان تێدایە. بەشێکیان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە ھێشتا تەختەکلیلی کوردی دروست نەکرابوو و بەشێکیشیان بۆ کێشەی ھەندێ پیتە کە تا ئێستاش ھەن. بۆ سڕینەوەی ئەو ڕەوانەکەرانەش، ڕاستییەکەی ئەو کارە زۆر ھەستیارە و دەبێت کۆمەڵگە وتووێژێکی چڕی لەسەر بکەن تا بزانین کامانە و چەندیان بسڕینەوە. یان ھەر ئەسڵەن بیانسڕینەوە یان نا؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:٢١، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
      ھەنێک لە ڕەوانەکەرەکان بە ئەنقەست بە ناستانداردی درووستکراون تا خوێنەران بتوانن لە گەڕانی ویکیپیدیا ئاسانتر وتارەکان بدۆزنەوە بە سڕینەوەی ئەو ڕەوانەکەرانە پێم وایە ھیچ یارمەتییەکی خوێنەران نادەین. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:٣٦، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
        @Sakura emad: خوێنەر واتە ئەو کەسەی کە دەخوێنێتەوە و خوێنەوارە، نەک ئەو کەسەی کە بە پیتی ناکوردی گەڕان دەکات بۆ دەقی کوردی. باوەڕیش ناکەم هیچ کەسێک کە ئەنجامی کوردیی بوێت بگەڕێت بۆ دەقێکی هاوشێوەی آنگون، تۆ بڵێیت؟ — ڕۆژ ‏١٧:٠٧، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
      @Aram: لە هەموو پەڕەکان گەڕاوم، تەنیا ڕەوانەکەرەکان نین ئەو ژمارەیە. هەروەها هەموو نەیسپەیسەکانیش وەک ئاماژەم پێ کردبوو. — ڕۆژ ‏١٦:٥٩، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
            قسەیەکی جوانە. دەتوانین لانی کەم ڕەوانەکەرە زۆر نامۆکان بسڕینەوە، وەک ئەوانەی کە نیومەودا یان «آ» و «ص» و ئەمانەیان تێدایە. — ڕۆژ ‏١٨:١٤، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
              @Sakura emad: نیگەران مەبە و دڵنیا بە ئێمە ناچین ھەموو ڕەوانەکەرەکان بسڕینەوە. بۆ نموونە، سەردەمی ئەوە بەسەر چووە پیتی «ك» لای ئێمە بەکاربێت. دڵنیاش بە تا ڕای زۆرینە وەرنەگرین، قەت ئەو کارە ناکەین. جارێ سەرەتای وتووێژە. @ڕۆژ سەربەست: پێم سەیر بوو کە ئامارەکەت لە ھەموو پەڕەکانی ویکیپیدیا ئەوەندە زۆرە. وتم جا ئەوەندە ناونیشانی ناستانداردمان ھەبێت، کەواتە ڕەوانەکەرمان لە وتارەکان و بۆشاییناوەکانی تریش زیاترە. بەھەرحاڵ، جارێ چاوەڕێ دەکەین تا بزانین برادەرانی تریش چی دەڵێن ئەوسا بەپێی وتووێژ کارەکان دەکەین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٩، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)

بەکارھێنەرانی پاسدەر: پێویستییەکی زۆرمان بە ئێوە ھەیە

ناساندن

سڵاو بەکارھێنەرانی ویکیپیدیا بە تایبەتی بەکارھێنەرانی خاوەن ماف، لە ئێستادا زۆرترین کارمان بەم بەکارھێنەرانەیە کە شارەزان لە مافەکە و خاوەنی مافەکەن یان ئەوانەشی خاوەنی نین، لە ئێستادا گەر سەیری تۆمارەکان بکەین زۆرترین پەڕە لەسەرمان کۆبۆتەوە پێویستە پێداچوونەوەی بۆ بکەین و بەتەنھاش ناتوانین ئەم کارە بکەین ھەربۆیە داوا دەکەین ئەو بەکارھێنەرانەی خاوەن مافن و توانا و کاتیان ھەیە بێنەوە ویکیپیدیا و دەست بە چالاکییەکانیان بکەنەوە، و ئەوانەشی ناتوانن چیتر مافەکە بگرنە دەست و بەڕێوەی بەرن من لێرەوە زۆر سپاسی بەشدارییەکانی پێشوویان دەکەم و بەڵام پێویستمانە ئێستا چالاک ببنەوە بەپێچەوانەوە داوا دەکەم واز لە مافەکە بێنن و بیدەین بە کەسانێک کە دەیانەوێت بەشداری پڕۆژەکە بکەن و لەگەڵمان بن لە بەرەو پێشبردنی پڕۆژەکە.

داواکاری

بەھۆی کۆبوونەوەی پەڕەیەکی زۆر لەسەرمان و نەتوانین بۆ کۆنتڕۆل کردنی گشت پەڕەکان داوای چالاکبوونەوەی بەکارھێنەرانی پێشوو دەکەم و داوا دەکەم مافەکەیان بەکاربێنن بە پێچەوانەوە سپاسی بەشدارییەکانی پێشوویان دەکەم و داوا دەکەم واز لە مافەکە بێنن بۆ بەکارھێنەری چالاکتر

پڕۆژەکە لە ئێستادا پێویستی بەوانە ھەیە کە دەیانەوێت خزمەت بکەن، و ھەرکەسێک دەیەوێت لە ئێستا و لە داھاتوو مافەکە وەرگرێت ئێمە ئاسانکاری لە وەرگرتنی دەکەین ئەو کەسەی داوای مافەکە دەکات پێشنیار دەکەم سەرەتا مافی پاسدراوی خۆگەر ھەبێت و مەرجەکانی پاسدەری تێدا بێت، و من بەپێی توانای خۆم گشت کارئاسانییەک دەکەم بۆ ئەو بەکارھێنەرەی دەیەوێت ببێتە خاوەنی مافەکە.

داوای لێسەندنەوەی مافەکە

لەگەڵ ئەوەی مافەکە لەو بەکارھێنەرانە بسەندرێتەوە کە کار بە مافەکە ناکەن؟ ھەرخۆی ڕێسای مافەکە پشتگیری داواکارییەکە دەکات (بینین) تکایە بۆ ھەر دەنگێک ڕوونکردنەوەی خۆت بدە 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٥٦، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)

    سڵاو بۆ ھەموو لایەک، پێشنیارێکی باشە. من خۆم پێشداش لە وتووێژی ویکیپرۆژەی کۆمەڵە وتارەکاندا بە کاک ئارامم ڕاگەیاند کە چیتر چالاکیم نابێت و ئێستاش تەنانەت لەبەر پڕۆژەکە ماومەوە و دەنا بەزووترین کات دەمھەوێ ویکیپیدیا بەجێبھێڵم. ئێستاش داوا دەکەم ھەر مافێکی کە پێتان وایە بۆ بەکارھێنەرێکی کەمچالاک یان ناچالاک نابێت، لێمی بستێننەوە. ھەتا ئێستاش کە مافی پاسدەر یان ھەر مافێکی ترم پێ بووە ھەموو ھەوڵیکم بۆ بەکارھێنانی داوە کە بەسوود بێت بۆ ویکیپیدیا. ھیوادارام لەمەبەدواش بەکارھێنەرانی بەئەزموونی پێشوو یان نوێیەکان ئەو مافانە بگرنە دەست و بۆ بەرەوپێشچوونی ویکیپیدیا بەکاریبێنن. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ‏١٣:٤٤، ٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

داواکارییەکە چۆن کاردەکات؟

  • ھەر بەکارھێنەرێکی خاوەن ماف بۆ ماوەی سێ مانگ یان زیاتر ھیچ چالاکی نەبوو یان کەمتر لە نۆ چالاکی پاسدانی ھەبوو کە ئەمەش دابەش دەبێت بۆ سێ چالاکی بەسەر ھەر مانگێک لە سێ مانگەکەدا، ئەوا مافەکەی لێ دەسەندرێتەوە دوای ئەوەی مافەکەی لێ سەندرایەوە ئاگاداری بۆ دەنێردرێت لەلایەن بەڕێوەبەری پەیوەندیدارەوە و بارودۆخەکەی بۆ ڕوون دەکرێتەوە بە شێوەیەکی پوخت.

دیوەخان  پشتگیری

دیوەخان  لەگەڵ -دیارە پاس نەدانی وتارەکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە وتارەکە وەک خۆی بمێنێتەوە بەتایبەتی ئەو وتارانەی کە پەیوەندی بە ڕووداوێکی هەنووکەی هەیە من لەگەڵ ئەوەدام ئەگەر بەکارهێنەرانی خاوەن ماف بۆ ماوەیەکی زۆر ناچالاک بوون پێویست بە بوونی مافەکە ناکات کە هەیان بێت . من خۆم ئامادەم ئەگەر بەگونجاوم دەزانن،لەگەڵ ڕێزدا Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٥٣، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)

١٧، ٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

دیوەخان  دژایەتی

دیوەخان  بێلایەن


لێدوان

لێدوانەکان (داواکارییەکە پەسەندکرا)

چاوەڕێی لێدوانەکانتانم دیوەخان  زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٣:٥٦، ٢١ی تەممووزی ٢٠٢٢ (UTC)

    @Kurd2021: ئێوە یەکێکن لە گوونجاوترین بەکارھێنەرەکانمان لە ویکیپیدیای سۆرانی لەدوای وەرگرتنی مافی پاسدراوی خۆگەر کە من پێشنیار دەکەم ئەو مافەت ھەبێت دوودڵ مەبە لەوەی داوای مافی پاسدەر بکەیت ھەرکاتێک بتەوێت 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٢، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
      زۆر سپاس @Sakura emad: بۆ ئەمە چی بە پێویست دەزانن، بیکەن. ڕەنگە ھەرکاتێک کاتێکی گونجاومان دەستکەوت، ئەو بەکارھێنەرانەی کە بۆ ماوەی ساڵێک ناچالاکن و خاوەنی ھەر مافێکن، سەرجەمیان لێ بسەنینەوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٩، ١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
      @Sakura emad سوپاست دەکەم، دیارە من لە ڕاستیدا تەنها لەنەبوونی کەس ئەو داواکاریەم کرد دەنا بەش بەحاڵی خۆم بە پێویستی نازانم، لەگەڵ ئەوەش دەکرێت ئەو مافە وەربگرم ئەوەی پێم کرا ئەنجامی دەدەم. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:٥٠، ٢ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)
        بەڕێز @Aram تکایە با نەیکەین بە ساڵێک ئەمە زۆر زۆرە بۆ مافی پاسدەر و وەک مافی بەڕێوەبەڕایەتیی نییە نە لەڕووی زەحمەتی بەدەست ھێنانەوە کە پێویستمان بە ڕۆژ و ھەفتە بێت تا مافەکە بدەینەوە بە کەسەکە و پێویستی بە چوونە مێتا ھەبێت، تەنھا یەک کرتە کردنە لەلایەن بەڕێوەبەرێک بۆ ئەوەی دەیەوێت دووبارە وەری بگرێتەوە و ئەرکێکی قورس نییە بۆیە، من پێم باشە مانگانە بێت ھەر پاسدەرێک زیاتر لە سێ مانگ ھیچ چالاکییەکی نەبوو مافەکەی لێ دەسەندرێتەوە بە ئاگاداری یان بێ ئاگاداری ئەوە دەکەوێتە سەر بڕیاری بەڕێوەبەر کە کام بەکارھێنەر لێرەیە و ئاگای لێمانە و ئاگاداری پێدەگات و کامە بەکارھێنەریش لەگەڵمان نییە و لە ژیانی ڕۆژانە سەرقالە و ئاگادارییەکەی پێناگات، وە نە لەڕووی کۆبونەوەی ئەرکەوە بەڕێوەبەران وەک پاسدەرانن، ئەرکی پاسدەران زیاترە و وتار درووستکردن ڕۆژانەیە و کە پێویستە لەسەر پاسدەر بەپێی پێویست پێداچوونەوەیان بۆ بکات 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٢٠، ٦ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

ئەو بەکارھێنەرانەی لەژێر کاریگەری داواکارییەکە دەبن

ئەو بەکارھێنەرانەی پێویستە ئاگاداربن

سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٤٨، ٨ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

  • دیوەخان  لێدوان: سڵاوتان لێبێت! ئەوەی ڕاستی بێت من ماوەیەکی زۆرە لە ویکیپیدیا دابڕاوم، بەڵام خۆشحاڵم کە ڕایبگەیەنم کە بڕیارم داوە بگەڕێمەوە و چەنێک پێم بکرێت پەڕە نوێیەکان پاس ئەدەم. ماندوو نەبن! —ھەڵبەست (لێدوان) ‏٠٩:١٧، ٩ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)

گۆڕینی قەدبڕی (پ)

داواکاری

بە پێویستی دەزانم لەجیاتی کورتکردنەوەی پۆل کە خۆی سێ پیتە و کورتە، پەڕگە شیاوترە و ئەو کورت بکەینەوە و قەدبڕی (پ) ڕەوانە بکەین بۆ پەڕگە و لەگەڵ ئەو بەستەرانەشی کە پۆلن و کەوتوونەتە ژێر قەدبڕی (پ) بیانگوازینەوە بۆ پۆل خۆی، و ئیتر کە نووسین پ:نموونە دەمان گوازێتەوە بۆ پەڕگە:نموونە لەجیاتی پۆل:نموونە.

قەدبڕ چییە؟

سڵاو بەکارھێنەرە چالاکەکان بە پێویستم زانی کێشەیەک بخەمە ڕوو کە لە ویکیپیدیای سۆرانی دەمێکە ھەیە، قەدبڕی (پ) کە کورتکراوەی پۆل بۆ نموونە لەجیاتی بنووسیت پۆل:زیندووان، پ:زیندووان یەکسەر دەتگوزاێتەوە سەر ھەمان شوێن ئەوەی ھەڵەیە لێرە کاتی خۆی ئەم قەدبڕەیان بۆ کورتکردنەوە بەکارھێناوە کە شتێکی زۆر درێژی پێ کورت بکەینەوە بۆ نموونە لەجیاتی بنووسین ویکیپیدیا:سەلماندنیبوون دەنووسین وپ:سەلماندنیبوون دەتگوازێتەوە سەر ھەمان بابەت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٠، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)

بانگھێشتنامە

@Kushared, @Aram @Gejeluk @Kurd2021, @Tessla, @Calak @Pirehelokan, @Serchia, @Hamaredha، @RasberryPedia، @ئارۆ سالار محمود، @ئاریا سالار، @Paraw، @Épine، @MFTG ، @Aza، @Ferhad Mamosk 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٠، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)

دیوەخان  پشتگیری

دیوەخان  دژایەتی

لێدوان

سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٣٠، ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)

┐─────────────────────────────────└
@Sakura emad: ھممم... دۆزیمەوە! لە پشتەوەیە، بەڵام کۆمەڵگە دڵنیان لەم گۆڕانکارییە گەر بیکەین؟ وا دیارە دوو دەنگی دژ ھەن. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٥، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)

Tech News: 2024-09

MediaWiki message delivery ‏١٩:٢٣، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)

Tech News: 2024-10

MediaWiki message delivery ‏١٩:٤٦، ٤ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)

Tech News: 2024-11

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٠٤، ١١ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)

Tech News: 2024-12

MediaWiki message delivery ‏١٧:٣٩، ١٨ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)

Tech News: 2024-13

MediaWiki message delivery ‏١٨:٥٦، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٤ (UTC)

Tech News: 2024-14

MediaWiki message delivery ‏٠٣:٣٥، ٢ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)

Tech News: 2024-15

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٣٧، ٨ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)

داواکردنی مافی دەستکاریکەری داڕێژە

سڵاو بەپێویستم زانی ئەو مافە ئیتر بێتە ویکیپیدیای کوردی لەدوای ئەوەی ئەمڕۆ بینیم داڕێژەی شیعر یان ژێرپەڕەکانی داڕێژەی تەکینی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب کە ھیچ پێویست نییە چیتر تەنھا بەڕێوەبەران ئەو کەسانە بن دەستکاری ئەو داڕێژە سادانە بکەن. و بەکارھێنەرانی پاسدراوی خۆگەڕیش ناتوانن ئەو کەسانە بن دەستکاری ئەو داڕێژانە بکەن.

پێویستە لەو نێوانە ناوەندێک (Middle Ground) ھەبێت بەکارھێنەرانی شارەزا لە کاری تەکنیکی جیابکاتەوە لە بەکارھێنەرانی تر بۆ ئەوەش لەو مافە گونجاوترم نەدۆزیەوە

بە شێوەی تەکنیکی داوا دەکەم لەگەڵ مافەکە، دوگمەی پاراستنیش زیادبکرێت لەپاڵ Autopatroller پاراستنی Template editorیش ھەبێت ئەمەش وابکات داڕێژەکان ئەو گرووپە و سەروو خۆی بتوانن دەستکاری بکەن سپاس بۆ تێگەیشتن. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٥٥، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)

دیوەخان  پشتگیری

دیوەخان  دژایەتی

لێدوانەکان

Tech News: 2024-16

MediaWiki message delivery ‏٢٣:٢٨، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٤ (UTC)

Tags:

دیوەخان ئامرازی ئاماژە بە سەرچاوە تێکچووەدیوەخان توینکڵ بۆ ماوەیەک وەستاوەدیوەخان کێشەی InternetArchiveBotدیوەخان Save the Date: Coolest Tool Award 2021: this Friday, 17:00 UTCدیوەخان نایەکگرتووییی شێواز لە داڕێژەی زمانەکاندادیوەخان پاککردنەوەی ویکیپیدیادیوەخان بەکارھێنەرانی پاسدەر: پێویستییەکی زۆرمان بە ئێوە ھەیەدیوەخان گۆڕینی قەدبڕی (پ)دیوەخان Tech News: 2024-09دیوەخان Tech News: 2024-10دیوەخان Tech News: 2024-11دیوەخان Tech News: 2024-12دیوەخان Tech News: 2024-13دیوەخان Tech News: 2024-14دیوەخان Tech News: 2024-15دیوەخان داواکردنی مافی دەستکاریکەری داڕێژەدیوەخان Tech News: 2024-16دیوەخان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شێخ عەبدولڕەحمانی‌ تاڵەبانیشانشینی یەکگرتووجۆن دوویپارێزگای نەینەواھەڵوژەڕادیۆی کوردیی بەغداگۆران (تیرە)نێچیرڤان بارزانیڤیتۆریۆ پۆپسۆکوردی (شاعیر)پلەی گەرمیلۆس ئانجلەس میدیا فۆندمانگشمشێرپارتی کرێکارانی کوردستانبیابانمحەممەدپێڕستی گوندەکانی شارباژێڕئیبن عەرەبیئێچ تی ئێم ئێڵئۆکسجینمیکانیکی کوانتۆمگڵاوپێستیخولی نایابی کوردستانڕاسیۆنالیزممێردەزمەدێسی-مەتەڵڕۆژژمێرململانێی کورد و عێراق (٢٠١٧)گونمافە بنچینەییەکانگورچیلەمووچەدۆمناحیەی قادرکەرەمژان پۆڵ سارترکورووشی مەزنئایەتەلکورسیحاجی قادری کۆیییانەی تۆپی پێی بارسێلۆناخێزانکەلارکتێبخانەسروشتمینحەپسەخانی نەقیبئەلفوبێکانی کوردیلینوکسئیڤان پاڤلۆڤفۆلکلۆربێکەس (فیلم)تویتەرخەمۆکییەمەنڕۆژژمێری ئێرانیپەیکوڵیجوھەیمان عوتەیبیسەردەشتخۆرسالمئازادیوزەکازینۆی ئۆنلاینعەبدوڵڵا پەشێوئەسکەندەری مەزنبەکتریائەسپحکوومەتی ھەرێمی کوردستانعەبدوڵڵا ئۆجەلانئینگلتەراجلی کوردیفەیرووزپێنجوێن🡆 More