داواکردنی مافی بەڕێوبەرایەتی/Calak

کاتی دەستپێکردن: ١ی ئابی ٢٠١٢ (1 August) کاتی ئێستا: ٠٨:١٤:١٨, ٢٣ ئازاری ٢٠٢٤ (کاتی جیھانی UTC)

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.
کرا.--چالاکWьтуwеж (٢١ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٢:٣٣, ١٢ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

کاندیدا

نوێکردنەوەی پەڕە

ڕێکەوتی دوایی ھاتنی داواکاری: ٨ی ئابی ٢٠١٢ (8 August)

چالاک

ناساندن

ھەر لە سەرەتای جیابوونەوەی ئەم ویکیپیدیایە لە ویکیپیدیای کوردی کورمانجییەوە بەشداری ویکیپیدیای کوردیی سۆرانیم کردووە. زۆربەی چالاکییەکانم نووسینی وتاری نوێ و دروستکردنی داڕێژەی نوێ بووە. ھەروەھا پێداچوونەوەم ھەبووە لەسەر بەشی زۆری وتارەکانی ویکیپیدیاوە. ئامانجم چاکسازی و بەرەو پێشخستنی ویکیپیدیایە. ھەروەھا لە ویکیپیدیای کوردی کورمانجیشدا بەشداریم ھەبووە و ھەوڵم داوە بۆ نزیککردنەوەی ئەم دوو ویکیپیدیایە.--چالاکوتووێژ ١٩:٢١, ٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

پرسیار لە کاندیدا

بەڕێز کاک چالاک ، ئایا لە داهاتوودا هیچ پرۆژەیەکت هەیە بۆ پێشوازیکردن و یارمەتیدانی بەکارهێنەرە نوێکان و ڕێنوێنی کردنیان ؟ --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٤:٣٨, ٥ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

    ھەر وەکی خۆتان دەزانن من ھەمیشە پێشوازیم لە بەکارھێنەرە نوێکان کردووە و لە ھەر شوێنێک یارمیتیان ویستبێ یا خۆ پرسیاریان لێ‌کردبێم بە سەبر و حەوسەڵە وەڵامم داونەتەوە. ئەوەی من لە ویکییەکانی تر (بۆ نموونە ویکی فارسی) دیومە لە لاپەڕەی لێدوانی بەکارهێنەرە نوێکان بەخێرھاتن دادەنن و ئەو شتانەی پێویستە تێیدا ئاماژەی پێ‌دەکەن. لەوێ زۆرتر ئەم کارە بۆتەکان دەیکەن بەڵام لێرە کە ویکییەکی بچووکترە و بۆتمان نییە ئێمە خۆمان ئەم کارە دەکەین. من سەیری داڕێژەکانی بەخێرھاتنم کردووە و بەڕاستی ئەو شتەی کە بەکارهێنەرێکی نوێ دەبی بیزانە تێیدایە. مەسەلەیەکی تر ڕێباز و ڕێنوینییەکانی ویکیپیدیایە و بە بڕوای من دەبێ پەرەی پێ‌بدرێ و حەتمەن پەرەی پێ‌دەدەم. ئەگەر چی بەبڕوای من ڕێباز و ڕێنوینییە سەرەکییەکان وەرگێڕدراونەتە سەر کوردییەوە و بەکارھێنەرە نوێکان ئەگەر بەڕاستی گوێ بدەنێ بەم شتانە گرفتێکی زۆریان نابێ. ڕێزم ھەیە.--چالاکوتووێژ ٢١:٤٨, ٥ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

مام چالاک دروستکردنی بەکۆمەڵی وتار بە بۆت نابێ وەک شتێکی ساکار تەماشا بکرێ. ئێمە پێشتر بە بۆت بۆ ساڵەکانی ١٥٠٠ تا ٢٠٢٠ و ناوی گوندەکانی چەند ناوچەی کوردستان و بۆ بڕێ شتی پێویستی تر وتارمان دروستکرد. بەداخەوە من لەم ڕۆژانەدا بینیم ژمارەی وتارەکان لە چەند ڕۆژدا دوو بەرامبەر بووەوە! کاتێک سەرنجم دا بڕێک وتاری «بێسوود» بە بۆت درووستکراوە کە مەرج ئەکەم دە ساڵی تریش ھیچ کەس سەردانیان ناکات. کێبەرکێی ژمارەی وتارەکان بەزمێکی قۆڕە کە بە داخەوە لە نێوان بڕێک لە ویکیپیدیاکاندا ھەیە. بە تایبەت فارسی ئیتر تەواو ناخۆشی کردووە. جەنابت بۆ بەرگری لەم دیاردەیە و نرخدان بە کەیفیەت لە جێی کەمییەت بەرنامەت چییە؟--ئاسۆ (وتووێژ) ٠١:٢٤, ٧ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

    کاک ئاسۆ دروستکردنی وتار بە بۆت بەبڕوای من شتێکی ئاسایییە و لە ھەندێک لە ویکییەکاندا نا، بەڵکوو لە زۆربەی ویکییەکاندا ھەیە جا زۆر یان کەم. گەییشتن بە دەھەزار وتار بوو بە ھۆی دڵگرمی ھەموو لایەک و ئەمە نابێ وەکوو شتێکی نەرێنی تەماشا بکرێ. بڕیار نییە ھەموو وتارەکانیش بەسوود بن و بخوێنرێنەوە. گەلۆ چوار میلیۆن وتاری ویکی ئینگلیزی ھەموو سودیان ھەیە و ھەمووشان بڕیارە بخوێنرێنەوە؟ ئێمە لەگەڵ دۆستان بڕیارمان دانابوو کە گەییشتین بە دەھەزار وتار ئیتر خەریکی چۆنێتی (کەیفیەت) وتارەکان بین ھەتا چەندێتی (کەمیەت). وتووشمە بەرنامەم ھەیە. بۆ ئەم مەبەستە دەمھەوێ بەشێک بکەمەوە بە ناوی «حەوتەی ویکی». ھەڵبەت ئەمە لە ھەندێک لە ویکییەکاندا ھەیە و شتێکی زۆر بەسوودە بەڵام لێرەدا نیمانە و دەمھەوێ خۆماڵیی بکەم. بەم جۆرە کە ھەموو حەوتەیەک وتارێکی کورت و پێویست بە خاوێنکردنەوە ھەڵبژێردرێ و پەرەی پێ‌بدرێ. ھەموو ئەم کۆلکەوتارانەش من نەم‌نووسیون و ئێستاش ناکرێ بە یەک دوو ڕۆژێ چارەسەر بکرێ و ماوەیەکی زۆر دەخایێنێ. من بەش بە حاڵی خۆم ھەوڵ دەدەم ئەو وتارە کورتانەی خۆم نووسیومە پەرەی پێ‌بدەم و داواشم لە بەکارھێنەرانی تریش ھەر ئەمەیە.
    شتێکی تر کە حەتەمەن دەیکەم و زۆرشم بۆ گرنگە چۆنێتی (کەیفیەت) خودی ویکیپیدیایە. پەیامەکان زۆر ڕوون نین، پەڕە تایبەتەکان بە جوانی مەبەست ناگەیێنن. ئەم ھەموو وێنە نائازادەمان ھەیە، ھەموویان دەسڕمەوە و بەستەری بارکردنی پەڕگە یەکسەر دەبەستمەوە بۆ کۆمنز وەکوو ویکی پێشکەوتووەکان. ھەر چی وتووشمە دەیکەم و وەکوو بەڕێوەبەرانی تر نابم پاش یەک دوو مانگان ویکی بە ئامانی خوا بەجێ بھێڵم و ئاوریشی لێ‌نەدەمەوە. ئەگەریش ڕۆژێک زانیم ناتوانم و پێم‌ناکرێ، ئیستعفا دەدەم و ڕێگا بۆ کەسانی شیاوتر دەکەمەوە. سپاس.--چالاکوتووێژ ٠٧:٤٥, ٧ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

لێدوان

داواکردنی مافی بەڕێوبەرایەتی/Calak  بەڵێ پشتیوانی
  1. پیشتیوانی -- kushared (وتووێژ) ١٢:٤٨, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC) هیوادارم گەر کاک چالاک بوو بەڕێوبەر چاوێک بخشێنێت بە ووتارە بێ سەرچاوەکان و کۆڵکە ووتارەکان.
  2. پیشتیوانی -- توانا (وتووێژ) ١٢:٥٤, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC) ،هیوادارم کاکە چالاک ببێتە بەڕێوەبەرێکی چالاک و وەکو لەوەو پێش هەر خزمەتی ویکی سۆرانی بکات.
  3. پشتیوانی --DIYAR DESIGN (وتووێژ) ١٣:٠٠, ١ ئاب ٢٠١٢ (UTC) هیوادارم دڵسۆزی و هێزەکەی کەم نەکات و بەردەوام بێت لە خزمەتکردن ، سەرکەوتووبیت برام.
  4. پشتیوانی --Muhammed taha (وتووێژ) ١٦:٥١, ٤ ئاب ٢٠١٢ (UTC) هیوادارم کە بەدڵسۆزی ترەوە کارەکانی ئەنجام بدات و دڵنیام کە ئەنجامیشی دەدات... و هیوادارم هەوڵبدرێت لەزانیارییەکانی بەکارهێنانی ویکیپیدیا کەمتر پشت بە ویکی ئینگلیزی ببەستین و پەڕە پێویستەکان دابنرێت..
داواکردنی مافی بەڕێوبەرایەتی/Calak  نەخێر دژایەتی
داواکردنی مافی بەڕێوبەرایەتی/Calak  بێلایەن
  1. ئا- سپاسی کاک چالاک دەکەم کە بەڕاستی زەحمەتی زۆری بۆ ویکیپیدیا کێشاوە، بە ڕاستی زۆر پێویستمان بە خەباتکاری ماندوونەناسی وا ھەیە ب- بە بیروڕای من مام چالاک نەختێک لە ڕادەبەدەر ھەستی کوردایەتی لە بەشدارییەکانیدا دەنوێنێ. ئەمە بۆ بەڕێوبەرێک کە بڕیارە بێلایەنیی ویکیپیدیا بپارێزێت شتێکی باش نییە. پ- ھەرچەند کە بەکارھێنەران بە بیڕوڕای من دەبێ ئازاد بن لە بەکارھێنانی زاری ناوچەی خۆیاندا (بەتایبەت لە پەڕەکانی لێدواندا) بەڵام ئەگەر لە ویکیپیدیای کوردیدا - کە بەداخەوە کێشەیەکی سەرەکیمان ھەیە لە گەڕاندا - پێم وایە بە زارێکی یەکدەست بنووسین باشتر بێت. زۆر جار لە وتارەکاندا مامە چالاک زاری موکریانی بەکارھێناوە. ھیوای سەرکەوتن. سپاس --ئاسۆ (وتووێژ) ١٠:١٥, ٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)
      کاک ئاسۆ گیان تۆ کۆنترین بەکارھێنەری ئەم ویکیپیدیایەی و دامەزرێنەری ویکیپیدیای کوردیی ناوەندیی. جنابت پێت لەسەر چاومانە و ڕێزت ھەیە بۆ ھەموومان و گشتمان دەزانین تۆ کێی و چەندەت زەحمەت بۆ ئەم پرۆژەیە کێشاوە. دەنگی تۆ ئەگەر «نا»ش با، بۆ من بەبایەخە. بەڵام وەڵامی ھەندێک لە وتەکانت:
      کاک ئاسۆ من شانازی بە کورد بوونم دەکەم و ئەگەر کورد نەبام، لەوانەیە ھیچ شانازییەکم لە ژیانمدا نەبا. کەسێک کە ھەستی کوردایەتی زۆر نەبێ ناتوانێ ببێتە بەکارھێنەرێکی باش بۆ ویکیپیدیا و زۆر بەزووە ویکیپیدیا بە جێ دەھێڵێ، ئەگەریش بڕیار بێ ببێتە بەڕیوەبەر ئەوە ھیچ.
      سەبارەت بە شێوەزاری قسەکردنم. کاک ئاسۆ من بێجگە لە خزمتکردن لە ویکیپیدیادا، بەشێکی زۆری ژیانم لەسەر ستانداردکردنی کوردی داناوە و ئێستا زۆربەی شێوەزارەکانی کوردی دەزانم. من ھەمیشە دژ بە ناوچەگەری و پێ‌بەزۆر زانینی شێوەزارێک بوومە. لە نووسینیشمدا ھەمیشە ھەوڵم داوە سۆرانییەکی ستاندارد بنووسم. بۆ نموونە ھەمیشە وتوومە «ئەم» (کە لە موکریاندا دەڵێن «ئەو») و ھەروەھا قەتیشم نەوتووە «دیکە» یان «دی» (ھەر وتوومە «تر»). زۆر جاریش شێوەی موکریانیم گۆڕیوە بۆ ستانداردەکەی (دەتوانم بەستەر بدەم). خۆ ئەگەر بمھەوێ موکریانی بنووسم جیاوازی یەکجار زۆرە! (ئێوە: ئەنگۆ - ناو: نێو - من: ئەمن-- وتن: کوتن و ...). ناڵێم جاروبار لە زمانم دەرچووبوو بەڵام ئەمە شتێکی ئاسایییە؛ بۆ نموونە جاران لە چەند شوێندا دیبووم جنابت لە بڕێ «ئێرە» نووسیبوت «ئەگرە» (کە ھی ناوچەی ئەردەڵانە و زۆرتر لە ھەورامی دەچێ «ئیگە»).
      پاشان سپاست دەکەم بۆ تێبینی و ڕەخنەکانت. ھیوادارم بتوانم ئەم شتانەی وتووتە زۆرتر لەبەر چاو بگرم.--چالاکوتووێژ ١١:٠٦, ٨ ئاب ٢٠١٢ (UTC)

داواکارییەکانی پێشوو

Tags:

داواکردنی مافی بەڕێوبەرایەتی/Calak کاندیداداواکردنی مافی بەڕێوبەرایەتی/Calak داواکارییەکانی پێشووداواکردنی مافی بەڕێوبەرایەتی/Calak٢٠٢٤کاتی جیھانی UTC

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

فرانتس کافکائورشەلیمپەیمانی لۆزانپێنجوێنحەسەن خەیری بەگکەنداوترێمینڤایرۆسی کۆمپیوتەرپاراگوایسەمپیشێرپەنجەخانەقازکەنەدالینوس تۆرڤاڵدسکەلارشەڕی براکوژیخۆرمەمالیکەکانھەڵەبجەشێخ سەعیدسوورێژە١٩٨٥گۆگردڕۆبێرت ڕیدوەفاییموعتەزیلەمیرنشینی بابان٢٠٢٣ئێرانمحەممەد ساڵح دیلاندیموکراسی١٣ی شوباتھەوکردنی پەردەکانی مێشکفوئاد مستەفاسوڵتانیدەستوور.acڕێبازە ئەدەبییەکانئاکیرا توریاماکۆمپیوتەرویکیپیدیای کوردیمافی کارکردنشەریف پاشاڕۆژژمێری ئێرانیھاوڕەگەزخوازیشانشینی یەکگرتووخەلافەتی عەباسیجوگرافیای عێراقموحەڕڕەمئیسپانیامارکسیزمماتماتیکیارسانڕەگی دووجائۆمێگاژمارەی پێوانەییی نێودەوڵەتیی کتێبمیکایلئیحسان نووری پاشاپۆل سێزانمایکرۆسۆفت ئۆفیسئایداھۆئوسترالیائینویاشیکینیلکیمیانێچیرڤان بارزانیجنۆکەپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانئەرەستووئانتارکتیکا🡆 More