ویکیپیدیای ئازەربایجانی یان ویکیپیدیای ئازەری (بە ئازەربایجانی: Azərbaycanca Vikipediya) یەکێکە لە وەشانەکانی ویکیپیدیا کە بە زمانی ئازەربایجانی دەنووسرێت، ویکیپیدیای ئازەریش وەک ویکیپیدیایەکانی تر ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادە و ھەمووان دەتوانن دەستکاری پەڕەکان بکەن بێجگە لە چەند پەڕەیەک کە تەنیا بەکارھێنەرە خاوەن ھەژمارەکان دەتوانن دەستکاری بکەن.
ژمارەی وتارەکانی ویکیپیدیای ئازەربایجانی لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨ لە ٢٠٫٠٠٠ وتار تێپەڕبوو، ھەتا تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٠٩ ژمارەی وتارەکان بە زیاتر لە ٢١٫٠٠٠ گێشت، ئەم ویکیپیدیایە ھەتا ٢٤ی شوباتی ٢٠٠٩ شێستومین ویکیپیدیا لەنەزەر ژمارەی وتاران بووە.
چەشنی وێبگە | ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد |
---|---|
بەردەستە بە | ئازەربایجانی |
خاوەن | دامەزراوەی ویکیمیدیا |
وێبگە | az.wikipedia.org |
بازرگانی | نەخێر |
خستنەکار | کانوونی یەکەمی ٢٠٠٤ |
ھەتا ٨ی ئابی ٢٠١١ ئەم ویکیپیدیایە بە زیاتر لە ٨٠٫٠٠٠ وتار لەناو ویکیپیدیاکاندا جێگەی چڵویەکەمی پێ بووە. ویکیپیدیای ئازەربایجانی لەنەزەر دەستکاری لە وتارەکاندا بە ٢٢ ئیمتیاز لە ڕێزبەندیی خوارەوەی ویکیپیدیاکاندا جێی گرتووە. ویکیپیدیای تورکی ئازەربایجانی بە بەکارھێنانی ئەلفوبێی لاتین دەنووسرێت.
ھەروەھا چواردە دەروازەیشی ھەیە کە ئەمانەن: نژیاروانی، ژینناسی، کیمیا، مێژوو، ئیسلام، جوگرافی، وێژە، پزیشکی، فەلسەفە، سینەمای ئازەربایجانی، سەربازیی ئازەربایجانی، ھەروەھا دەربارەی وڵاتە دیاریکراوەکان وەکوو جۆرجیا، تورکیا و ئازەربایجان خۆی.[ژێدەر پێویستە]
ویکیپیدیای ئازەربایجانی ھەتا ئێستا ٢٨٨٬٥٣٠ ھەژماری بەکارھێنەرانی تێدا دروست کراون، ١٤ بەڕێوەبەر و ١٩٩٬٣٠٠ وتاری ھەن.
لە ٢٠١٠، کتێبەکانی ویکیپیدیای ئازەربایجانی لەلایەن پرۆفیسۆر ڕاسیم عەلیگولیێڤ و زانا ئیرادا ئەلئەکبەرۆڤا بڵاوکرانەوە. کتێبەکە لەلایەن ئالۆڤسات عەلیێڤ دەستکاری کراوە.
یەکەم چاوپێکەوتن لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩ لە باکوو بەسترا.
بۆ ئەوەی گرفتەکان چارەسەر بکرێن، لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٠دا کۆبوونەوەیەکی لەناکاو لە باکوو ڕێکخرابوو. نزیکەی ٩ بەکارھێنەر بەشدارییان تێیدا کرد.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویکیپیدیای ئازەربایجانی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویکیپیدیای ئازەربایجانی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.