ویچەرەکە (بە پۆڵەندی: Wiedźmin، بە ئینگلیزی: The Witcher) زنجیرەیەک لە شەش ڕۆمان و ١٥ کورتە چیرۆکی فەنتازیایە لەلایەن نووسەری پۆڵەندی ئەندرێ ساپکۆسکی نووسراوە.
زنجیرەکە بەدەوری «ویچەر» جێراڵت لە ڕیڤیاوە دەسوڕێتەوە. لە کارەکانی ساپکۆسکیدا، «ویچەر» دڕندە ڕاوکەرن کە لە منداڵییەوە توانای سەروسروشتی بەدەستدێنن بۆ شەڕکردن لەگەڵ دڕندەکاندا. ویچەر بە چیرۆکێکی کورت لە ساڵی ١٩٨٦دا دەستی پێکرد کە ساپکۆسژی چووە پێشبوڕکێیەک لەلایەن فانتاستیکا ڕێکخرابوو، و بۆ یەکەم جار وەک نووسەر دەرکەوت. لەبەر داوای خوێنەران، ساپکۆسکی ١٤ چیرۆکی تری نووسی پاشان دەستی بە زنجیرە ڕۆمانەکانی کرد لە ١٩٩٤دا. ئەو ساڵی یەک کتێبی دەنووسی تا ئەو کاتەی پازدەمی کۆتا دانە لە ١٩٩٩ دەرچوو. ڕۆمانێکی تەواوکەر، وەرزی ڕەشەباکان، لە ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە.
کتێبەکان وەک خاوەنی کەڵت لە پۆڵەندا و وڵاتەکانی ئەورووپای ناوەندی و ئەوروپای ڕۆژهەڵات ئاماژەی بۆ کراوە. بۆ ٣٧ زمان وەرگێڕدراوە و لەگەڵ گەشتن بە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا ١٥ میلیۆنی لە سەرانسەری جیهان لێ فرۆشراوە. زنجیرەکە بۆ فیلم (زە هێکسەر) و دوو زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی (زە هێکسەر و ویچر) و سیانەیەکی یاریی ڤیدیۆیی (زە ویچەر، زە ویچەر ٢: تیرۆرکەری پاشاکان، زە ویچەر ٣: وایەڵد هەنت) و زنجیرەیەک وێنەی نەخشێندراو گۆڕا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویچەرەکە تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ویچەرەکە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.