وشەکان و یاساکان: کەرەستەکانی زمان کتێبێکی باوی زمانەوانی ساڵی ١٩٩٥ ی نووسەر ستیڤن پینکەرە دەربارەی کرداری ڕێک و ناڕێک.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لە دەمی پینکەرەوە کتێبەکە «ھەوڵ دەدات سروشتی زمان و مێشک ڕۆشن بکاتەوە لە ڕێگەی ھەڵبژاردنی دیاردەیەکەوە و لێکۆڵینەوەی لە ھەموو گۆشەیەکەوە کە دەکرێت وێنە بکرێت.» شیکارییەکەی ڕەنگ دانەوەی بۆچوونەکانییەتی لەسەر زمان و چەندەھا ڕووی تری سروشتی مرۆڤ کە ھەردووکیان خۆگونجاندنی زکماکانەی ساکۆلۆژیای پەرەسەندنن.
زۆرینەی کتێبەکە تاوتوێکردنە لەسەر شێواز و دووبارەبوونەوەی ھەڵە ڕێزمانەیییەکانی زمانی ئینگلیزی (و بە ڕادەیەکی زۆر کەمتریش لە زمانی ئەڵمانی دا) ھەروەھا دووانی کەسە مێشک زیان پێگەیشتووەکان کە ڕێگرە بتوانن بە پاراوی بدوێن و بە دیاردەی «زمان بەستران»یان «ئافازی» ناسراوە.
ناونیشانی کتێبەکە " وشەکان و یاساکان" ئاماژەیە بۆ نموونەکەی پینکەر کە باوەڕی وایە باشترین پیشاندەرە کە وشە چۆن لە مێشک دا بەرجەستە دەبێت. ئەو دەڵێت کە وشە یا ئەوەتا ڕاستەوخۆ ھەڵدەگیرێت لەگەڵ واتا ھاوبەشەکانیان لە "فەرھەنگی ھۆشیی" یان ئەوەتا وشەکان لە مێشک بەرھەم دەھێنرێن بەھۆی یاسای مۆرفۆلۆجییەوە. بۆ نموونە "Leak and Rose" ھەڵدەگیرێن وەکو وشەی سەرەتایی/سەرواژە/وشەی بنچینەی/ لە فەرھەنگی ھۆشیی دا؛ بەڵام وشەکانی " Leaking" و " Roses" پێویست ناکات وەکو دوو وشەی جیا ھەڵبگیرێن چونکە مێشکی مرۆڤ دەتوانێت بە ئاسانی دوو وشەی سەرەتایی/سەرواژە/وشەی بنچینەی/ بھێنێتەوە بە زیادکردنی پاشگر لە کۆتای وشەکانی "Leak and rose" و بەدەستھێنانی دوو وشەی نوێ.
دوای تاوتوێکردنی ھەڵەکانی زمانی ئینگلیزی کە منداڵان دەیکەن لە گشتاندنی یاسای مۆرفۆلۆژیی (وەکو ئەوەی کە بۆ کۆی "Mouse" وشەی "Mouses" بەکاردێنن لە جیاتی ئەوەی "Mice" بەکاربێنن) کتێبەکە دەگاتە ئەو دەرئەنجامەی کە کردارە ناڕێکەکان نایەنەوەیاد لەڕێی یاسای گۆڕینی کردارەکانەوە (وەکو ئەو یاسایەی کە "Sleep/Slept", "Weep/Wept" و "Keep/Kept" دروست دەکات) بەڵکو لەڕێی ڕاستەوخۆ لەبەرکردنی ھەر دەمێکی تایبەتی کردارێک بە جودا.
نموونەی کتێبی «وشە و زمان» ناڕێکە لەگەڵ بیروڕاکانی پێشووتردا و گریمانەی ئەوە دادەنێت کە کردارە ڕابردووە شازەکان دەرئەنجامی جێبەجێکردنی یاساکانن کە بەندە لەسەر لێکچووە دەنگییەکان (فۆنۆلۆجی).
پینکەر شێوەیەکی لاوازی نموونەی بەستنەوە پەسەند دەکات بۆ شرۆڤەکردنی بنچینەی ژمارەیەکی کەم لە کردارە شازە تازەکان کە دەمە ڕابردووەکانیان پەیداکردووە بەھۆی ڕووکەش لێکچوونی ئەو کردارانەی کە خۆیان شازن؛ و بەراوردی ئەم چەشنە گشتاندنە زیاد لەپێویست دەگمەنە لە کردارە ڕابردووە ئاسایییەکان (بە زیادکردنی "ed" بۆ کردارە ڕابردووە شازەکان).
توێژینەوەکەی بەھەمان شێوە تاوتوێی دەمی ڕابردوو دەکات لەسەر قسەکەرانی زمانی ئەڵمانی بۆ زیاتر پشتگیریکردنی دەرئەنجامی نووسینەکەی.
ھەروەھا «وشە و زمان» ناونیشانی وتارێکی پینکەرە کە وتووێژ دەکات لەسەر کۆمەڵێک بابەت کە لە کتێبەکەی دا باس کراون.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article وشەکان و یاساکان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.