نەھەنگی شین (ناوی زانستی: Balaenoptera musculus) شیردەرێکی دەریایییە و سەر بە ڕیزبەندی نەھەنگی بالینییە، بەھۆی درێژییەکەی کە ٣٠ مەترە (٩٨ پێ) و کێشی ١٧٠ تۆنە یان زیاتر، گەورەترین ئاژەڵە کە تا ئێستا ناسراوە.
نەھەنگی شین تا سەرەتای سەدەی بیستەم لە نزیکەی ھەموو ئۆقیانوسەکانی زەویدا زۆر بوون، ڕاوچییەکانی نەھەنگ بۆ ماوەی زیاتر لە سەدەیەک ڕاویان دەکردن تاوەکو لە لێواری لەناوچووندا بوون، بەڵام کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە ساڵی ١٩٦٦ دا پارێزگارییان لێکردن، ئەمەش بووە ھۆی باشتربوونی بارودۆخیان، و ڕاپۆرتێکی ساڵی ٢٠٠٢ ژمارەی نەھەنگی شین بە نزیکەی ٥٠٠٠ بۆ ١٢ ھەزار نەھەنگی شین لە سەرانسەری جیھاندا خەمڵاندووە، و لایەنیکەم لە پێنج گرووپدا دەبینرێن، و ڕاپۆرتێکی نوێتر کە لەسەر جۆری نەھەنگی کوورتەباڵا ئەنجامدراوە ئاماژەی پێکردووە کە ئەم خەمڵاندنە ڕەنگە کەمخەمڵاندنێک بێت، و لە لیستی سووری ئەو جۆرانەیە کە مەترسی لەناوچوونیان ھەیە، نەھەنگی شین وەک ئاژەڵێک کە ئەگەری لەناوچوونی ھەیە پۆلێن دەکرێت. گەورەترین کۆبوونەوەی نەھەنگی شین پێش ئۆپەراسیۆنەکانی ڕاوکردنی نەھەنگ لە ناوچەی جەمسەری باشوور بوو، ژمارەیەکی نزیکەی ٢٣٩٬٠٠٠ نەھەنگ (لە ٢٠٢ بۆ ٣١١ ھەزار نەھەنگە)، ئێستا تەنھا گرووپی بچووکتر لەوە مابوونەتەوە، ھەر گرووپێک پێکھاتوون لە نزیکەی دوو ھەزار دانە، لە باکووری ڕۆژھەڵاتی زەریای ھێمن و ئەنتارکتیکا و زەریای ھیندی دەدۆزرێنەوە، و دوو گرووپیش لە باکووری زەریای ئەتڵەسیدا بوونیان ھەیە، و لایەنیکەم دوو گرووپ لە نیوەگۆی باشوورن.
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
ئەم وتار ھیچ پۆلێکی لەخۆ نەگرتووە. تکایە یارمەتی بدە بە زیادکردنی پۆلێک بۆ ئەوەی پێڕست بکرێت لەگەڵ وتار لێکچووەکان. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەھەنگی شین تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نەھەنگی شین, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.