نەجیبزادەکان، یا ئەسڵزادەکان، یا بنچینەئەسڵەکان، یا ئەشرافزادەکان، یا خانەدانەکان ئەو چینە کۆمەڵایەتییەن کە لەچاو چینەکانی تری ناو کۆمەڵگا سەرپشکایەتییان زۆرترە.
ئەندامەتی لەو چینەدا پشتاوپشتە، واتە لە دایک و باوکەوە ئەگەیێ بە منداڵان.
سەرپشکایەتییەکان یا مافە تایبەتەکانی نەجیبزادەکان لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر و، لە سەردەمێکەوە بۆ سەردەمێکی تر، گۆڕانیان بەرسەردا دێ. لەوانەیە لە وڵاتێکدا یا لە سەردەمێکدا ئەو مافانە بووبێتنە ھۆی مسۆگەربوونی باڵادەستیی خاوەنەکەیان، بەڵام، لە وڵاتێکی تردا یا لە سەردەمێکی تردا، نەجیبزادەبوون تەنھا شتێک بووبێ بۆ شانازیپێکردن.
لە باری مێژوویییەوە، ئەندامەتی لە کۆمەڵەی نەجیبزادەکاندا بە دەستی حکوومەتەوە بووە. حکوومەت یاسا و ڕێسای بۆ دیاری ئەکا و ئەندامەتیی ئەندامان پشتڕاست ئەکاتەوە. ئەمەیە کە کەرتی نەجیبزادە لە ئەوتر کەرتەکانی چینی سەرتری نەتەوە جیا ئەکاتەوە. بەڵام، لەگەڵ ئەوەشدا، نەجیبزادەیی خۆی لە خۆیدا بەدەگمەن توانیویە کۆمەڵەیەکی داخراو پێک بێنێ. بەدەستھێنانی دەسەڵات یان دارایی و سامانی زۆر، سەرکەوتن و خۆنواندن لە سوپا، یان لایەنگریی بنەماڵەی شایی، جاروبارە توانایییان بە خەڵکی ئاسایی داوە بۆ ئەوەی خۆیان ھەڵبکشێنە ناو ڕیزی نەجیبزادەکانەوە.
لەناو چینی نەجیبزادە پلەوپایەی جیاجیا بوونی ھەیە و گشت نەجیبزادەکان لە یەک ئاستدا نین. بۆ نموونە، لە ئەورووپا ئیمپراتۆرەکان و شاکان لە بانترین ئاستدان و، کۆنتەکان لە ناوەڕاستن، و بارۆنەکان لە خوارەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەجیبزادەیی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نەجیبزادەیی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.