نەبەز گۆران (١٧ی ئایاری ١٩٧٧، لە بیارە، باشووری کوردستان - ) نووسەر، ستوونووس، شاعیر و وەرگێڕی کوردە.
لەسەرەتای کارکردنیدا، لە ساڵی ٢٠٠٠ وەک ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی ھاوڵاتی کاری کردووە. دواتر لە گۆڤاری جیھان، لڤین، ڕۆژنامەی ئاوێنە و ماڵپەڕی خەندان نووسینی ھەبووە.
نەبەز گۆران | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٧ی ئایاری ١٩٧٧ بیارە، پارێزگای ھەڵەبجە، باشووری کوردستان |
پیشە | نووسەر، ڕۆژنامەنووس، شاعیر |
نەتەوە | کورد |
چالاکی ساڵانی | ٢٠٠٠ - ھەتا ئێستاکە |
خزمەکان | ھەڵمەت گۆران (برا) |
نەبەز بەھۆی باروودۆخی کوردستانەوە، ماوەیەک لە کەمپەکانی ئێران ژیانی بەسەربردووە. لەژیانی کارکردنی وەک نووسەر و ڕۆژنامەنووس چەند جارێک دەستگیرکراوە. نەبەز نووسەری نامیلکەی قەڵەمەکانی بەعس بووە، کە ئەرشیڤی کۆکراوەی ئەو نووسەرە کوردانەیە کە لە بەرژەوەندی حیزبی بەعس دەیاننووسی.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نەبەز گۆران, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.