نیڵ درەکمان (بە ئینگلیزی: Neil Druckmann) ( لەدایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨) نووسەر، دیزاینەر، پرۆگرامەر و داهێنەرێکی ئیسرائیلی-ئەمریکییە، هەروەها هاوسەرۆکی ستۆدیۆیی ناری دۆگە.
باشترین کاری دیاری بریتییە لە دروستکردنی زنجیرە یارییەکانی وەک ئانچارتد و دوایینی ئێمە. تا تەمەنی ١٠ ساڵی لە ئیسرائیل لە دایک بووە و گەورە بووە، دوواتر دەچێتە نێو کارەکانی ئینتەرتەیمێنت و شارەزاییەکی باشی لە تەکنیکی چیرۆکبێژی هەیە بۆ یارییەکان. درەکمان زانستی کۆمپیوتەری خوێندووە لە زانکۆی کارنجی مێلۆن پێش ئەوەی بەدوای کاردا بگەڕێت لە پیشەسازی یاری ڤیدیۆیی، یەکەم کاری لەسەر یاری ڤیدیۆیی وەک کارگێڕێک بوو لە ناری دۆگ.
لەدایکبوون | |
---|---|
نەتەوە | ئیسرائیلی، ئەمریکی |
خوێندنگە | زانکۆی کارنیج مێلۆن |
پیشە | داهێنەر، دەرهێنەر، نووسەر، پرۆگرامەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٤ – تا ئێستا |
خاوەنکار | ناری دۆگ |
کار | هاوسەرۆک |
ھاوسەر | مایا درەکمان |
واژوو | |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نیڵ درەکمان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نیڵ درەکمان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.