نواکشۆت

نواکشۆت پایتەخت و گەورەترین شاری مۆریتانیایە، بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٣ ژمارەی دانیشتوانی ٩٨٥٬٠٠٠ کەس بووە کە دەکاتە ڕێژەی ٪‏٢٧ ھەموو دانیشتوانی مۆریتانیا.

لە ساڵی ١٩٥٧ بۆیەکەمجار ناوچەی کەناراویەکانی نواکشۆت ھەڵبژێردرا بۆ درووستکردنی شارێک تا ببێتە پایتەخت. بە گەورەترین شاری ھەموو ناوچەی بیابانی گەورە دادەنرێت وە ناوەندێکی گرنگی کارگێری و ئابووری مۆریتانیایە. کەوتۆتە سەرھێلی ١٨ و ٦ ی باکوور، ١٥ و ٥٧ خۆڕئاوا. ھەریەک لە موختار وەلەد دادا (یەکەم سەرۆکی مۆریتانیا) وسەرۆکی ئەوکاتی فەڕەنسا شارڵ دیگڵ بەردی بناغەی شارەکەیان داڕشت لە ٥مارچی ١٩٥٨ و بڕیاریاندا ناوچەکە لە گوندێکی بچووکەوە بیکەن بە شارێکی مەزن و گرنگ، ناوچەی نەواکشۆت ناوچەیەکی وشکی بیابانی چۆڵەوان بوو بەدەست کەمی ئاوی خواردنەوە دەیناڵاند، بەڵام لە ماوەی تەنھا سێ ساڵ گۆڕانکاری بەرچاوی بەخۆوە بینی.

نواکشۆت
شار
نواکشوط
وڵاتنواکشۆت مۆریتانیا
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٨٨١٬٠٠٠

مێژوو

کۆنترین شوێنەواری مێژوویی کە دۆزرابێتەوە لەناوچەکە شوێنەواری کۆمەڵە مرۆڤێکی ڕەشپێستی ئەفریقایین کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە سەردەمی بەردین. ھۆزە ئەفەریقاییەکان ھەر لەکۆنەوە لە کەناراوەکانی خۆڕھەڵاتی نیشتەجێ بووینە و توانیویانە گوندێک درووستبکەن بەناوی «ئیمراگن» بەڵام سەرچاوەی مێژوویی تر ھەیە کە ئاماژە بەوە دەکەن ئەمازیغیەکان کۆنترین مرۆڤی نیشتەجێی ناوچەکەن.

مێژووی دێرین

لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایین ھۆزە خێلەکیەکان لە باکووری ئەفریقیاوە کۆچیان کردەوە بۆ ناوچەکە، ئەم ھۆزانە حوشتر و کەلوپەلەکانیان لەگەڵ خۆیان ھێنا و دامەزراون لەناوچەکە وە توانیویانە ھەژموونیان بەسەر ڕەشت پێستەکانی ئەفریقیا زیادبکەن. دوای سەدەیەک لە نیشتەجێ بوونیان توانیویانە دەست بەسەر ڕێگا بازرگانیەکانی ناوچەکەدا بگرن.

ھاتنی ئیسلام

لەسەرەتای سەدەی سێزدەھەم ھۆزە عەرەبیەکان ڕوویان لەناوچەکە کرد. لەسەدەی شازدەھەم ھۆزەکانی بەنی حەسەن دەستیان بەسەر تەواوی ناوچەکەدا گرت.

چاخەکانی ناوەڕاست

نواکشۆت بەشێک بووە میرنشینی تەرارزە، کە میرنشینێکی بچووک بوون پشتیان دەبەست بە ماسی گری و ڕاوشکاری.

نواکشۆت 
دیمەنێکی کەشی نواکشۆت

کەش و ھەوا

زانیاریی کەشوھەوا بۆ «نواکشۆت»
مانگی زایینی ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ ١٠ ١١ ١٢ ساڵ
نێونجی بەرزترین پلە ٨٤ ٨٨ ٩٠ ٩٠ ٩٣ ٩١ ٩٠ ٩٠ ٩٣ ٩١ ٩٠ ٨٢ ٨٩٫٣
نێونجی کەمترین پلە ٥٧ ٥٩ ٦٣ ٦٤ ٧٠ ٧٣ ٧٣ ٧٥ ٧٥ ٧٢ ٦٤ ٥٥ ٦٦٫٧
نێونجی بارین ئینچ ٠ ٠٫١٢ ٠ ٠ ٠ ٠٫١٢ ٠٫٥١ ٤٫٠٩ ٠٫٩١ ٠٫٣٩ ٠٫١٢ ٠ ٦٫٢٦
Average high °C ٢٩ ٣١ ٣٢ ٣٢ ٣٤ ٣٣ ٣٢ ٣٢ ٣٤ ٣٣ ٣٢ ٢٨ ٣١٫٨
Average low °C ١٤ ١٥ ١٧ ١٨ ٢١ ٢٣ ٢٣ ٢٤ ٢٤ ٢٢ ١٨ ١٣ ١٩٫٣
Average precipitation میلیمەتر ٠ ٣ ٠ ٠ ٠ ٣ ١٣ ١٠٤ ٢٣ ١٠ ٣ ٠ ١٥٩
سەرچاوە: بي بي سي BBC Weather
نواکشۆت 
کۆمەڵە ترومبێلێک لە نواکشۆت.
نواکشۆت 
بازاڕێکی میللی.
نواکشۆت 
باڵاخانەیەکی نیشتەجێبوون لە نواکشۆت.
نواکشۆت 
یاریگای نواکشۆت.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

نواکشۆت مێژوونواکشۆت سەرچاوەکاننواکشۆت بەستەرە دەرەکییەکاننواکشۆت

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

مانیمینپارتی کرێکارانی کوردستانوزەی نوێبووەوەزەویدەوڵەتی زەنگیقوباد تاڵەبانیپۆرن ھابتاڤگەی گەلیی عەلی بەگحیزبی شیوعیی کوردستان-عێراقناوە پلازمە تۆڕمافی مەدەنی و سیاسیشکانەوەی ڕووناکیمافەکانی مرۆڤ لە ھەرێمی کوردستانشارەزوورنوێژی نیوەڕۆشاڵاوی ئەنفالدەستپێکزمانی کوردیکاربۆنھزرئاسیاھەڵەبجەکتێبخانەقەزای پشدەرتێنسمایکرۆسۆفتکۆمەڵگەڕوەکعەلی مەردانئەژدیھای کۆمۆدۆھەنار و فریشتەی مردنسوارە ئیلخانیزادەکارڵ پۆپەرپێکدادانی شارستانیەتەکانڕۆمانیاماڵدیڤپەیمانی لۆزانفەرھاد پیرباڵفوراتگەلانی تورکتیۆریی ئەتۆمیجەلال تاڵەبانیئێل کلاسیکۆمەلا حەسەنی دزڵیلەشفرۆشیگۆتیبانکھێڵی قەدەغەکراو (تۆپی پێ)ھەولێردەوڵەتی ئەمەویتوخمی کیمیاییسوقراتڕێواسکیمیامێکوتەماکوان کەریممەغۆلمێشکڕێکەوتننامەی جەزائیرمیرنشینی بابانلیۆنارد ئۆیلەرلەتیف ڕەشیددھۆکفیۆدۆر دۆستۆیەڤسکیپلازما (فیزیک)ئیبراھیم ئەحمەدمێژووی عێراقمایکرۆسۆفت ئەکسێسیاساھەژارمەسیحییەتڕووسیا🡆 More