ناڕەزایییەکانی ٢٠١١ی باشووری کوردستان

خۆپیشاندانەکانی حەڤدەی شوبات یان ناڕەزایەتییەکانی ٢٠١١ی باشووری کوردستان، زنجیرەیەک خۆپێشاندان و گرژی دوای ھەڵگیرسانی شۆڕش و خۆپێشاندانەکانی بەھاری عەرەبی و خۆپێشاندانەکانی عێراق بوو لە ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١١، پاش سەرھەڵدانی شۆڕشە جەماوەرییەکانی وڵاتانی عەرەبی، بزووتنەوەی گۆڕان ئامادەسازی دەکرد بۆ خۆپێشاندان لە بەرامبەر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بۆ ئەم مەبەستەش لە ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ بەیاننامەیەکی ٧ خاڵیی دەرکرد کە داوای ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی کوردستان و حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی دەکرد، خۆپیشاندانەکان دژی گەندەڵی و ستەمی دەسەڵات بوو.

ھاوشان لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی باکووری کوردستان و ئێران لە ماوەی ٢٠١١–٢٠١٢.

ناڕەزایییەکانی ٢٠١١ی کوردستان
بەشێک لە ناڕەزایییەکانی ۲۰۱۱ی عێراق و
بەھاری عەرەبی
ناڕەزایییەکانی ٢٠١١ی باشووری کوردستان
ڕۆژ۱۷ شوباتی ٢٠١١ – ١٩ نیسان ۲۰۱۱
شوێن
هۆکار
ئامانج
  • سەربەخۆیی
  • ریفۆرمی سیاسەت
میتۆد
ئەنجامبارودۆخى ئێستا
بەشداری حیزبەکان
زیانە گیانییەکان
مردن(ەکان)١٠
بریندارەکان٥٠٠+

پێشەکی

دوای سەرکەوتنی لە خۆپێشاندانەکان، بزووتنەوەی گۆڕان وەک ھێزێکی ئۆپۆزسیۆن لە ساڵی ٢٠١١ داوای دەست لەکارکێشانەوە و ھەڵوەشانەوەی حکوومەتی کرد و خۆپێشاندانی لە شاری سلێمانی سازکرد. بەڵام وەڵامی حکوومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەروەزیرانی ئەوکات نەخێر بوو و دژی وەستانەوە و بە ھۆکاری سەرەکی خۆپێشاندانەکانیان زانی. بەھۆی وەڵامنەدانەوەی حکوومەت، جەماوەری ھەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامیی، کۆمەڵی دادگەری و کەسانی بێ لایەن و ئۆپۆزسیۆنە کۆنەکانی کوردستان دەستیان کرد بە خۆپێشاندان، لە زۆرینەی شارەکانی زۆنی سەوزی کوردستان خۆپێشاندان دروست بوو و دواتریش گرژی لێکەوتەوە.

ھێڵی کاتیی خۆپێشاندانەکان

ڕۆژی ١٧ی شوبات نزیکەی ٣،٠٠٠ خوێندکاری زانکۆ و کەسانی تری خۆپێشاندەر کۆدەبنەوە، ھەندێکیان دەڕۆنە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان و بەردبارانی دەکەن، چەکدارانی حیزبەکەش بە فیشەک وەڵامی خوێندکاران و خۆپێشاندەران دەدەنەوە و لە ئاکامدا گەنجێک بەناوی (ڕێژوان عەلی ئەحمەد) دەکوژرێت و ٥٨ کەس بریندار دەبن. ڕێکخەرانی خۆپێشاندان ئاکامەکانیان لە ئەستۆ گرت، بەڵام ڕەتیان کردەوە داوایان کردبێت ھێرش بکرێتە سەر بینای حکوومی،  لە شەوی کاتژمێر نۆش کەناڵی نالیا (ئێن ئاڕ تی) دەستی بە پەخش کرد.

ڕۆژی ١٨ی مانگ یەکەم پرسەی ڕێژوان لە مزگەوتی دارۆغا ئەنجامدرا. لە شەویشدا ۷ بارەگای بزووتنەوەی گۆڕان لەلایەن ھێزەکانی پارتی لە ھەولێر و بادینان دەسوتێنرێن.

لە ھەفتەکانی دواتر ژمارەی خۆپێشاندەران گەیشتە ٧،٠٠٠ کەس و لە سەرای ئازادی سلێمانی کۆبوونەوە و کردیان بە بنکەی ناڕەزایەتی خۆیان. دووبارە کاتێک ٤٠٠ خۆپێشاندەر لەگەڵ پۆلیس و ھێزی بەگژداچوونەوەی تاوان تووشی گرژی دەبن شەڕ دروست دەبێت و بە لایەنیکەم ٥٠ کەس بریندار دەبن. ڕۆژی ١٩–٢٠ی مانگ لە شاری سلێمانی لە شەقامی کاوە نزیکی فلکەی ھەڵۆکە ناڕەزایەتی دەستیپێکرد و لە ئەنجامدا پۆلیسانی کارەبا بە چەکی جۆراوجۆر تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن و سوورکێو زاھیر محەممەد و شێرزاد تەھا کوژران و ۱۰ کەسیش بریندارکران.

ڕۆژی ٢٠ی شوبات کاتژمێر دوو و نیوی بەیانی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەلایەن ھێزێکی تایبەتەوە دەسوتێنرێت، ھەمان ڕۆژیش لە ڕانیە و کۆیە سەیدسادقیش خۆپێشاندان دەستی پێکرد و خۆپیشاندان دەستی پێکرد و زانکۆکانی سەڵاحەدین و سلێمانی مانگرتیان ڕاگەیاند.

ڕۆژی ٢١ی مانگ لە سەرای ئازادی سلێمانی قەڵغانێکی مرۆیی لە نێوان ھێزە پارێزەرەکان و خۆپێشاندەران دروست کرا و لە ڕانیە و کۆیە و کەلار و سەیدسادق خۆپێشاندان دەستی پێکردەوە. ھەمان ڕۆژ ئەمینیستی ئینترناشناڵ ڕاپۆرتی ساڵانەی دژی پێشێلکاری دەسەڵاتی کوردی بڵاوکردەوە.

ڕۆژی ٢٣ی مانگ پەرلەمان لەژێر کاریگەری فشاری ئۆپۆزسیۆن بڕیارێکی ١٧ خاڵی دەرکرد، بەڵام دواتر ئەنجام نەدرا. ھەمان ڕۆژ بەھۆی گرژی لە خۆپێشاندانەکان پۆلیسێک لە شاری ھەڵەبجە بەناوی سەرکار حەمەسەعید کوژرا ٢٩ کەسیش بریندار کرا.

٢٤ی شوبات یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، پارتی بەبێ ئاگاداری حکوومەت و وەزارەتی خوێندنی باڵا، دەوامی خوێنکارانی زانکۆی سەڵاحەدینی ڕاگرت و ھەمان ڕۆژیش ھاتووچۆی سلێمانی بۆ ھەولێر قەدەغە کرا.

ڕۆژی ٢٥ی مانگ ژمارەیەکی زۆر خەڵک لە ھەولێر دەستگیر کران کە پێکھاتبوون لە نووسەر و ڕۆژنامەنووس و چالاکوانانی مەدەنی، ھەمان ڕۆژ لە چەمچەماڵ منداڵێکی ١٣ ساڵان بەناوی گەرمیان ئەحمەد و گەنجێکی کەلاریش بە ناوی (بیلال ئەحمەد و ڕەشید ئەحمەد لالۆ بەھۆی فیشەکی ھێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کوژران. ھەمان ڕۆژ لە عەربەت و دەربەندیخان و قەڵادزێ خۆپێشاندان دەستی پێکرد و لە سلێمانیش یەکەمین نوێژی ھەینی لە سەرای ئازادی ئەنجام درا، لە بەرانبەردا لایەنگرانی پارتی لە ھەولێر ڕژانە سەر شەقام و ئاھەنگیان گێڕا.

ڕۆژی ٢٦ی مانگ دوای تەقینەوەی بۆمبێکی دەنگی لە سەرای ئازادی پشێوی دروست بوو و بەھۆی گوللەی ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیسەوە کەسێک بەناوی ئومێد جەلالشەھید بوو.

ڕۆژی ٢٧ی مانگ خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی مانگرتنیان ڕاگەیاند، ھەمان ڕۆژیش لە ھەولێر مامۆستایان بەیاننامەیەکیان دژی ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیان بڵاوکردەوە لە ڕاگرتنی دەوامی زانکۆ.

ڕۆژی ٢٨ی مانگ ئەنجوومەنی کاتیی سەرای ئازادی داواکاری خۆپێشاندەرانی خستەڕوو.

ڕۆژی دووی ئازار فراکسیۆنەکانی گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو بایکۆتی ھۆڵی پەرلەمانیان کرد بۆ پشتیووانی لە خۆپێشاندەران.

ڕۆژی سێی ئازار مەسعوود بارزانی، سەرۆکی ئەوکاتی ھەرێمی کوردستان ڕای گەیاند: «خۆپێشاندان مافێکی سروشتییە و ھەمووکەس مافی خۆیەتی خۆپێشاندان بکات، بەڵام بە ئاشتی».

ڕۆژی چواری ئازار پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر داخوازی خۆپێشاندەران کرد و بڕیاری ژمارەی دووی بۆ پاڵپشتی داواکاری خۆپێشاندەران دەرکرد، بەڵام دواتر لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانەوە بڕیارەکە ونکرا.

ڕۆژی پێنجی ئازار مانگرتنی سەرتاسەری ڕاگەیەندرا و خۆپێشاندەرانی سەرای ئازادی بڕیاریاندا شەوانە لە شوێنی خۆیان بمێننەوە.

ڕۆژی شەشی مانگ لە کەلار ھێرش کرایە سەر ڕادیۆی دەنگ و کەلوپەلەکانیان شکێنرا، لە ھەمان ڕێکەوتدا لە نیوەشەو خێمەکانی سەرای ئازادیش سووتێنران و کۆمەڵێک لە مانگرتووانیش دەستگیرکران.

ڕۆژی حەوتی مانگ باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، سەرکۆنەی ھێرش کردنە سەر خۆپێشاندەرانی کرد، ھەمان ڕۆژ لۆکەری فۆڕم پۆڵیووسی ئەمریکی بڵاوی کردەوە کە دەسەڵاتی ھەرێم ئازادی بۆ گەلی ھەرێم دابین نەکردووە.

ڕۆژی ھەشتی مانگ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نێونەتەوەیی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و ڕای گەیاند: مایەی شەرمەزارییە کە گەلی کورد مافی خۆپێشاندانی ھێمنانەی نییە.

ڕۆژی ٩ی مانگ پەرلەمانی کوردستان متمانەی بە کابینەی شەش دایەوە.

ڕۆژی ١١ی مانگ بارزانی لە دووەم پەیامیدا ڕای گەیاند: «دوای سێ بۆ چوار مانگی تر چاکسازییەکان دەبینن».

ڕۆژی ١٣ی مانگ ژمارەیەک لە نووسەر و ڕووناکبیر بەناوەکانی (ئاراس فەتاح، بەختیار عەلی، ڕێبین ھەردی) نامەیەکیان ئاڕاستەی تاڵەبانی کرد و داوایان لێ کرد پشتگیری داخوازی خۆپێشاندەران بکات.

١٤ی مانگ ژمارەیەک خەڵک ڕێگرییان لێ کرا لە بازنەی دێگەلەوە بڕۆنە ھەولێر.

ڕۆژی ١٥ی مانگ بۆ جاری دووەم مۆڵەتی خۆپێشاندان ئاڕاستەی پارێزگای ھەولێر کرا، بەڵام لەلایەن ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیسەوە ڕەتکرایەوە.

ڕۆژی ١٧ی مانگ ڕێگە نەدرا ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان بچێتە ھەولێر.

ڕۆژی ٢٠ی مانگ بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و وتی: «دوای سێ تا چوار مانگی تر ئەنجامی چاکسازییەکان دەبینن»، ھەمان ڕۆژ بە ئامادەبوونی ۲۰ ھەزار کەس لە سەرای ئازادی جەژنی نەورۆز یادکرایەوە.

ڕۆژی ٣١ی مانگ لە کەلار بە پلانێکی پێشوەختە لەلایەن دەزگا ئاسایشییەکانی یەکێتییەوە ھێرش کرایە سەر دوو پەرلەمانتار لە فراکسیۆنی گۆڕان بەناوەکانی (نەریمان عەبدوڵڵا، سەردار عەبدوڵڵا).

ڕۆژی ٢٥ی مانگ لە هەڵەبجە خۆپیشاندان سازکرا. لە ئەنجامدا گەنجێک بە ناوی ( عەلی ڕەسول) شەهیدکرا.

ڕۆژی ٢ی نیسان کەمپینێک دژ بە سەرکوتکردن و پێشێلکاری دژی ڕۆژنامەنووسان و خۆپێشاندەران دروست کرا و ھەمان ڕۆژ دووبارە پەلاماری خۆپێشاندەران درا.

ڕۆژی ٣ی نیسان بارزانی لە پەیامی چوارەمیدا جیاواز لە پێشووتری ڕای گەیاند: «بەھیچ شێوەیەک قبووڵ نییە کەس بەناوی میللەتەوە قسە بکات، ئێمەش وەک دژی میللەت بشوبھێندرێت»، ھەمان ڕۆژ لە کەلار ھێزێکی چەکداری دەمامکدار بڵاوەی پێکرا و لە سلێمانیش (محەمەد نەسڕوڵڵا)ی یەکەمین پێشنوێژ و وتارخوێنی سەرای ئازادی دەستگیرکرا.

ڕۆژی ٤ی نیسان ناوەندی میترۆ ئاماری پێشێلکارییەکانی دژ بەڕۆژنامەنووسان بڵاوکردەوە کە پێکھاتبوو لە ١٠٠ دۆخی پێشێلکاری، ھەمان ڕۆژ لە بازگەکانی پارتی ڕێگە نەدرا ٥ پاس بچنە ھەولێرەوە بۆ ئەوەی لە فڕۆکەخانەی ھەولێرەوە گەشت بکەن.

ڕۆژی ٥ی نیسان بۆ جاری چوارەم مۆڵەتی خۆپێشاندان لە ھەولێر ڕەتکرایەوە.

ڕۆژی ٩ی نیسان ڕەوەندی کوردی لە شاری شیفێڵدی بەریتانیا ڕژانە سەر شەقام و پشتگیری خۆپێشاندەرانی ھەرێمی کوردستانیان کرد.

ڕۆژی ١٠ی نیسان ڕۆژنامەنووسان بەیاننامەیەکیان دژی پێشێلکاری بڵاوکردەوە.

ڕۆژی ١٦ی نیسان فارووق ڕەفیق لەسەر سکاڵایەکی (سۆزانی خاڵە شیھاب) سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی بە مانگێک زیندانی سزادرا.

ڕۆژی ١٧ی نیسان، ١٨ کەس لە سلێمانی برینداربوون، ٢٠٠ خوێندکاریش دوای ئەوەی ویستبوویان خۆپێشاندان بکەن توندوتیژییان بەرانبەر کرا و لێیان درا.

ڕۆژی ١٨ی نیسان ٨٣ ھاوڵاتی لە سلێمانی بریندار بوون و کەسێک بەناوی ھەردی فارووق بە هۆی سەختی برینەوە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی گیانی لەدەستداوە. لە کۆیەش لە کلکە سماقە لە خوێندکاران درا.

ڕۆژی ١٩ی نیسان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ھێزێکی زۆری ھێنایە سلێمانی کە بە ٥ ھەزار چەکدار مەزەندە دەکرا، بە چەکی سووک و قورسەوە ئامادەبوون. ھەمان ڕۆژ ڕەشبگیری دەستی پێکرد و لەلایەن دژەتیرۆری یەکێتییەوە ٤٥ خوێندکار بریندار کران. بەوشێوەیەش خۆپێشاندانەکان سەرکوتکران.

کوژراوان

  1. ڕێژوان عەلی ئەحمەد
  2. سورکێو زاهیر محەمەد
  3. شێرزاد تەها
  4. سەرکار حەمەسەعید
  5. بیلال ئەحمەد
  6. ڕەشید ئەحمەد لالۆ
  7. گەرمیان ئەحمەد
  8. ئومێد جەلال
  9. عەلی رەسول
  10. هەردی فاروق

سەرچاوەکان

ماڵپەڕی زانیاری، ١٨ی ١ی ٢٠٢٢

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

ناڕەزایییەکانی ٢٠١١ی باشووری کوردستان پێشەکیناڕەزایییەکانی ٢٠١١ی باشووری کوردستان ھێڵی کاتیی خۆپێشاندانەکانناڕەزایییەکانی ٢٠١١ی باشووری کوردستان کوژراوانناڕەزایییەکانی ٢٠١١ی باشووری کوردستان سەرچاوەکانناڕەزایییەکانی ٢٠١١ی باشووری کوردستان بەستەرە دەرەکییەکانناڕەزایییەکانی ٢٠١١ی باشووری کوردستانئێرانباکووری کوردستانبزووتنەوەی گۆڕانبەھاری عەرەبیحکوومەتی ھەرێمی کوردستانعێراقپەرلەمانی کوردستانگەندەڵیھەرێمی کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ئورشەلیمپەڕەسێلکەپەپوولەسی ئێس ئێسنێچیرڤان بارزانیورمێتۆڕی میدیاییی ڕووداوئازادیی دەربڕینپارتی دیموکراتی کوردستانقەزای شارباژێڕجلی کوردیجەین ئۆستنیەکێتیی نیشتمانیی کوردستانکلاسیزمکەمتیارپێناسەئەسیریچەمچەماڵڕۆژژمێری کۆچیبەڕێوەبەریی پرۆژەخۆشەویستیسویسکرداری جنسیی دەمیزەکاتمزگەوتی ئەقسازەینەفۆنیاریزانی تۆپی پێشێخ نووری شێخ ساڵحپلەی گەرمیئارنۆڵد ج. تۆیمبیئاردا گولەرئاکرێچافۆنۆلۆجیپاراسایکۆلۆژیسۆران (شار)گەورەیی (بیرکاری)گۆتورکیالەتیف ھەڵمەتکۆچیانەی وەرزشیی ھەولێرشەڕی نێوخۆییی ئەمریکاێپێڕستی گوندەکانی شارباژێڕئەورووپائایینی زەردەشتیسەروائەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیلەیلا قاسمپەیمانی ڤێرسایکرێدت کاردپارێزەرھەوکردنی پەردەکانی مێشکسیستمی خۆریویلیام شێکسپیرمەولەویئینتەرنێتدادگابەڕێوەبەریدیاکۆوزەی میکانیکیجێرۆلامۆ کاردانۆنوێژی عەسرمحەممەد ساڵح دیلانشەڕی ئێران و عێراقکوللەکاسبیسینەمامێژووی ھەولێرترشەبارانمەولانای ڕۆمیفەیرووزمێژووی ئیسلام🡆 More