نان و ئازادی (بە ئینگلیزی: Bread and freedom، بە فەرەنسی: Pain et Liberté، بە بەدرخانی: Nan û azadî) یەکەم بەڵگەفیلمی کوردییە، لە دەرھێنانی تەیفوور بەتحایی کە ساڵی ١٩٨٤ کارکردن لەسەری تەواو بووە.
نان و ئازادی | |
دەرھێنەر | تەیفوور بەتحایی |
---|---|
بەرھەمھێنەر | بەشی ھونەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران |
چەشنی فیلم | بەڵگەفیلم |
مۆسیقا | عەلی مەردان شوان پەروەر عەزیز شاھڕۆخ |
وێنەگری سینەمایی | تەیفوور بەتحایی عەبدوڵڵا ڕەسووڵپوور |
ماوەی فیلم | ٦٣ خولەک |
وڵات | کوردستان |
زمان | کوردیی ناوەندی |
سەرکردایەتیی حیزبی دێموکرات بڕیاری داوە بە لەبەرچاو گرتنی پێشینەی تەیفوور بەتحایی لە بوارەکانی فیلمھەڵگرتنەوە و کارکردن لە ڕادیۆ و تەلەڤیزیۆندا، بینێرێتە وڵاتی فەڕانسە تاوەکوو بەڵگەفیلمێک لەسەر ڕۆژھەڵاتی کوردستان دروست بکات؛ ناوەرۆکی فیلمەکە ژیان و کار و شەڕ و بەرگرییە و تەیفوور بەتحایی ھەوڵی داوە لە ڕێگەی نان و ئازادییەوە بەشێکی بەرفراوانی ڕەوشی ژیانی ڕۆژانەی ئەو شوێنانە پیشان بدات کە لەبەر دەستی پێشمەرگەدا بوون.
ئەم فیلم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نان و ئازادی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.