ناسر ئەلخەلیفی

ناسر ئەلخەلیفی (بە عەرەبی: ناصر الخليفي‎؛ لەدایکبووی ١٢ی تشرینی دووەمی ١٩٧٣) بازرگان، سەرمایەدار و یاریزانێکی پیشەگەری پێشووی تێنسی سەر زەوییە و خەڵکی قەتەرە.

ناسر ئەلخەلیفی

ناسر ئەلخەلیفی
ناسر ئەلخەلیفی لە ٢٠١٤
نیشتەجێیقەتەر
نەتەوەعەرەب

ئەلخەلیفی سەرۆکی جێبەجێکاری گرووپی بی ئێن میدیایە، سەرۆکی وەبەرھێنانی وەرزشی قەتەر سەرۆکی فیدراسیۆنی تێنسی قەتەر (QTF) و جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی تێنسی ئاسیایە بۆ ڕۆژاوای ئاسیا (ATF).

ھەروەھا ئێستا سەرۆکی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسییە، وەھەروەھا نەیمار و کیلیان ئێمباپێ بۆ یانەی تۆپی پێی پاریس سان جێرمان کڕیوە و ڕیکۆردی گرانترین گواستنەوەی لە مێژووی تۆپی پێدا شکاند.

ژیان

باوک و باپیری ماسیگیرانی مرواری بوون کاتێک ١١ ساڵ بوو پەیوەندی لەگەڵ ئەمیری قەتەر دەستیپێکرد دەرچووی زانکۆی ئابوری قەتەرە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە یانەی تێنسی قەتەری یاری کردووە و لە ساڵی ٢٠٠٨ ەوە سەرۆکی ھاوپەیمانی تێنسی قەتەربووە و یەکێک لە ٢٤٠ دەوڵەمەندترین کەسانی جیھانە.

پیشە

کاری لە میدیای و ڕزشیدا

لە تەلەڤزیونی ئەلجەزیرەی وەرزشی وەکوو بەرێوەبەری یاسایی دەستی بەکار کرد. ساڵی ٢٠١٣ وەک بەڕێوەبەری تۆڕەکانی وەرزشی ئەلجەزیرە پلەی بەرز بووە و پاشان بە بەرێوەبەری ھەموو کەنالەکانی بین سپۆرت پلەی بەرز بووە.

بە دە ستگرتن بە سە ڕۆکایە تی پاریس سان جێرمە ین

دوای ئەوەی دەسەڵاتی وەبەرھێنانی قەتەر یانەی پاریس سان جێرمانی کڕی لە ساڵی ٢٠١١ دا ناسر ئەلخەلیفی بە سەرۆکی خۆی ھەڵبژارد. ئەو توانی ئەستێرە گەورەکانی وەک نەیمار و ئیبراھیمۆڤیچ و کاڤانی و کیلیان ئێمپایەی بۆ یانەکە ڕابکێشێت و لەتۆپی پێ ١٣ جام بباتەوە. لە ساڵی ٢٠١٥ دا ھەموو کورسییەکانی یانەکە کرا بە کورسی پاڵنان، بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلار بەنیازبوون کوالیتی یانەکە باش و باشتر بکەن.

لە لایە ن دادگای ئابووریی میسرییە و غەرامە کرا

لە ئەیلوولی ٢٠١٨دا، دادگای ئابووریی میسر، ٤٠٠ ملیۆن تاوانباری بۆ کەنالی بین سپۆرت و بەرێوەبەرەکەی کە ناسر ئەلخەلیفی بوون، غەرامەکرد، بە تاوانی دژایەتیکردنی ماددەی ٨ی یاسای پاراستنی پێشبڕکێ. بین سپۆرت تۆڕەکانی لە بەشداربوان لەسەر مانگی دەستکردی میسر (نیلسەت) بڕی، ئەمەش ناچاری کردن وەرگری سۆییل شەتڵ کرد، و زەبرێکی گەورە لە سەتەلایتی میسر یان دا. حەمید شا وەیسی بازرگانی ئێرانی و ھاورێی نزیکی ناسر ئەلخەلیفی زیانەکانیی ئەم ڕووداوەی دا.

سەرچاوەکان

  1. بەشدارانی ویکیپیدیا. «Nasser Al-Khelaifi» لە ئینسلۆپیدیای ویکیپیدیای ئینگلیزیدا، لە ٢٢ی ئابی ٢٠١٤دا پێداچوونەوەی بۆ کراوە
  2. beIN SPORTS France (٢٧ ئایار ٢٠١٤). "Mr. Yousef Al-Obaidly Appointed President of beIN SPORTS France". PR Newswire
  3. Who we are ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.". qsi.com.qa.
  4. About Us". qatartennis.org. Qatar Tennis Federation (QTF). Archived from the original ١٥ی تەممووزی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. on 15 July 2012. Retrieved 1 December2011
  5. "Who is the PSG chairman? Nasser Al-Khelaifi's net worth & Qatar ownership". Goal.com. ١٨ حوزەیران ٢٠١٩

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

ناسر ئەلخەلیفی ژیانناسر ئەلخەلیفی پیشەناسر ئەلخەلیفی سەرچاوەکانناسر ئەلخەلیفی بەستەرە دەرەکییەکانناسر ئەلخەلیفیزمانی عەرەبی

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

سیواکمرۆڤ، تا ئەوپەڕی مرۆڤجەنگی ئوحودکیمیامایکرۆسۆفتلیۆنێل مێسیقاززەردەشتفۆلکلۆرئەبوو ھورەیرەکەروێشکقورئانئەفغانستانمووساناسیۆنالیزممەلا عەبدولکەریم مودەریسڕەباتئەحمەد موختار جافجوگرافیاکەعبەڕەمەزان (مانگ)عەلی حەریریزاگرۆسئیبراھیم ئەحمەدکوردستانی سوورکۆڕەوی کوردانی باشووری کوردستان (١٩٩١)کەلارشیعری نوێی کوردیسووریاوزەڕەزا عەتارانجوومایکرۆسۆفت ئەکسێسکۆمپیوتەرلینوس تۆرڤاڵدسپۆڕنکەنەدائادیابینحەجڕێواسحکوومەتئەلبەرت ئاینشتاینشەرەفنامەشێخ عوبەیدوڵڵای نەھریموحەڕڕەمخانەبەیتۆجانشەڕی ئێران و عێراقمینبزووتنەوەی گۆڕانسەڵاحەددینی ئەییووبیمۆداڵیتەئازار (مانگ)ڕووسیانووحدەمارگیریشەرەفخانی بەدلیسیئازادیی دەربڕینبیابانشەریف پاشائەسپترێنووسینی بزماری٣٠ی تشرینی دووەمعەلی خامنەییسیاسەتپاپامەسیحییەتقانعئازارمێژووی مایکرۆسۆفت وۆردپەردەکانی مێشکوەرزی کەرگەدەنئەمریکاکان🡆 More