نازک سادق مەلائیکە شاعیرێکی عێراقیە و لە ٢٣ی ئابی ساڵی ١٩٢٣ لەکەشت وبارێکی ڕۆشنبیریدا لەدایک بووە و لەساڵی ١٩٤٤ لە دار لموعەلیمینی باڵا تەخەروجی کردووە و پاشان چۆتە پەیمانگای ھونەرەجوانەکان و لەساڵی ١٩٤٩ بەشی مۆسیقای تەواوکردووە و لەساڵی ١٩٥٩ لە زانکۆی ویسکۆنسن مادیسۆن لەئەمریکا بڕوانامەی ماجستێری لەوێژەدا وەرگرتووە و بۆتە مامۆستا لە زانکۆی بەغدا و بەسرا و کوەێت.
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
شاعیری عیراقی نازک مەلائیکە یەکەم کەس بووە لەساڵی ١٩٤٧ شیعری حوڕی نوسیوە و قەسیدەی کۆلێرای بەیەکەم شیعری ئەدەبی دەژمێردرێت لە وێژەی عەرەبیدا و ئەو سەردەمەی کە دەستی کردووە بە شیعر نووسین زۆر لە سەردەمی شاعیران بەدر شاکر سەیاب و شازل تاقە و عبد وەھاب بەیاتیەوە نزیکبوە و ھەر چواریان بەپێشەوایانی نووسینی شیعری حوڕ لەعێراقدا دەژمێردرێن. نازک مەلائیکە لەشاری بەغدا لەنێو خانەوادەیەکی ڕۆشنبیر پەروەردە بووە و دایکی نازک مەلائیکە بەناوی دایکی نەزاری مەلائیکەوە لەڕۆژنامە وگۆڤارە عێراقیەکان شیعری بڵاوکردۆتەوە و باوکیشی کە بە سادق مەلائیکە ناسراوبووە چەند نووسراوێکی لەپاش بەجێمابووە گرنگترینیان فەرھەنگی ئینسایکۆلبیدیای خەڵکی کە لە ٢٠ بەرگدا نوسرابۆوە و باوکیشی نازناوی ناکی بۆ ھەڵبژاردبوو بەخۆشی ناوی شۆڕشگێڕی سوریەوە نازک عابید کە شۆڕشێکی سوری دژ بە داگیرکارە فەرەنسیەکان بەرپاکردبوو. نازک مەلائیکە زمانی عەرەبی خوێندووە و ساڵی ١٩٤٤ تەخەڕوجی کردووە و پاشان مۆسیقای خوێندووە و دواتر زمانەکانی لاتینی و ئینگلیزی و فەرەنسی لەویلایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا خوێندووە و ماوەی ساڵێک لەبەیروت ژیاوە و ساڵی ١٩٩٠ لەدوای ھەڵگیرسانی جەنگی کەنداوی یەکەم ڕۆشتووە بۆ قاھیرە. شاعیری عێراقی نازک مەلائیکە ساڵی ١٩٩٦ خەڵاتی بابتینی بەدەستھێناوە و لەساڵی ١٩٩٩ یش دەزگای ئۆپرای میسری ئاھەنگێگیان بۆ گێڕا و خەڵاتیان کرد بەبۆنەی تێپەڕبوونی نیو سەدە بەسەر سەرھەڵدانی شیعری حوڕ لەنیشتیمانی عەرەبیدا کە دەستپێکی سەرھەڵدانەکەی لەوەوە دەستی پێکردووە. شاعیری عێراقی نازک مەلائیکە لەساڵی ١٩٩٠ لەقاھیرە ژیاوە و بەھۆی نەخۆشیەوە لە ٢٠ ی یۆنیۆی ساڵی ٢٠٠٧ و لەتەمەنی ٨٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لەقەبرسانێکی تایبەت بەخێزانەکەیان لە خۆرئاوای قاھیرە نێژراوە.
نازک مەلائیکە | |
---|---|
لەدایکبوون | بەغدا، ئێراق | ٢٣ی ئابی ١٩٢٣
مردن | ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٠٧ میسر | (٨٣ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | ئێراقی |
ئەم نووسەر، شاعیر یان شانۆنووس وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article نازک مەلائیکە, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.