ناحیەی قەسرۆک

ناحیەی قەسرۆک یان ناحیەی مرێبا (بە عەرەبی: ناحیة قسروک، بە ئینگلیزی: Qasrok subdistrict) یەکێکە لە ناحیەکانی قەزای شێخان لە پارێزگای دھۆک لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.

ناوەندەکەی شارەدێی چڕەیە.

ناحیەی قەسرۆک
وڵاتناحیەی قەسرۆک کوردستان
ناحیەی قەسرۆک عێراق
ھەرێمھەرێمی کوردستان
پارێزگاپارێزگای دھۆک
قەزاشێخان
بوون بە ناحیە١٩٧١
ڕووبەر
 • سەرجەم٤٤٤ کیلۆمەتری چوارگۆشە (١٧١ میلی چوارگۆشە)
بەرزترین بەرزایی
١٦٥٥ مەتر (٥٬٤٣٠ پێ)
زمان و ئایین
 • زمانکوردی (کورمانجی و سۆرانیسوریانی
 • ئایینئیسلام(سوننەئێزیدی و مەسیحی
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

ناو

  • ناوی ئەم ناحیە لە ناوەندەکەیەوە وەرگیراوە کە ئەویش شارەدێی قەسرۆک بوو دواتر ناوەندەکەی بوو بە شارەدێی چرە.
  • لە سەردەمی دەسەڵاتی حکومەتی عێڕاقدا پێی دەووترا ناحیەی مرێبا لەبەرئەوەی ناوەندی ناحیەکە گوندی مرێبا بوو.

مێژوو

ناحیەی قەسرۆک لە ساڵی ١٩٧١دا دامەزرا ناوی ناحیەی مرێبا بوو، ھەر دوای ڕاپەڕینە مەزنەکە ناوەندی ئەم ناحیەیە گواسترایەوە بۆ کۆمەڵگەی قەسرۆک دوای ئەوەش بۆ شارەدێی چڕە. ئەم ناحیەش وەکو ھەموو ناحیەکانی کەی قەزای شێخان ھەر لە ساڵی شەستەکانەوە دووچاری چەند ھەڵمەتێکی بە عەرەباندن بووەوە بە تایبەتیش دوای ساڵی ١٩٧٥ کە دانیشتوانی کورد ڕاگوێزرانە قەزای ئاکرێ و قەزای بەردەڕەش و کۆمەڵگە بەزۆرە ملێکانی (قەسرۆک و چڕە و کەڵەکچی)، چەند ھۆزێکی عەرەبیان ھێنایە جێگەی کوردان، دوای ڕاپەڕین ناوچەکە ئازادکراو عەرەبە ھاوردەکان گەڕانەوە بۆ دەوری شاری مووسڵ.

ھەروەھا ئێزیدییەکانی دەڤەری باسک لە گوندەکانی(مام رەشا، موسکا، موقبلە، محمودا، بیت نار، باقەسرێ، کیس قەلعە، کەندالا، جروانە) ڕاگوێزرابوونە کۆمەڵگەی (مەھەتێ) و لەوێ نیشتەجێ کرابوون.

جوگرافیا

سنوری ناحیەی قەسرۆک،

دانیشتوان

کشتووکاڵ

ڕووبەری زەوی داچاندی ئەم ناحیەیە مەزەندە دەکرێت بە (٦٨٫٥٥٣) دۆنم ھەروەھا گەلێک ڕەز و بێستانی لێ ھەیە، ژیانی خەڵکی لەسەر کشتووکاڵە بە زۆری، بەروبوومی زستانەیان بریتییە لە (گەنم، نیسک، نۆک و جۆ و …ھتد)، بەروبوومی ھاوینەیان بریتییە لە (برنج ، تەماتە، کونجی، گوڵەبەڕۆژە و سەوزە) بۆ ئاودێری سوود لە ئاوی ڕووباری خازر و گۆمل وەردەگرن، ھەروەھا سوود لە ئاوی کانی و کانیاو و بیری دەڤەرەکەش وەردەگرن.

سروشتی زەوی ئەم ناحیەیە زۆری دەشتە و درێژەوەبووی (دەشتی ناوکوڕە) ڕووبەرێکی زۆری ناحیەکە پێک دەھێنێت، ھەروەھا ھەندێک دەشتی دیکەی ھەیە وەکو (کفری، سێگرک و مرێبا) ھەروەھا چیاکانی (خێرێ و چپانک) و بڵندایی (مەلکیشان)ی لێیە.

شوێنەوار

گەلێک شوێنەواری دێرین لە ناوچەکەدا ھەیە، ھەندێک مێژوونووس سەردەمەکەیان دەگێڕنەوە بۆ سەردەمی زەردەشتی وەک (باسفرێ، بیرێ و مێرسیداجەمی) ھەروەھا شوێنەواری دێرینی گوندی (درین)، ھەندێک گردی شوێنەواری ھەیە لە گوندەکانی (زیناڤا، میری، کەلەکچی، گر زەنگل).

کارگێڕی

لە ڕووی کارگێڕییەوە ئەم ناحیە پێک ھاتووە لە (٧٦) گوند.

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

ناحیەی قەسرۆک ناوناحیەی قەسرۆک مێژووناحیەی قەسرۆک جوگرافیاناحیەی قەسرۆک دانیشتوانناحیەی قەسرۆک کشتووکاڵناحیەی قەسرۆک شوێنەوارناحیەی قەسرۆک کارگێڕیناحیەی قەسرۆک ئەمانەش ببینەناحیەی قەسرۆک سەرچاوەکانناحیەی قەسرۆکزمانی ئینگلیزیزمانی عەرەبیعێراققەزای شێخانپارێزگای دھۆکھەرێمی کوردستان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

بەڕێوەبەریعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبپارێزگای سلێمانیوێبگەمەلا کرێکارکۆڕەکلۆژیکمافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووریگرەوی بەختی ھەڵاڵەکۆم بۆ دەمکاوەی ئاسنگەرفیزیکبابا تاھیری ھەمەدانیعەبدولسەلام بارزانیڕێکەوتننامەی واشتنۆن ١٩٩٧پەیمانی سیڤەرکلاسیزمدەوڵەتی ئەییووبیبلۆگجەلال مەلەکشاکەلارژمارەی ڕێژەییئێن ئاڕ تیبانکڕۆمیۆ و جولیەتزمانی فارسیکیمیای ئەندامیڤینۆستۆڕە کۆمەڵایەتییەکانبەغداشۆڕشی فەڕەنساچێشتی مجێورکۆمەڵناسیکارڵ مارکسکانی شەکرەیەکێتیی سۆڤیەتنەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنئافەرینھەورامانحیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانڕۆژی زەویپەیامەکانی نوورمیرنشینی سۆرانفوراتڕۆژژمێری زایینیشێرزاد حەسەنوزەی نوێبووەوەھونەرفیفائایدیۆلۆجیئوسترالیاکۆلۆنیالیزممیرنشینی بەدلیسحەسار و سەگەکانی باوکمیەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندڕاگۆن کوێستجینئەرمەنستانئەمازۆن (ڕووبار)ڕۆژاوای کوردستانزانستگونمەلەوانیگامڵانئیبن خەلدوونئەمریکای باکوورگشتپرسیی سەربەخۆییی باشووری کوردستان (٢٠١٧)فریدریش نیچەنوێژی مەغریبئەفریقاگەدەبافڵ تاڵەبانیمەسیحییەت🡆 More