سەید ئەحمەد کوڕی سەید محەممەد بەنا ناسراو بە مەزڵووم (١٩١٦ بەرزنجە، عێراق — ١٩٥٥ سلێمانی) شاعیرێکی کورد بوو.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لە بنەچەی شێخەکانی بەرزنجە (شێخ عیسا و شێخ مووسا) بوو.
مەزڵووم | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩١٦ بەرزنجە، عێراق |
مەرگ | ٩ی ئابی ١٩٥٥ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاعیر، کاسبکار |
سەردەم | بیست |
ئایین | ئیسلام |
مەزڵووم لە ساڵی ١٩١٦ لە بەرزنجە لەدایکبووە، لەگەڵ لەدایکبوونیدا کە تەمەنی دەبێتە حەوت ڕۆژ دایکی کۆچی دواییی دەکات و بەبێ نازی دایک دەمێنێتەوە، لەبەرئەمە لە لای داپیری (دایکی باوکی) گەورە دەبێت و نازی پێدەدرێت.
لە تەمەنی شەس ساڵیدا دەچێتە قوتابخانە و پاش چەند ساڵێک وازی لێدەھێنێت و دەچێتە حوجرە لە بەرزنجە، لای مامۆستا حاجی شێخ ئەحمەد خوێندوویەتی، پاشان ڕوو دەکاتە سلێمانی و دەچێتە مزگەوتی ھەمزە ئاغا لای مامۆستا مەلا محەممەد کوردی دەستدەکات بە خوێندن و پاشان دەچێتە مزگەوتی «بن تەبەقی کوردی» لای مامۆستا مەلا ڕەحیمی پەرخی تا «عیلمی سەڕف» دەخوێنێ و لە دوای ئەوە واز لە خوێندن دەھێنێت.
لە پاش تەمەنی چواردە ساڵی بۆ بژێوی ژیانی خۆی دەستی داوەتە کەسابەت و بازرگانیی و کوتاڵ و وردەواڵە فرۆشتن و دەستگێڕی. لەگەڵ دۆستێکی شێخ ساڵح کارژاوی زۆربەی دێھاتەکانی ناوچەی شارەزوور، قەرەداغ و بەرزنجە گەڕاون، لەو ماوەیەدا دەستمایەکی باشی پێکەوە ناوە و دوکانێکی لە بەرزنجە داناوە و دەکەوێتە سەر کەسابەتی خۆی بە دوکانداری.
بەھۆی نەخۆشییەکی کتوپڕەوە لە ٩ی ئابی ١٩٥٥ لە تەمەنی بیست و نۆ ساڵی لە نەخۆشخانەی مەلەکی لە شاری سلێمانی کۆچی دواییی کرد.
مەزڵووم لە ڤەژینبوکس
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مەزڵووم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.