مەحموود عوسمان

مەحموود عەلی عوسمان ناسراو بە مەحموود سۆرانی (لەدایکبووی ١٩٣٨ لە قەزای پێنجوێن، عێراق) سیاسەتوانی ناوداری کوردە.

مەحموود عەلی عوسمان

مەحموود عوسمان
مەحموود عوسمان
لەدایکبوون١٩٣٨ (٨٦ ساڵ)
نەتەوەکورد
پەروەردەزانکۆی بەغدا
پیشەسیاسەتوان
حیزبی سیاسیحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان

ژیاننامە

لە زانکۆی بەغداد کۆلیژی پزیشکی بە پلەی یەکەم تەواو کردووە، و نازناوی دکتۆریی ھەڵگرتووە، لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە دەستی بە کاری سیاسی کردووە، و پەیوەندی بەھێزی ڕزگاریخوازی کوردەوە کردووە. چەندین نووسراو و بڵاوکراوەی هەن، لە شۆڕشی نوێی کوردستان، بەتایبەتی لە باشووری کوردستان ڕۆڵی بەرچاوی ھەبووە و خاوەنی کەسایەتییەکی بەھێزە. ھەنووکە وەکو کەسایەتییەکی سەربەخۆ لە لیستی ھاوپەیمانی کوردستاندا ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقە. خاوەنی پێنج کچ و سێ کوڕە.

  • ١٩٥٤ پەیوەندی بە ھێزی ڕزگاریخوازانەوە کردووە و دەستی کردووەتە کوردایەتی.
  • ١٩٥٦ لە کاتی خوێندنی کۆلێژی پزیشکی لە بەغدا، بووەتە سکرتێری یەکێتیی قوتابییانی کوردستان.
  • ١٩٦٢ بووەتە ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان.
  • ١٩٦٨ بووەتە نوێنەری مەلا مستەفا بارزانی بۆ بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ دەرەوەدا.
  • ١٩٧٠ سەرۆکی لیژنەی وتووێژکردن و ئاگربەست بووە لە نێوان کورد و ڕژێمی ئەوکاتەی بەغداد (حیزبی بەعسی عەرەبی سۆشیالیستی).
  • ٣٠ی حوزەیرانی ١٩٧٢ بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکا، دکتۆر مەحموو عوسمان و ئیدریس بارزانی دەچنە واشنتۆن، ئەوەش دەبێتە یەکەمین پەیوەندی و گفتوگۆی ڕاستەوخۆی نێوان شۆڕشی کورد و کاربەدەستانی ئەمریکا.
  • ١٢ی ئازاری ١٩٧٥ مەحموود عوسمان یاوەری مەلا مستەفای کرد بۆ کن شای ئێران، ئەمە ئەو دیدار و سەفەرە بوو کە پاش گەڕانەوەیان، مەلا مستەفا ھەرەسی شۆڕشەکەی بەیان کرد.
  • ١٩٧٦ دەچێتە وڵاتی سوریا و لەوێ لەگەڵ ھەریەکە لە شەمسەدین موفتی، عەدنان موفتی و قادر جەبارییدا، لیژنەی ئامادەکاری «پارتی دیموکراتی کوردستان» ڕادەگەیەنن.
  • ١٩٧٧ دکتۆر مەحموود ھاوڕێکانی دەگەڕێنەوە باشووری کوردستان و لە نزیک بارەگاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جێگیر دەبن.

٢٠ی ئازاری ١٩٧٩ لە دوای جیابوونەوەی باڵی بزووتنەوەی سۆشیالیستی لە یەکێتی بە سەرکردایەتی ڕەسووڵ مامەند، مەحموود عوسمان و ھاوڕێکانی لە «لیژنەی ئامادەکاری پارتی» لەگەڵیاندا یەکیان گرت و بەوەش ھەلی لەباریان بۆ ڕەخسا تا جوگرافیا بچووکەکەیان دەربچن و ھێز و وزەیان بەبەردا بێتەوە.

  • ٣ – ٦ی ئابی ١٩٧٩ ڕەسووڵ مامەند و ھاوڕێکانی لە باڵی بزووتنەوەی سۆشیالیستی کوردستان لەگەڵ مەحموود عوسمان و ھاوڕێکانیدا کۆبوونەوەیەکی فراوانیان سازکرد و سەرکردایەتییەکی بەکۆمەڵیان دروستکرد لە ڕەسووڵ مامەند، مەحموود عوسمان، تایەری عەلی والی، حیزبی سۆشیالیستی یەکگرتووی کوردستان «حسیک»یان ڕاگەیاند.
  • ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٧٩ دوو مانگ دوای ڕاگەیاندنی حیزبی سۆشیالیستی یەکگرتووی کوردستان ھەر یەکە لە مەحموود عوسمان و عەدنان موفتی دەچنە بەغدا بۆ گفتوگۆ کردن لەگەڵ سەددام حوسێن کە چەند مانگێک بوو بووبووە سەرۆک کۆماری عێراق، سەددام داوای لێ کردبوون کە واز لە خەباتی چەکداری بێنن.
  • ١٩٨٠ بزووتنەوەی سۆشیالیستی کوردستانی دروست کرد لەگەڵ ڕەسووڵ مامەند و عەدنان موفتی دا.
  • ١٩٨٠ بووە بە سەرۆکی بزووتنەوەی سۆشیالیستی کوردستان.
  • ١٢ – ١٥ی ئایاری ١٩٨١ ناکۆکییەکانیی نێوان ڕەسووڵ مامەند و مەحموود عوسمان لە یەکەمین کۆنگرەی حیزبی سۆشیالیستدا دەتەقنەوە، مەحموود عوسمان خۆی ناپاڵێوێت و لە کۆنگرە دەکشێتەوە.
  • ١٢ی تشرینی دووەم ١٩٨١ مەحموود عوسمان بە ناوی سۆشیالیستەوە واژۆی چوونە نێو بەرەی «جوقد»ی کرد، کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێیدا باڵادەست بوو. بیست ڕۆژ پاش ئەوەش، ڕەسووڵ مامەند بە ناوی حیزبی سۆشیالیستەوە، واژۆی چوونە نێو بەرەی «جود»ی کرد، کە پارتی دیموکراتی کوردستان تێیدا باڵادەست بوو.
  • ١٩٩٢ لە یەکەم ھەڵبژاردنی ئازادانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ھەرێمی کوردستاندا ڕۆیشتووە.
  • ١٩٩٢ کوردستانی بەجێھێشتووە و چووەتە بەریتانیا، لەوێ ژیانی بەسەربردووە.
  • ١٩٩٥ بۆ یەکەمجار گەڕاوەتەوە کوردستان.
  • ٢٠٠١ ڕۆڵی دیاری بینیوە لە ئاگربەست و ڕێککەوتنی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
  • ٢٠٠٣ بووەتە ئەندام لەو ئەنجومەنە کاتییەی بەڕێوەبردنی حکومەتی عێراق.
  • ٢٠٠٤ بووەتە ئەندام لە ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی
  • ٢٠٠٥ لە ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقیدا لەسەر لیستی ھاوپەیمانی کوردستان خۆی پاڵاوتووە.
  • ٢٠٠٦ ھەڵبژێردراوە بە ئەندام لە ئەنجوومەنی نیشتمانی عێراقی.
  • ٢٠١٠ دیسانەوە کاندید کراوە بۆ ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نیشتمانی عێراقی.

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

  • د. مەحمود عوسمان لەسەر twitter
  • د. مەحمود عوسمان لەسەر Facebook

Tags:

عێراققەزای پێنجوێنکورد

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

شەرەفخانی بەدلیسیتەحیاتتەزووی کارەباییناحیەی شۆڕششۆڕشی فەڕەنسائەیووبمافی خوێندنپارێزگای ھەولێرپرۆتینپارێزگای دھۆکبلیمەتسووڕی ئاوموکریانلیۆناردۆ دا ڤینچیشافعیسێکسی کۆمیمحەممەدی چوارەمحیزبی توودەی ئێرانفەلەستینسویسگیرفانماددەبارانگووگڵئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردیقەڵای ھەولێرکچی کافرۆششێرپەنجەسووریائیمام شافعیفیلئەبوو ھورەیرەئەسکەندەری مەزنئەرجەنتینسلۆڤاکیاھاوڕەگەزخوازیگوێزکارەبامرۆڤ، تا ئەوپەڕی مرۆڤپێرستی کۆدی تەلەفوونی وڵاتانی جیھانھەرێمڕومێن ڕادێڤجۆری یەکەمی شەکرەکەمال مەزھەرخەمۆکیموعتەزیلەئازادیی دەربڕینخانزادی سۆراندەستوورئۆتیزمنیوەتیرەئازادیئەشق و خەیاڵجنۆکەجامی جیھانیی فیفای ٢٠١٠نەتەوەجینۆسایدئۆکسجینسۆمەرئارجون ماتوورمەلا عەبدولکەریم مودەریسجامی شای ئیسپانیاقەد (ڕووەک)٢٠٢٤قیبلەنماشێخ سەعیدکەنگرنامیمارکسیزمژمارەی ڕێژەییمحەممەد شامێزۆپۆتامیاکورووشی مەزنمێژووی مرۆڤایەتیدەریای مردوو🡆 More