مێژووی کۆریای باکوور

مێژووی کۆریای باکوور دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای دابەش بوونی کۆریا بۆ دووبەشی سەرەکی لە ساڵی ١٩٤٥ بە دەستی ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت یاخود ڕووسیای ئێستا سنووری جیاکەرەوەیان ھێلی ٣٨ بوو دواتر ئەم دەوڵەتە لە ساڵەکانی دواتردا زیاتر بە ڕووی جیھان داخرا و بەرەو حکومەتێکی دیکتاتۆری ھەنگاوی نا و دەسەڵاتدارانی گرینگی زۆریان بە دروستکردنی چەک و تەقەمەنی دا تا ئەوەی بوونە خاوەن چەکی ئەتۆمی ئەمەش وایکردن وڵاتانی جیھان بەرەو ڕووی بوێستنەوە بە مەترسی بۆ سەرخۆیانی دابنێن

مێژووی کۆریای باکوور
مێژووی کۆریای باکوور
بەشێکە لەmodern Korean history
بابەتی لاوەکیکۆریای باکوور
وڵاتکۆریای باکوور

قۆناغی دابەشکاری

مێژووی کۆریای باکوور 
سنوری ھەردوو کۆریا لە ماوەی شەری نێوانیان

لە کۆتایی ساڵی ١٩١٠دا، ژاپۆن کۆریایی داگیرکرد، ئەمشە بە مەبەستی فروانکردنی دەسەڵاتەکانیان ئەم داگیر کارییە مایەوە تا ڕۆژگاری جەنگی جیھانیی دووەم دوای ئەوەی ژاپۆن پشتیوانی خۆی بۆ نازییەکان دەڕبری بووە یەکێک لە دووژمنە سەرەکییەکانی ئەمریکا ھەرچەند دەسەڵاتی نازییەکانی کۆتایی ھات بەڵام ژاپۆن بەردەوام بوو لە شەڕکردن و ھێرشکردنە سەر ئەمریکا ئەم دۆخە بۆ ئەمریکا جێگای قبوڵ نەبوو بۆیە ھێرشی ئەتۆمی کرایە سەر ئەمەش وای کرد کە ژاپۆن خۆی بدات بە دەستەوە و تەسلیم بێت لە سەرجەم ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی بوو بەتایبەت لە ناوچەکانی کۆریا لە ساڵی ١٩٤٥دا، یەکێتیی سۆڤیەت و ویلایەتە یەکگرتووەکای ئەمریکا، سوپای ژاپۆنیان لە کۆریا ناچار بە تەسلیمبوون کرد، دواتر ھەریەکە لەم دوو دەوڵەتە کۆریایان دابەشکرد بۆ دوو بەش، کە یەکێتی سۆڤیەت دەسەڵاتی بەسەر بەشی باکور و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاش دەسەڵاتی بەسەر ئەمریکای باشوردا سەپاند، بەمجۆرە ئەم دابەشکارییە وایکرد ھەریەکێک لەم دوو پارچەیە لە دەوری ئایدۆلۆژیا و سیستەمێکی سیاسی وئابوری جیاوازی ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت بسوڕێنەوە.

جەنگی نێوان کۆرییەکان ١٩٥٠–١٩٥٣

دوای ئەوەی لە کانونی یەکەمی ١٩٤٨دا، ئەمریکا و یەکێتیی سۆڤیەت لە ھەردوو بەشەکەی کۆریا کشانەوە. دواتر کۆریای باکوور، لە ٢٥ حوزەیرانی١٩٥٠، ھێڵی پانی ٣٨ی (کە سنوری جیاکراوەی ھەردوو کۆریاکەبوو)، بە زاند و ھێرشی کردە سەر کۆریای باشوور داگیر کرد. ئەم ھەنگاوەی کۆریای باکور جێگای نیگەرانی نەتەوەیەکگرتووەکان بوون بەتایبەتیش ئەمریکاش کاردانەوەی توندی نیشاندا و ھاوکاری کۆریای باشووری کرد بۆ گرتنەوەی سنورەکانی خۆی پاشان کۆریای باشوور تا ناوچە سنورییەکانی چین دەستیان گرت بەسەر کۆریای باکور بەڵام دواتر بە ھاوکاری چین دەستیان کردەوە بە ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی کۆریای باشوور ئەمەش وایکردن ھێزەکانی کۆریای باشوور بکشێنەوە دواتر بە ڕێکەوتنێک ئاگربەست لە نێوانیان بەسترا بەڵام ئەم ئاگربەستە بەردەوام نەبوو ئەم ھێرشەی کۆریایی باکور بۆسەر کۆریای باشوور دەست پێکێک بوو بۆ جەنگێکی خوێناوی بوو لە نێوانیان. ئەم جەنگە بۆ ماوەی سێ ساڵ بەردەوام بوو (١٩٥٠–١٩٥٣) ئەمریکا و ژاپۆن و کۆریای باشور لەبەرەیەکدابوون و چین و یەکێتی سوفییەتی و کۆریایی باشور لەبەرەیەکی تردابوون، لە ساڵی ١٩٥٣ دا ھەرد دوو لا ئاگربەستیان مۆر کرد و بەفەرمی نیوە دورگەی کۆریا بۆ دوو بەشی باکوور و باشوور دابەش کرا و ناوچەیەکی تامپۆن قەدەخەکراو ی بێچەک، لە نێوانیان دا دەستنیشان کرا. تائێستاش بۆ کۆریای باشوور و کۆریای باکوور کاریگەری ئەم دابەشبوونە تاکوو ئێستاش بەردەوامە بەوەی باشوور بە دیموکراسییەتی سەرمایەداری ماوەتەوە و بەشی باشووریشی تەنانەت دوای ڕووخانی یەکێتیی سۆڤیەت بە فەرماڕەوایی کۆمۆنیستی ماوەتەوە لە ماوەی شەڕەکەشدا دوو میلیۆن و نیو لەھەردوو لا کوژران ئەمەو زۆرتر لە سێسەد ھەزار کەسیش شوێنبزربوون.

مێژووی کۆریای باکوور 
چەند دیمەنێک لەشەڕەکە

مێژووی کۆریای باکوور لە ١٩٥٣ تا ٢٠٠٠

ساڵی ١٩٥٣ جەنگی نێوان ھەردوو کۆریا تەواو بوو بە ڕێکەوتنێک لە نێوان ھەر دوولایەن ئەمەش دوای ئەوەی زیاتر لە دوو ملوێن کەس کوژران و ھەزارانی دیکەش بێ ماڵ و حاڵ مانەوە. ساڵی ١٩٦١ پەیمانی ھاوکاری لەگەڵ چین مۆر کرد و لە ساڵی ١٩٧٣ بڕیاری دەستوری نوێ درا بە وەرگرتنی سەرۆک کۆمار بە ئەنجومەنی جێبەجێ کردن دوای چەند ساڵیک لەگەڵ کۆریای باشوور دانیشتن بەمەبەستی یەکگرتنەوە بەڵام بێ ئەنجام بوو ١٩٨٥ پەیوەندی لەگەڵ یەکێتی سۆڤیەت بەرەوباشتر بوو ساڵی ١٩٩١ کۆریای باکوور بووە ئەندامی نەتەوەیەکگرتووەکان و پەیمانی شەڕنەکردنی لەگەڵ کۆریای باشوور مۆر کرد ساڵی ١٩٩٣ لە پەیمانی بڵاونەکردنەوەی چەکی ئەتۆمی کشایەوە ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی لەلایەن وڵاتانەوە زیاتر لە جاران لە دژی بوێستنەوە و گەمارۆی بخەنە سەر بەتایبەت لەلایەن ئەمریکاوە کە چەندین جار ئەگەر ھەڵگیرسانی جەنگ لە نێوانیان ھاتووەتە ئاراوە ساڵی ١٩٩٤ کیم ئیل سۆنگ دوای چل ساڵ لە حکومڕانی کۆچی دوای کردوو و کوڕەکەی بە ناوی کیم جۆن ئیل دەسەڵاتی وەرگرت و لەسەردەمی ئەمیشدا کۆریای باکور ھیچ گۆڕانیکارییەکی لە بار و دۆخی خەڵک نەگۆڕا. مێژووی کۆریای باکوور لە ٢٠٠٠ تا ئێستا

مێژووی کۆریای باکوور لە ٢٠٠٠ تا ئێستا

سەرۆکەکانی کۆریای باکوور

مێژووی کۆریای باکوور 
کیم جۆنگ ئون سێیەم سەرۆکی کۆریای باکوور

بنەماڵەی کیم لە سەرەتاوە تا ئێستا حوکمی کۆریای باکوور دەکەن یەکەم کەس کیم ئیل سۆنک بوو دواتر کیم جۆن ئیلی دوای ئەویش کیم جۆنگ ئون کە ئێستا سەرۆکی کۆریای باکورە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

مێژووی کۆریای باکوور قۆناغی دابەشکاریمێژووی کۆریای باکوور جەنگی نێوان کۆرییەکان ١٩٥٠–١٩٥٣مێژووی کۆریای باکوور لە ١٩٥٣ تا ٢٠٠٠مێژووی کۆریای باکوور لە ٢٠٠٠ تا ئێستامێژووی کۆریای باکوور سەرۆکەکانی کۆریای باکوورمێژووی کۆریای باکوور سەرچاوەکانمێژووی کۆریای باکوور بەستەرە دەرەکییەکانمێژووی کۆریای باکوورئەمریکاچەکچەکی ئەتۆمیڕووسیاکۆریایەکێتی سۆڤیەت

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

دەوڵەتی ئەییووبیمەلەوانیتەڵعەت تاھیرمین.bbمەسیحییەتبەردی زراوزەردەشتپەردەی کچێنیشێخ مەحموودی حەفیدسیستمی خۆریزمانی ئینگلیزینەورۆزی کوردەوارینەبەز گۆرانئوسترالیاھاوسەرگیریی کاتیئاسیامیرنشینی بابانفیفتی-سیکس (ئارکانساس)نوێژ لە ئیسلامپلاندانانی شاریمافئەڵماسخانای قوبادیپێرستی ڕاپەڕینی کوردانئەحمەد موفتیزادەخاکی زیکۆلازانکۆی پۆلیتەکنیکی ھەولێردۆڵمەعومەر کوڕی عەبدولعەزیزخەلافەتی عەباسیئەڵمانیاقازی محەممەدتاجیکستانجوگرافیای باشووری کوردستانمێژووڕۆژژمێری کوردیکۆلارە (ئەندازە)فەقێ تەیرانفۆلکلۆرکار (ڕێزمان)غەزالیھەڵەبجەدەوڵەتی ئەمەوییەکێتیی ئەورووپاپلەی سەربازیمێلاتۆنیننووحکفتەڤاکسینمەسعوود بارزانیوەلی دێوانەکەمال مەزھەرلیبرالیزموەرزشکیمیای ئەندامیگونسێ بە چوارمێژووی مایکرۆسۆفت وۆردکۆندۆممیرنشینی سۆرانکۆماری ئیرلەندئاردا گولەرجێژنی قوربانکیلیان مباپێفێمینیزمپیرەمەگروونئاوگۆڕەپان و مەیدانویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاکفریپێڕستی کەسایەتییە کوردەکانگازی سروشتیدارستانی ئەمازۆنڕێنێ دێکارت🡆 More