مێژووی سوریا دەگەڕێتەوە بۆ ھەزاران ساڵ پێش زاین ئەم وڵاتە لە پێشدا بە شام ناسراوبوو کە چەندین ناوچەی و وڵاتی دەگرتەوە ئەم ناوچەیە شوێنی پێکدادان و شەری چەندین نەتەوە و زلھێزەکانی مێژوو بوون بەھۆی شوینە جوگرافییەکەی لەلایەن چەندین نەتەوەوە داگیرکراوە و خاکەکەی بەرێوەبراوە کە ھەریەکە لە میسرییەکان وکلدانی و ئاشووری و فارسەکان و پاشان یۆنانییەکان و ڕۆمانییەکان کە ھەریەکەیان بۆ ماوە و کاتی جیاواز فەرمانڕەواییان تێداکردووە.
وڵاتی سووریا خاوەن مێژوویەکی دوورودرێژە یەکێک لە کۆنترین ئاسەوارەکان کە دۆزرابێتەوە لەم وڵاتە دەگەرێتەوە بۆ ٥٠٠٠ ھەزار ساڵ پێش ئێستا، ساڵانێکی زۆر سووریا لەلایەن چەندین نەتەوەی جیاوازەوە بەرێوەبراوە ئەمەش وای کردووە ئەم وڵاتە بەردەوام لە شەڕو ململانێدا بێت لەگەڵ ئەوەش چەندین شارستانی دروست بوون کە تائێستاش شوێنەوارەکانیان بێ جێ ماوە.
ئیمپراتۆری بیزانس ڕێگە کاروانە بازرگانییەکانی نێوان ڕۆژھەڵات و ڕۆژاوا بوو، لە پێش وەفاتی ئیمپراتۆر «تیۆدیسیۆس» لە کاتی دابەشبوونی ئیمپراتۆریی ڕۆمدا ناوچەکانی ئەنادۆڵی لە ئاسیا ئەگرتەوە لەگەڵ یۆنان و دوورگەکانی دەریای ئیجە و ئەرمینیا و ئاسیای بچووک و سووریا و میسڕ و برقە. ئەم ئیمپڕاتۆرییەتە دەسەڵاتی لە سوریا مایەوە تا ھەتا ساڵی ١٤٥٣ز لەسەر دەستی سوڵتان محەممەد فاتیحی عوسمانی فەتحی قوستەنتینیە کرا و کۆتایی بەدەسەڵاتی ھات لە سەرجەم ئەو ناوچانەی دەسەڵاتی بەسەردا ھەبوو.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێژووی سووریا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مێژووی سووریا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.