مێژووی زەوی دەگەڕێتەوە ملیارەھا ساڵ بەر لە ئێستا.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (نیسان ٢٠١٧) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لەوانەیە ئەم وتارە بۆ گەییشتن بە ئاستی ستانداردی شێوازی نووسینی وتار لە ویکیپیدیادا، ویکیسازی پێویست ببێت. تکایە ئەگەر دەتوانن ئەم پەڕەیە باشتر بکەن. |
زاناکان گەیشتوونەتە ئەو ڕاستییەی کە زەوی لە وردە مادەی لە ژمارە نەھاتوو پێکھاتووە کە بە تینێکی یەکجار زۆر تەقیوەتەوە، و ئاسەواری ئەو تەقینەوەیە ھێشتا ھەستی پێ دەکرێت. زاناکان سەرەتا دەیانوت ئەو تەقینەوەیە ٢ ملیار ساڵ بەر لە ئێستا بووە، بەڵام لێکۆڵینەوە وردەکان دەریان خست کە ئەو تەقینەوەیە نزیکەی ١٥ ملیار ساڵ بەر لە ئێستا بووە.
ساڵی ١٩٥٤، زانای ئەمریکی ئیلسۆسترنبورگ بارگ ھۆڕن توانی لە ناو گابەردە کۆنەکاندا شوێنەواری بەکتریایەک بدۆزێتەوە کە لە ٣ ملیار و ٥٠٠ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا لەسەر زەوی ژیاوە، بەمەش زاناکان بۆیان دەرکەوت کە تەمەنی زەوی لەوە زیاترە کە ئەوان بۆی دەچوون.
نزیکەی ٢ ملیار ساڵ لەمەوبەر، ھیچ بوونەوەرێک جگە لە بەکتریا لەسەر زەوی بوونی نەبوو. خانە گەشەکراوەکان، کە ئێمەی مرۆڤیشی لێ دروستبووین، نزیکەی ١ ملیار و ٤٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر پەیدابوون، کە ناونراون «ئەکارپوت». یەکەم چەند خانەیەکان ٨٠٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لەسەر زەوی پەیدابوون. چەند خانەی کۆمەڵە خانەیەکە ھەر بوونەوەرێک بەچاو ببینرێت لە چەند خانەیی پێک ھاتووە. لەو کاتەوەی خانەکان پەیدابوون، فیلۆم پەیدابوون، کە ئێمەی مرۆڤی لێ دروستبووە، و بریتییە لە بڕبڕەدارەکان، کە یەکەم نموونەیان ٥٥٠ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا لەسەر زەوی پەیدابوون. ٤٥٠ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا، گیا لەسەر زەوی ڕواوە. ڕوانی گیا واتا بوونی دار و درەخت و لق و پۆپ، کە یەکەم گیانداری سەر زەوی ھێلانەیان لەناو کردووە. لەو سەردەمەدا بڕبڕەدارەکان، لە ھەموویان زیاتر ماسییەکان، گەشەیان کردووە. نزیکەی ٣٧٠ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا، گۆڕانێکی بنەڕەتی ڕوویدا؛ بەشێک لە خشۆکەکان لەنێو ئاو ھاتنە دەرەوە تا بتوانن خۆیان لەسەر زەوی بگونجێنن. دایناسۆڕەکان، کە ئێمە بە خشۆکیان دەناسێنین، نزیکەی ٢٢٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر بەدیار کەوتوون. نزیکەی ٧٠ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا، یەکەمین جۆری شیردەر لەسەر زەوی پەیدابوون بە ناوی «ڕەدە»، کە ئێمە سەر بە ئەوانین. نزیکەی ٦٥ ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا، دایناسۆڕەکان لەناوچوون. تا ئێستا ھۆی ڕوونی لەناوچوونیان دیار نییە، تەنیا ئەوە نەبێت کە زاناکان دەڵێن گابەردێکی گەورە بەر زەوی کەوتووە بەتینێکی یەکجار زۆر، ئاوی دەریاکانی بڵند کردووەتەوە و وشکانی زەویی داپۆشیوە و تەپوتۆزێکی زۆری کردووە، کە بۆ ماوەیەک تیشکی خۆر نەھاتووەتە سەر زەوی، سەرەڕای ئەوەش، ھەندێک گیاندار، کەمێشکیان لە گیاندارانی تر، گەورەتر بوون و توانیویانە خۆیان لەم کارەساتە ڕزگار بکەن.
زەوی، بەپێی لێکدانەوەی زاناکان، ملیۆنان ساڵ زۆربەی خاکەکەی بەستەڵەک بووە، ئەو بەستەڵەکە تا دروستبوونی مرۆڤیش بەردەوامی ھەبووە، کە بەھۆی ئەو بەستەڵەکانە مرۆڤ کۆچی بەردەوامیان کردووە تا شوێنێکی شیاو بۆ ژیان بدۆزنەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مێژووی زەوی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مێژووی زەوی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.