مێژووی تورکیا

مێژووی تورکیا مێژووی ئەو ناوچەیە دەگرێتەوە کە ئێستا خاکی کۆماری تورکیا پێکدەھێنێت، مێژووی ھەردوو ناوچەی ئەنادۆڵ (بەشی ئاسیای تورکیا) و تراکیای ڕۆژھەڵات (بەشی ئەورووپای تورکیا) لەخۆ دەگرێت.

مێژووی تورکیا
مێژووی تورکیا
نەخشەی قەڵەمڕەویی دەوڵەتی عوسمانی

سەردەمە دێرینەکان

مێژووی تورکیا 
کتێبخانەیەک لە شاری ئیفسوسی ئیغریقی دێرین لە ئەنادۆڵ، دەگەڕێتەوە بۆ ١٢٥ پ. ز

ئاسەوارناسەکانی تورکیا بەڵگەیەکیان دۆزییەوە کە ئاماژە بە بوونی کۆمەڵگەی پێشکەوتوو دەکات لە شوێنی تورکیای ئێستادا لە ساڵی ٦٠٠٠ پێش زایینەوە، و بەپێی ئەوەی لە ڕووی مێژوویییەوە نووسراوە، ھیتییەکان بۆ یەکەم جار ئەم ناوچانەیان ئاوەدان کردووەتەوە، لە ساڵەکانی ٢٠٠٠ پ. ز ھیتییەکان دەستیان بە کۆچکردن کرد لە ئەورووپا و ناوەڕاستی ئاسیاوە بۆ بەرزایییەکانی ئەنادۆڵ. دوای سەدان ساڵ ئەم ھیتییانە توانیان دەست بگرن بەسەر زۆربەی ناوچەکەدا، و لە ساڵی ١٥٠٠پ. ز توانیان ئیمپڕاتۆرییەتێکی بەھێز دابمەزرێنن و ببن بە یەکەم سەرکردەکانی ناوچەکە، دواتر بەشێکی فراوانی بەرزایییەکانی ئەنادۆڵ کەوتە دەستی فەریجی و لیدییەکان و ھەندێک کۆمەڵی تر، ئەمەش لە ماوەی نزیکەی ساڵی ١٢٠٠ تا ٥٠٠ پ. ز بوو، ھەر لە ھەمان ماوەدا یۆنانییەکان چەندین دەوڵەتی بچووکییان دروست کرد لەسەر کەنارەکانی دەریای ئێژە لە بەرزایییەکانی ئەنادۆڵدا.

و ئیمپڕاتۆری فارسی توانی دەسەڵاتی بکێشێت بەسەر ئەنادۆڵ و تراقیادا ھەتا گەیشتنی ئەسکەندەری مەزن، پاشای مەقدوونیا، ئەو کاتە سوپای فارس شکان لە ساڵی ٣٣١پ. ز، لە دوای مردنی ئەسکەندەری گەورە ساڵی ٣٢٣پ. ز ناوچەی ئەنادۆڵ بوو بە مەیدانی شەڕ و کوشتار لە زنجیرەی ئەو شەڕانەی جێنشینەکانی ئەسکەندەر ھەڵیان دەگیرساند، پاشان چەند مەمالیکێکی بچووک دامەزران ھەتا ساڵی ٦٣پ. ز، دواتر کۆتاییان پێھات کاتێک سەرکردەی بۆمبی دەستی گرت بەسەر ھەرێمەکەدا و کۆنتڕۆڵی کرد، لە دوای ئەوە بارودۆخەکە جێگیر بوو لەژێر دەسەڵاتی ڕۆمانییدا کە نزیکەی ٤٠٠ ساڵ بەردەوام بوو.

ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی، قوستەنتیین، کە حوکمی ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی دەکرد لە ساڵی ٣٣٠ز، ھەستا بە گواستنەوەی پایتەخت لە ڕۆماوە بۆ یەکێک لە شارە دێرینەکان کە بە بیزەنتە ناودەبرا و دەکەوتە ھەرێمی تراقیا. و ناوی پایتەخت گۆڕا لە بیزەنتەوە بۆ قوستەنتینییە (ئەم شارە ئیستەنبوڵی ئێستایە)، و ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی بوو بە دوو بەشەوە لە ساڵی ٣٩٥ز دا، یەکێکیان ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی بوو کە ناوچەکانی ئەنادۆڵ و تراقیای دەگرتەوە، و بەشی دووەمیان ئیمپڕاتۆڕی ڕۆمانی ڕۆژاوایی بوو. بەبەرەکان غەزووی ڕۆمانی ڕۆژاواییان کرد و دەستیان بەسەردا گرت لە ناوەڕاستی سەدەی پێنجی زایینیدا، بەڵام ڕۆمانی ڕۆژھەڵاتی کە بە ئیمپڕاتۆری بیزەنتیش ناو دەبرا ماوەیەک گەشەسەندنی بەخۆوە بینی، و بیزەنتییەکان دەستیان بەسەر ھەموو ئەو ناوچانەدا گرتبوو کە ئێستا بە تورکیا ناسراون ھەتا کۆتایییەکانی سەدەی ١١ی زایینی.

تورک و عوسمانییەکان

مێژووی تورکیا 
مزگەوتی سەلیمی لە ئەدەرنە، یەکێک لە ئاسەوارە بیناسازییە ناسراوەکانی سەردەمی عوسمانی

تورکە سەلجووقییەکان یەکەم ھۆزی تورکی بوون کە حوکمی تورکیایان کردووە، ھۆزێکی ئیسلام بوون لە ناوەڕاستەکانی ئاسیا لە ڕۆژھەڵاتی دەریای کاسپیەنەوە ھاتبوون، لە ناوەندی سەدەی ١١ی زایینی توانیان ئەرمەنستان و فەلەستین و زۆربەی ئێران بخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە و پاشان غەزووی ناوچەی ئەنادۆڵیان کرد، سالی ١٠٧١ توانیان زۆر لە بەھێزی دەرکەوتنی بیزەنتییەکان کەم بکەنەوە بە سەرکەوتنیان لە شەڕی مەڵازگرد، پاشان تورکە سەلجوقییەکان ئیمپڕاتۆرییەتێکیان دامەزراند کە قۆنیەی ئێستا پایتەختی بوو، لەو کاتەوە وردە وردە ئایینی ئیسلام و زمانی تورکی ناوچەکانی ئەنادۆڵی گرتەوە لە جێگەی مەسیحییەت و زمانی یۆنانی، پاشان مەسیحییەکانی ئەورووپا ھەڵمەتە خاچپەرستییەکانیان دەست پێکرد بە مەبەستی داگیرکرنی قودس و لەم میانەیەشدا ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی توانی سێ یەکی ئەنادۆڵ بگیڕێتەوە بۆ خۆی، و ئیمپڕاتۆری سەلجوقی بەردەوام بوو تا ساڵی ١٢٤٣ز پاشان ڕووبەڕووی غەزووی مەغۆلەکان بوویەوە.

مەغۆل لاواز بوون بەھۆی ناکۆکی ناوخۆیییەوە پاشان داڕمان، لەم میانەیشدا دەسەڵاتی تورکی بەھێز بوو لە ئەنادۆڵدا، لە سەدەی ١٤ی زایینیدا لەسەر دەستی کۆمەڵێکی تورک دەوڵەتێکی بەھێز دامەزرا کە بە عوسمانییەکان ناسرابوون بە گەڕاندنەوە بۆ ناوی دامەزرێنەرەکەیان سوڵتان عوسمانی یەکەم، سالی ١٣٢٦ز بۆرسەیان گرت و کردیان بە پایتەخت بۆ دەوڵەتەکەیان، فراوانبوون دەستی پێکرد ھەتا دەستی گرت بەسەر ئیمپڕاتۆڕی بیزەنتی و بولگاریا و سربیا، پاشان ماوەیەک فراوانبوونەکەی وەستا بەھۆی تێکشکانی بایەزیدی یەکەم ناسراو بە (ھەورە بروسکە) لە ساڵی ١٤٠٢ز، ئەم شکانە ماوەیەکی پێکدادانی سیاسی بە دواداھات، پاشان دەوڵەتی عوسمانی ھاوسەنگییەکەی گەڕاندەوە و بەردەوام بوو لە فراوانبوون لە سەردەمی موڕادی دووەم دواتر سوڵتان محەممەد فاتیح، توانی فەتحی قوستەنتینیە بکات لە ساڵی ١٤٥٣ز و کردیان بە پایتەخت بۆ دەوڵەتەکەیان و ناوەکەی گۆڕی بۆ ئیسلامبول (ئیتسەنبوڵی ئێستا) و بەمەش کۆتایی بە بوونی بیزەنتی ھێنا لە ناوچەکەدا.

بەردەوام بوون لەسەر فراوانبوون و گەشەسەندن، لەسەردەمی سوڵتان سەلیمی یەکەمدا بە لای ڕۆژھەڵاتدا دەوڵەت فراوان بوو، سووریایان گرت لە ساڵی ١٥١٦ و میسر لە سالی ١٥١٧ و پاشان لە سەردەمی سوڵتان سولەیمان قانونی کە لە ئەورووپادا بە سولەیمانی مەزن ناسراوە دەوڵەت گەیشتە بەرزترین ئاستی و پێشکەوتن و گەشەسەندنێکی گەورەی بەخۆیەوە بینی و سنووری دەوڵەتەکەی فراوان کرد، بەڵام دواتر چەند قۆناغێکی گەڕانە دواوەی بەخۆوە بینی ھەرچەن چەند ماوەیەکی گەشەسەندن و چاکسازی تری ھەبوو، بەڵام لە ئاستی ئەوەدا نەبوون بیگەڕێننەوە بۆ دۆخی پێشتری.

کۆماری تورکیا

دەوڵەتی عوسمانی کۆتایی پێھات و مستەفا کەمال ئەتاتورک بە تەواوی خەلافەتی ھەڵوەشاندەوە لە ساڵی ١٩٢٤ز و تورکیا لە دوای شەڕی جیھانی یەکەم بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی بەخۆیەوە بینی کە ئەتاتورک سەرکردایەتی دەکرد، دوای ئەوەی کۆماری تورکیا ڕاگەیەنرا و سەرۆکایەتییەکەی گرتە دەست لە ساڵی ١٩٢٣ز ھەتا مردنی لە ساڵی ١٩٣٨، و بنەما ئیسلامییەکانی گۆڕی بۆ عەلمانی و نووسینی لە تورکیا لە عەرەبییەوە گۆڕی بۆ زمانی لاتینی، پاشان لە دوای ئەوە (عیسمەت یونیو) دەسەڵاتی حوکمی گرتە دەست تا ساڵی ١٩٥٠ز، و بەدوایدا حوکمی شارستانی (ئەھلی) دەستی پێکرد تا ساڵی ١٩٧٣، پاشان سەربازەکان حوکمیان گرتە دەست، ئەمەش بوو بەھۆی بارودۆخێکی ناجێگیر لە تورکیادا و توندوتیژی سەری ھەڵدا لە ساڵی ١٩٨٠ز، و حکوومەتی تورکیا دووچاری ناڕەزایی کورد و ئەرمەن بویەوە.

کودەتا سەربازییەکان

ئەمانەش ببینە

سەرچاوەکان


بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

مێژووی تورکیا سەردەمە دێرینەکانمێژووی تورکیا تورک و عوسمانییەکانمێژووی تورکیا کۆماری تورکیامێژووی تورکیا کودەتا سەربازییەکانمێژووی تورکیا ئەمانەش ببینەمێژووی تورکیا سەرچاوەکانمێژووی تورکیا بەستەرە دەرەکییەکانمێژووی تورکیاکۆماری تورکیا

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

پاڤێل دۆرڤدۆممەلا کرێکاروەرتێمحەممەد مەلا فایەقمەخموورقەزای پێنجوێننیلوزەئەلەکترۆنیکسێگۆشەڕۆشنە وردبینەکانعەربەتڕۆژژمێرعومەر کوڕی خەتتابچینزستانخڕۆکەی سوورئەلفوبێکانی کوردیمانگمەلای گەورەدەستپێکسێوسێنانمەم و زینبەھا (ئابووری)ماوریتزیۆ گارزۆنیئەلولیمچارشەما سۆرسالمئەشق و تۆڵەێتەزووی نەگۆڕپورتوگالڕێبازە ئەدەبییەکانکلاسیزمشێرزاد حەسەنحیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستانعوسمان کوڕی عەفانڤایرۆسی کۆمپیوتەرقەندیلئاوێتەی کیمیاییئێرانپەپوولەبەنداوی دووکانمیرنشینی ئەردەڵانگرێبەستمیقداد میدحەد بەدرخانمێژووی کوردپارتی کرێکارانی کوردستانپیشەزانیاریکاسبیئێزیدییەکانئاردا گولەرھەسارەشیعربەقەرەدادگاجگەرخوێنکوردی (شاعیر)حامید بێھدادسووڕی کارەباوێنەکێشانجێنتەڵمان جاکئایدیۆلۆجیسی ئێس ئێسنەخۆشیی ئەلزھایمەرپیشەسازیبرنجکۆڕەکفایەق بێکەسناونیشانی ئای پی🡆 More