میقداد میدحەد بەدرخان

میقداد مەدحەت بەدرخان (بە بەدرخانی: Miqdad Midhet Bedirxan؛ لەدایکبووی ١٨٥٨ - مردووی ١٩١٥) نووسەری ناوداری کورد لە بنەماڵەی بەدرخانییەکان و لە دامەزرێنەرانی ڕۆژنامەی کوردستان بوو.

میقداد میدحەد بەدرخان
لەدایکبوون١٨٥٨
مەرگ١٩١٥
نەتەوەکورد
پیشەنووسەر، ڕۆژنامەوان
چالاکبوون١٨٨٠-١٩١٢
ناسراوە بەدامەزرێنەری ڕۆژنامەگەریی کوردی
باوان
خزمەکانبرا ئەمین عالی بەدرخان

ژیان

میقداد مەدحەت بەدرخان کوڕی میر بەدرخان پاشایە. میقداد مەدحەت بەدرخان ناوێکی ئاوێتەیە، ئەم شێوە ناونانە عوسمانییەکان و کوردەکانی ئەو سەردەمە لە فەرانسییەکانیان وەرگرتووە بۆ ناونانی ڕۆڵەکانیان.

میقداد میدحەد بەدرخان 
میقداد بەدرخان (ڕیزی سەڕەوە، دووەم کەس لە لای ڕاست) و باقی بنەماڵەی بەدرخان؛ دەوروبەری ساڵی ١٨٨٠

ساڵی ١٨٩١ چووەتە میسر، ساڵی ١٨٩٨ لە قاھیرە پێنج ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستانی بڵاو کردووەتەوە. پاش ئەوە لە ترسی ھەڕەشەکانی سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی گەڕاوەتەوە ئەستەمبوڵ، بۆ ئەوەی لەسەر ئەو، براکانی تووشی ئەشکەنجە و زیندانیکردن نەبن.

ساڵی ١٨٩٩ لەگەڵ عەلی بەگی برایدا ھەوڵیان داوە ڕێگە بۆ شۆڕشێکی نەتەوەیی خۆش بکەن، بەڵام سەر نەکەوتوون. ھەندێک لە مێژوونووسەکان دەڵێن میقداد مەدحەت بەدرخان یەکێک بووە لە ئەندامە چالاکەکانی پارتی «ئیتحاد و تەرەقی»؛ ساڵی ١٩٠٦ لەسەر ئەو ھەڵوێستەی لە تورکیا نەفی کرا. ساڵی ١٩١٠ و ماوەیەک پاش ڕاگەیاندنی حکوومەتی دەستووری لە ئەستەمبوڵ بەشداری کردووە لە دامەزراندنی جەمعیەتی نەشری مەعاریفی کوردی. بەپێی ھەندێک سەرچاوە ماوەیەک کراوە بە موتەسەریفی شاری دێرسم. بەڵام لەو ساڵە بەدواوە ھیچ شتێک دەربارەی ژیانی نەزانراوە، میقداد مەدحەت بەدرخان جگە لەوەی کە یەکەمین ڕۆژنامەنووس و دامەزرێنەری بزاڤی کوردییە، چاپخانەیەکیشی بە ناوی «چاپخانەی ڕۆژنامەی کوردستان» لە قاھیرە دامەزراندووە، کە بە یەکەمین چاپخانەی کوردی لە ئەژمار دێت.

میقداد مەدحەت جگە لە زمانی خۆی و زمانی تورکی و عەرەبی، زمانی فەرەنسیشی بە باشی زانیوە، بۆیە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستاندا کارتێکی بە زمانی فەڕەنسی بڵاو کردووەتەوە کە شارستانیبوونی عەقڵی میقداد مەدحەت بەدرخان نیشان دەدات.

سەرچاوەکان

میقداد مەدحەت بەدرخان - خۆزگە

Tags:

نووسەرکوردکوردستان (ڕۆژنامە)

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

جوگرافیای باشووری کوردستانبەستنەوەی ھێڵی ڕەنووسییپۆرن ھاببنەماڵەی بارزانیدایک و باوکشتە نامۆکان (وەرزی سێیەم)مارھەڵبژاردەی تۆپی پێی کرواتیامافی کارکردنڕۆژاوای کوردستانھەوکردنی پەردەکانی مێشکفەلەستینتەفسیری نامیقەزای بەردەڕەشخانزادی سۆرانئێرانوەفاییپارێزگای سلێمانیکاوەی ئاسنگەرھەڵسەنگاندنئانتارکتیکاشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسفیلسیسرۆزازاکیترشی ئەمینیشنگالکۆندۆمناحیەی شۆڕشویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکافینلاندنەورۆزمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانڕوەکیووسفپلاندانانی شاریلیۆناردۆ دا ڤینچیپێشێلکردنی مافی لەبەرگرتنەوەکەعبەپاراسایکۆلۆژیفەرھاد پیرباڵئازادیقازی محەممەدبیلالی حەبەشیشاڵاوی ئەنفالدەنیز ئونداڤسەرۆکی پەرلەمانی کوردستاندڵزارفەڕەنساکامەران موکریڕێبازە ئەدەبییەکانشێرپەنجەی مەمککەرکووکڕەگەزپەرستیبەردە ڕەشەکەمیکایلکارەبازستانموعتەزیلەپارێزگای قەرسچیای کیلیمانجارۆئیبن عەرەبیزانیاری زیاتر و وردتر لەسەر ئایدزبێخوددوورگەی گەنجینە.acکۆڵۆمبیاڕیشجگەرەڕەپبوونی کێر🡆 More