میرنشینی حەسنەوی

میرنشینی حەسنەوی میرنشینێکی سەردەمی میرنشینە کوردییەکان بوو، کە لەسەر دەستی میر حەسنەوی کوڕی حسێن کوردی دامەزراوە.

کەسەرۆکی خێڵی (بەرزیکانی) بووە لە ھەرێمی چیاکان

مێژوو

مێژووی دامەزراندنی میرنشینەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٩٥٩ (کە دەکاتە ٣٤٨ی کۆچی). شاری (شاپورخواست) لە ناوچەی (لوڕستان) پایتەختی میرنشینەکە بووە

میرەکان

میر حەسنەوی ماوەیەکی زۆر فەرمانڕەوایی کردووە و زۆر ژیرانە ئاگای لە دەسەڵاتی خۆی بووە و زۆر ناوچەی ھێناوەتە سەر دەسەڵاتەکەی میر بەدر کوڕی حەسنەوی کە دوای باوکی دەسەڵاتی گرتووەتە دەست؛ میرێکی ھێژاو بەکار بووە و قۆناغەکانی دوای باوکی تەواو کردووە کە زیاتر لە ٣٥ ساڵ فەرمانڕەوایی کردووە و پیاوێکی خێرخواز بوو کە زۆرترین ناوچەی ھێناوەتە سەر میرنشینەکەی و زۆرترین سەیرکردنی بە سکاڵای لێقەوماوانەوە کردووە. میر بەدر زۆر بەدەم جووتیاران و وەرزێرانەوە بووە و پارە و پوولی بەسەردا دەبەخشینەوە. میر بەدر ھەرگیز ڕێگەی نەدەدا سەربازانی ستەم لە کەس بکەن و زۆرترین پاشماوەی مێژووییی لێ بەجێماوە.بەڵام میر بەدریش خۆی هۆکارێک بوو بۆ لەناوچوونی میرنشینەکە بەهۆی تەماحی سیاسی لەگەڵ هیلالی کوڕی لەدوای میر بەدر دەسەڵاتی میرنشینەکە بەرەو لاوازی چوو و دوایین میر، تاھیری کوڕی ھیلال بوو، کە تەنیا بۆماوەی یەک ساڵ فەرمانڕەوایی کردووە تا لە ساڵی ٤٠٦ی کۆچی میرنشینەکە کۆتایی ھات و میرنشینی عەنازی شوێنەکەی گرتەوە.

سەرچاوەکان

Tags:

میرنشینە کوردییەکان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

عەلائەدین سەججادیئینستاگرامیانەی تۆپی پێی ڕیال مەدریدشێخ نووری شێخ ساڵحگۆگۆریۆبەنداوی دەربەندیخانسەحیحی بوخارینەخۆشییەکانی مەمککوردیی ناوەندیئیبن خەلدوونتارانعەبدوڵڵا کوڕی زوبێرسی ئێس ئێسکۆریای باشوورعەلی خامنەییسێکوچکەی بابانچوارشەممەسوورەکانزاپەیمانی سیڤەرچالاکیی جنسیی مرۆڤسروشتپۆرن ھابپاندای کۆنگ فو ٤ئێل کلاسیکۆفاسۆلیانێرگەلەتۆپی پێمارکێتینگنزار قەبانیمەلای جزیریحامید بێھدادکێری مرۆڤئێکزیماعەبدوڵڵا گۆرانپێرستی مانگە کوردییەکان بەرامبەر بە مانگە سریانییەکاندادگای باڵای فێدراڵیی عێراقڕێزمانی کوردیقەزا و قەدەرکۆیەیاسای گازی نمونەییبێکاریپارێزگای کەرکووکئینگلتەراپەیمانی لۆزانزمانی عەرەبیسیستمی خۆریمێکوتەگوڵپاریسجێنتەڵمان جاکئەلفوبێکانی کوردیشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسجێندەرململانێی کورد و عێراق (٢٠١٧)کۆماری کوردستانقانععوسمان کوڕی عەفانوزەی گەرمیوەرزشوزەداراییی فیلمداگرتنمەلا کرێکارڕوەکڕەعد کوردیگرانەتاڤینیسیۆس جۆنیۆرسمکۆھۆلۆکۆستئەڵمانیاخڕۆکەی سوورزستان🡆 More