میا مۆتلی (بە ئینگلیزی: Mia Mottley؛ لە دایکبووی ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٥) سیاسەتوانێکی باربادۆسە، سەرۆک وەزیرانی ئێستای باربادۆسە، و سەرۆکی پارتی کرێکارانی باربادۆسە.
مۆتلی ھەشتەم کەسە کە وەک سەرۆک وەزیرانی باربادۆس خزمەت بکات و یەکەم ژنە کە ئەو پۆستە وەربگرێت لە مێژووی ئەو وڵاتە. مۆتلی لە چەندین پۆستی وزاری و حکومی کاری کردووە ئەندامی پەرلەمان بووە و دوو جار لە ئەنجومەنی نوێنەرانی باربادۆس سەرکردایەتی ئۆپۆزسیۆنی کردووە، یەکەمجار لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٨ بۆ ٢٠١٠ و دووەمجاریش لە نێوان ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٨، پارتی کرێکارانی باربادۆسی (BLP) بە سەرۆکایەتی مۆتلی لە ھەڵبژاردنە گشتییەکەی ٢٤ی ئایاری ٢٠١٨ ئەو وڵاتەدا سەرکەوتنێکی مێژوویی بەدەست ھێنا ٣٠ کورسی ئەنجومەنی نوێنەران و ٧٢٬٨٪ی دەنگی جەماوەری بەدەستھێنا، کە بەرزترین ڕێژەی دەنگدان بوو لەھەڵبژادنەکان. لە ٢٥ی ئایاری ٢٠١٨ پۆستی سەرۆک وەزیرانی باربادۆسی وەرگرت.
میا مۆتلی | |
---|---|
Mia Mottley | |
لەدایکبوون | Mia Amor Mottley ١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٥ (تەمەن ٥٨ ساڵ) باربادۆس |
زانکۆ | |
پیشە | سیاسەتوان |
حیزب | Barbados Labour Party |
خەڵاتەکان |
|
پلە | Member of the House of Assembly of Barbados (١٩٩٤–)، Prime Minister of Barbados (٢٠١٨–)، Minister of Finance of Barbados (٢٠٢٢–)، Minister of National Security of Barbados (٢٠٢٢–) |
ئەو لەوەتەی ساڵی ١٩٩٤ لە چەند خولێکی یەک لە دوای یەک بووە پەرلەمانتار لە پەرلەمانی باربادۆدس. میا لە ساڵی ١٩٨٦، بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا وەرگرت لە سکوڵی ئابووری لەندەن.
لە دوای ھەڵبژاردنە گشتییەکەی باربادۆسە لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ گۆڕینی سیستەمی حکومەت لە پاشایی بۆ کۆماری بۆ دووەمجار توانی سەرجەم کورسیەکان بەدەست بھێنێتەوە .
میا مۆتلێی لەلایەن وڵاتانی دیکە چەند خەڵات و مێدالیایەکی ڕێزلێنانی پێدراوە؛
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە میا مۆتلی تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article میا مۆتلی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.