مۆزەخانەی فریدا کالۆ (بە ئیسپانی: Museo Frida Kahlo) ھەروەھا ناسراوە بە ماڵە شینەکە (La Casa Azul) مۆزەخانەیەکی ھونەریی و مۆزەخانەیەکی ماڵیی مێژوویییە کە وەک ڕێزلێنانێک تایبەت کراوە بە ژیان و کارەکانی وێنەکێشی مەکسیکی فریدا کالۆ.
ئەم مۆزەخانەیە دەکەوێتە ناوچەی کۆیۆئاکان لە مەکسیکۆ سیتی. شوێنی مۆزەخانەکە، ھەر ئەو ماڵەیە کە کالۆ لێی لەدایک بوو و لێشی گەورە بوو، ھەر لەو ماڵە بۆ چەند ساڵێک لەگەڵ دیێگۆ ڕیڤێرای ھاوسەری بەیەکەوە ژیان، فریدا ھەر لەو ماڵەدا کۆچی دوایی کرد. لە ساڵی ١٩٥٧، دیێگۆ خانووەکەی بەخشی بۆئەوەی بکرێتە مۆزەخانەیەک بۆ ڕێزلێنان لە کارەکانی فریدا.
مۆزەخانەی فریدا کالۆ | |
---|---|
دامەزران | ١ی تەممووزی ١٩٥٨ |
ناو بە زمانی فەرمی | Museo de Frida Kahlo |
ناونراوە لەدوای | فریدا کالۆ |
دامەزرێنەر | دیێگۆ ڕیڤێرا |
وڵات | مەکسیک |
دابەشکاریی کارگێڕی | کۆیۆئاکان |
پۆتانی شوێن | ، |
ئەندامی | Iconic Houses Network |
شوێنی بارەگاکان | کۆیۆئاکان |
نژیاروان | فریدا کالۆ، Juan O'Gormann |
ستایلی نژیاروانی | eclectic architecture |
ڕێکەوتی کردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٠٤ |
باری کەلەپووری | Immovable property with cultural value |
ڕووبەر | ٢٬٦٢٠ مەتری چوارگۆشە |
ناونیشانی شەقام | Londres 247 |
Phone number | +52 55 5554 5999 |
وێبگە | http://www.museofridakahlo.org.mx/، https://www.museofridakahlo.org.mx/ |
Ground level 360 degree view URL | https://artsandculture.google.com/streetview/garden-museo-frida-kahlo/2gHZXRtOrIcddw?sv_lng=-99.16240505151508&sv_lat=19.35509421966853&sv_h=112.91141979720254&sv_p=2.3892356686485385&sv_pid=jFxZq3A0friTwc3WFYnYTQ&sv_z=1 |
لە مۆزەخانەکە چەند کار و تابلۆیەکی فریدا کالۆ و دیێگۆ ڕیڤێرای لێیە، ھەروەھا لەگەڵ چەند بەرھەمێکی ھونەرمەندانی دیکە و فۆلکلۆری مەکسیکی، وێنە و یادەوەرییەکانی فریدا لەگەڵ چەند کەل و پەلێکی کەسیی. شێوەی ماڵەکە بەگشتی وەک ساڵانی پەنجاکان ماوەتەوە. لە ئێستادا یەکێکە لە دیارترین مۆزەخانەکانی مەکسیکۆ سیتی و سەردانیکەری ھەیە.
مۆزەخانەکە بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٥٨ کرایەوە، تا ئەمڕۆش لە چالاکی و خستنەڕووی بەرھەمەکان کراوەیە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مۆزەخانەی فریدا کالۆ تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مۆزەخانەی فریدا کالۆ, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.