زمانەوانی مۆرفۆلۆجی

مۆرفۆلۆجی یا پێکھاتەناسی وشە (بە ئینگلیزی: Morphology) بەشێکە لە ڕێزمان کە لە پێکھاتنی وشە دەکۆڵێتەوە.

زمانەوانی مۆرفۆلۆجی  ئەم وتارە سەبارەت بە مۆرفۆلۆجی لە زمانەوانیدا نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە مۆرفۆلۆجی.

بە واتایەکی تر، مۆرفۆلۆجی دەپەرژێتە سەر ناسینی مۆرفیمەکان و چۆنیەتی پێکەوەنیشتنیان لە ناو ڕستەدا.

کاری سەرەکی زمانەوان بۆ لێکۆڵینەوە لە مۆرفۆلۆجی زمانێک بریتییە لە: شی کردنەوەی ڕستە، دۆزینەوەی مۆرفیمەکان و وشەکان و دەستە-دەستە کردنیان بە پێی پۆلێنەکانی ڕێزمانی ئەو زمانە.

مۆرفۆلۆجی بریتییە لە زانستی لێکۆڵینەوە لە وشەکانی زمان. ئەم بەشەی زمانەوانی لە چۆنیەتی پێکھاتنی وشەکان، بنوشەکان، لکێنەکان یان دابڕەەکان، پێشگر و پاشگرەکان و ھتد دەکۆڵێتەوە. لە مۆرفۆلۆجیشدا، وەکوو ھەموو بوارێکی زانستی، ھێندێک چەمکی گرینگ و تایبەتی ھەن. مۆرفۆلۆجی لەم چەشنە پرسیارانە دەکۆڵێتەوە: وشە چییە؟ مۆرف، مۆرفیم و ئەلەمۆرف چین؟ وشەی «تێکھەڵچوونەوە»، بۆ نموونە، لە چەند وشەی بچووکتر، یان لە چەند مۆرف و مۆرفیم پێکھاتووە؟

ئەم وتارە چەند وشەی تێدایە، چۆن دەزانین و پێوانەمان چییە؟ بە چەند شێوە ئێمە دەتوانین وشەی نوێ لە زمانی کوردیدا داتاشین و دروست بکەین؟ مۆرفۆلۆجی لە وڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیاری لەم چەشنە دەگەڕێ. مۆرفۆلۆجی لە دوای ئەوە دەگەڕێ کە یاسای ڕێک کەوتن، پێکەوەلکان، تێکەڵ بوون و تێکبەزینی وشەکان دیاری بکا. لەم ڕووەوە، مۆرفۆلۆجی وەکوو بەشێکی گرینگی ڕێزمان (گرامێر) چاوی لێدەکرێ.

زمانی چاکچی وشەگەلێکی ھەیە کە لە ژمارەیەکی زۆر مۆرفیم پێکھاتووە: وشەی "təmeyŋəlevtpəγtərkən" لە ھەشت مۆرفیمی t-ə-meyŋ-ə-levt-pəγt-ə-rkən پێکھاتووە کە دەکرێ ئاوا لێک بدرێتەوە:

    SG.SUBJ-great-head-hurt-PRES (زیان، سەر، گەورە) واتە «ژانەسەرێکی سەیرم ھەیە». مۆرفۆلۆجی ئەم جۆرە زمانانە بە ھەر دەنگدار و بێدەنگێ ڕێ دەدا کە وەک مۆرفیم دەور بگێڕێ.

مێژووی مۆرفۆلۆجی بۆ زمانەوانی ھیندی کەونارا، پانینی دەگەڕێتەوە کە ٣٬٩٥٩ قانوونی مۆرفیمی زمانی سانسکریتی لە کتێبی Aṣṭādhyāyīدا کۆ کردۆتەوە. مۆرفۆلۆجی زمانی عەرەبیش، لە لایەن "مرح الاروە، احمد ب و علی مسعود"، بۆ ١٬٧٠٠ ساڵ پێش دەگەڕێتەوە.

پێکھاتە و یاسای وشە

ھەروەھا ببینە

سەرچاوەکان

Tags:

زمانی ئینگلیزیمۆرفیمڕێزمان

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

دەرگای گەڕەک (دراما)قەڵای دمدمگۆردن کۆرمەرشەڕی ٢٠٢٣ی ئیسرائیل و حەماسشەکرەجینۆسایدمیکایلئایزۆ ٣١٦٦-١شەڕی براکوژیفەڕەنسامێژووی مایکرۆسۆفت وۆردکانزامەسعوود بارزانیعەلی کوڕی ئەبووتاڵیبسەرمایەداریئێن ئاڕ تیئۆکسجیندراگۆن بۆڵ زێدشەرەفخانی بەدلیسیھاوڕەگەزخوازیعەبدوڵڵا گۆرانڕیشزمانی فارسیبەستنەوەی ھێڵی ڕەنووسییپریانکا چۆپرائیمام شافعیمەولانا خالیدی نەقشبەندی٢٠١٠یاقووتی ڕۆمانیارانی ئەشکەوت (زنجیرە)سەبری بۆتانیڕەپبوونی کێرجامی جیھانیی یانەکانی فیفائیبراھیم ئەحمەدسەڵاحەددینی ئەییووبیبەکتریادەستوورتیک تۆککار (ڕێزمان)لیۆنێل مێسیئەحمەد موختار جاففرانتس کافکاقەڵای شێروانە٣٠ی تشرینی دووەمشێخ سەلام عازەبانیلەتیف ھەڵمەتسەنا بەرزنجیترمزیسیخوڕھەڵبژاردەی تۆپی پێی کرواتیادھۆکعەرەبستانی سعوودیئایدزئازادیحامید بێھدادسی ئێس ئێسپاراسایکۆلۆژینەوید محەممەدزادەتایکواندۆئەڵمانیاعەلی حەریریتەزووی کارەباییوەفاییڕۆژژمێری کوردینزار قەبانیچیای کیلیمانجارۆسۆفییایەتیمێژووی ماتماتیکھەرێمئاوات جەناب نووری🡆 More