مورتەزا پاشایی (بە فارسی: مرتضی پاشایی؛ لەدایکبووی ١٣ی ئابی ١٩٨٤–مردووی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە تاران، ئێران) مۆسیقاژەن، ئاوازدانەر، گیتارژەن و گۆرانیبێژێکی پۆپی ئێرانی بوو.
مورتەزا پاشایی | |
---|---|
لەدایکبوون | مورتەزا پاشایی ١١ی ئابی ١٩٨٤ |
مەرگ | ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ تاران، ئێران | (٣٠ ساڵ ژیاوە)
شوێنی حەوانەوە | گۆڕی ژمارە ٩، بەشی ھونەرمەندان، گۆڕستانی بەھەشتی زەھرا |
نەتەوە | ئێرانی |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٩–٢٠١٤ |
باڵا | ١٧٦ سم (٥ پێ و ٩ ئینج) |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان | |
ئامێرەکان | |
کۆمپانیاکان |
|
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
|
مورتەازا لە تاران لەدایکبووە و ھەر لەوێش گەورە بووە. دەرچووی بەشی گرافیک دیزاین بووە؛ و ھەر لە منداڵییەوە ئارەزوومەندێکی مۆسیقا بووبوو کاتێک دەستی بە ژەنینی گیتار کرد، و دواتر دەبێت بە گۆرانیبێژ. کەمتر لە دوو دەیە (بیست ساڵ) و لە ٢٠١٣دا نەخۆشی شێرپەنجەی گەدەی لێ دەستنیشانکرا و تووشی ئەو نەخۆشییە بوو و لە ڕۆژی ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ بۆ وەرگرتنی دەرمان گەیەندرایە نەخۆشخانەی بەھمەن لە تاران و لەوێ خەوێندرا و ھەر لەوێ چارەسەرکردن بە ماددەی کیمیاوی دژ بە شێرپەنجە پەلاماردەرەکەی بۆ ئەنجام درا، بەڵام ھەوڵەکە بۆ ھێواشکردنەوەی شێرپەنجەکە شکست دەھێنێت. تەندروستیی پاشایی لەبار دەکەوێت و لە بەیانی ھەینیی ڕۆژی ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا لە نەخۆشخانەی بەھمەن لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا مرد.
مورتەزا لەوەتەی منداڵییەوە ئارەزووی لە مۆسیقا بووە و لە تەمەنی ١٤ ساڵییەوە دەستی بە گیتارژەنین کردووە. سەرەڕای ژەنینی گیتار، پیانۆشی ژەنیوە و زۆربەی گۆرانییەکانی خۆیی نوسی. گرافیک دیزاینی لە زانکۆی ئازادی ئیسلامی خوێند و لە ٢٠٠٨ تەواوی کرد.
پاشایی لە ٢٠٠٩دا، لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی گۆرانییەکانی لەسەر ئینتەرنێت بەتایبەتی یووتیووب، دەستی بە پیشەی مۆسیقای پیشەگەری کرد. وەکوو ھونەرمەندێک، بە ھونەرمەندێکی زۆر نوێ ناسرابوو. زیاتر بە تراکی یکی ھستی ساڵی ٢٠١٢ دەناسرێت.
لە کۆتایییەکانی ئەیلوولی ٢٠١٣دا، ڕاگەیەندرا کە پاشایی نەخۆشیی شێرپەنجەی گەدەی لێ دەستنیشانکراوە. کەسوکاری ھەواڵەکەیان ڕەتکردەوە، بەڵام وێبگەی فەرمیی مورتەزا ڕای گەیاند کە بەھۆی نەخۆشیی مورتەزاوە پلانی ئاھەنگەکە ھەڵوەشاوەتەوە. مانگێک دواتر مورتەزا بە کڵاوێکەوە لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی دەرکەوت و لەبارەی نەخۆشییەکەیەوە قسەی کرد. پێش ڕاگەیاندنی ھەواڵەکە مورتەزا نەشتەرگەرییەکی گەورەی چەشت.
لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤، پاشایی گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەی بەھمەن و بۆ چارەسەرکردن لە ئای-سی-یوو خەوێندرا.
مورتەزا لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ لە تەمەنی ٣٠ ساڵیدا مرد. لە ١٦ی تشرینی دووەم لە ھۆڵی ڕوودکی پرسەی بۆ دانرا و لە گۆڕستانی بەھەشتی زەھرا نێژرا. لەو کاتەی کە نێژرا ھەزاران لە ھەوادارانی لە پرسەکەی بە ڕێپێوانێکی نائاسایی و وتنەوەی گۆرانییەکانی ئامادەبوون. مەرگی ئەو دووبارە ئێرانییەکانی گردکردەوە چونکە ئەوان خەفەتباربوون بە مردنی. بەخاکسپاردنی قەرەباڵغییەکی گەورەی لە ئێران دروست کرد. ھێشتا پاش تێپەڕبوونی چەندین ھەفتە، ھەزاران خێزان، ھاوڕێ و ھەوادارانی بە گوڵ، مۆم و وێنەکانی مورتەزاوە سەردانی گۆڕەکەی دەکەن. سەرەڕای ئەوەش، ئەو ھەوادارانەی کە لە دەرەوەی ئێران دەژین، خۆشەویستی خۆیان بۆ مورتەزا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەکوو: فەیسبووک، ئینستاگرام و توویتەر پیشاندا.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مورتەزا پاشایی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.