مستەفا دادار: گۆرانیبێژێکی کورد

مستەفا حسێن لاسوور دادار (لەدایکبووی ١ی تشرینی دووەمی ١٩٦٠) ناسراو بە مستەفا دادار و مستۆ دادار گۆرانیبێژێکی کوردە کە زیاتر لە بواری ھونەری بەرگرییەوە کار دەکات و بە گۆرانی و سروودە نیشتمانییەکانییەوە ناسراوە.

شێواز و ستایلی دادار ئۆپێراییە.

مستەفا دادار

مستەفا دادار: ژیان, ژیانی ھونەریی, کاریگەرییەکان
لەدایکبوون
مستەفا حسێن لاسوور دادار

(١٩٦٠-١١-٠١) ١ی تشرینی دووەمی ١٩٦٠ (تەمەن ٦٣ ساڵ)
ناوەکانی ترمستۆ دادار
پیشەگۆرانیبێژ
چالاکبوون١٩٧٦-ئێستا
چەشنئۆپێرا
واژوو
واژووی مستەفا دادار

ژیان

مستۆ لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە گەڕەکی تەپەی قازی شاری مەھاباد لەدایک بووە، دواتر ماڵیان چووەتە باغی سیسە؛ حسێن لاسووری باوکی پیاوێکی ئازا و نەترسی لە سوێندخۆرەکانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان بووە. کاتێک باوکی شەھید دەبێت زۆر منداڵ بووە. دیبلۆمی ئابووری-کۆمەڵایەتی وەرگرتووە. بە ھەژاری و چەرمەسەری گەورە بووە و بەھۆی ئەوەی کە لەژێر چاودێری و فشاردا بووە تاوەکوو سروود و گۆرانی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران بڵێت، ناچار کوردستانی جێھێشتووە. ھەرچەند ھێمن موکریانی نەیدەویست بڕوات و پێی خۆش بوو لە سروەدا، کە ئەوکات تازە دامەزرابوو، ھاوکاریی بکات.

ژیانی ھونەریی

دادار ھەر لە منداڵییەوە بە گۆرانی گۆش کراوە. لە قوتابخانە بۆ خۆشیی و دڵی خۆی سۆیبە باڵابەرزی وتووە؛ بەڵام دەستپێکی کارەھ ونەرییەکانی بە گۆرانی و سروودی سیاسی بووە. ساڵی ١٩٧٨ بۆ یەکەم جار لە خانەی جەوانانی مەھاباد لەگەڵ ھونەرمەندانی وەکوو جەمال موفتی گۆرانیی پێشکەش کردووە. یەکێک لە سەرەتاترین بەرھەمەکانی لەوێ، «ھەستە پێش کەوە ئەی لاوی کوردی» بووە. بەرھەم و گۆرانییەکانی مستۆ بە زمانەکانی کوردی، فارسی، ئازەری، ئەرمەنی و ئیتالییە کە بەھۆی بارودۆخی ڕامیاریی کورد و پشت نەگرتن، کۆ نەکراونەتەوە و پەرتەوازەن.

کاریگەرییەکان

ئەو ھونەرمەندانەی زۆرترین کاریگەرییان لەسەر مستەفا دادار ھەبووە بریتین لە: ڕەفیق چالاک، قادر دیلان، ھۆمەر دزەیی، سێوە، عەلی مەردان، تاھیر تۆفیق، محەممەد ماملێ، شەماڵ سائیب. دوابەدوای ئەوانیش لە سەردەمی کارکردن و کرێکاریدا حەسەن زیرەک.

بەرھەمەکان

ژن

لە ساڵی ٢٠٠٥دا، دادار ھەوڵی بەزانستکردنی مۆسیقای دا، کە ئاکامەکەی بوو بە سی دییەکی چوار تراکی بە ناوی ژن، و لە ٢٠١٠دا بڵاوکرایەوە. ھەمان ئەلبوم لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ بڵاوکرایەوە لەگەڵ کۆنسێرتێکیدا، و لە ٢٥ی ھەمان مانگیشدا لەگەڵ بەڵگەفیلمی ڕووبارە خەمبارەکەدا.

ژن
Studio album لە لایەن مستۆ دادار
بڵاوبوونەوە٢٠١٠
تۆماربوون٢٠٠٥
شوێنمەینز، ئەڵمانیا
ستودیۆکۆلێژی مۆسیقای پیتەر کۆرنیڵییەس
چەشنفۆلکلۆر
ماوە٢٨:٣٢
زمانکوردی
ژن
Studio album لە لایەن مستەفا دادار
بڵاوبوونەوە٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣
تۆماربوون٢٠٠٥
شوێنمەینز، ئەڵمانیا
ستودیۆکۆلێژی مۆسیقای پیتەر کۆرنیڵییەس
چەشنفۆلکلۆر
ماوە٢٨:٣٢
زمانکوردی

پێڕستی تراکەکان

ژمارەناوھۆنراوەکانئاوازدانەرماوە
١.«ڕووبارە خەمبارەکە»دڵشاد بەرزنجیشێرکۆ حەمەساڵح٩:٠٦
٢.«شینی ھێمن»ھێدیمستەفا دادار و شێرکۆ حەمەساڵح٨:٠٢
٣.«ژن»عەبدوڵڵا گۆرانئاکۆ عەزیز عینایەت٥:٤٠
٤.«کوردستان»ھەژارئیقبال حەجیبی٥:٤٤
ماوەی گشتی:٢٨:٣٢

بەرھەمەکانی تر

بەشێک لە بەرھەمەکان:

  • ئامینێ (ھەی ڕۆڵە)
  • ئەی دایە گیان
  • ئەی ڕووبارە خەمبارەکە
  • ئەی کوردینە
  • بانە وێرانە
  • بریا دەرزی بام (خۆزگە نەمدیبای)
  • بەرھەڵبێنە
  • پەپوولە
  • پەری
  • تەیرەکەی گەرمێنێ
  • جانێ جانێ
  • چاوان مەڕێژە
  • چاوت ئاوری بن کایە
  • خۆم بە غوڵامی
  • سوارۆ
  • سیلەی قەبران
  • شاخی ڕەنگاوڕەنگی کوردان
  • فاتمۆکێ
  • کاڤۆکێ
  • کچە جیران
  • کەرکووک
  • کوردستان جێگامی
  • کوردستان نیشتمانی جوان
  • کوردستان
  • کۆڵانێ ئاوپڕژێن دەکەم
  • کۆمەڵە شاخێک
  • کیژووڵەی نازدار
  • گەلۆ
  • گەوھەرێ
  • گوڵا من گوڵا زەرە
  • گوڵی خوێناوی
  • لادە لادە (یارە ژیکەڵانەکەم)
  • لەو دەمەیدا
  • لۆرکێ
  • مناڵەکان
  • نازێ
  • نەورۆز
  • ھەی وایە

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

دیسکۆگرافیی مستەفا دادار لە دیسکۆگز

Tags:

مستەفا دادار ژیانمستەفا دادار ژیانی ھونەرییمستەفا دادار کاریگەرییەکانمستەفا دادار بەرھەمەکانمستەفا دادار سەرچاوەکانمستەفا دادار بەستەرە دەرەکییەکانمستەفا دادارئۆپێراکوردگۆرانیبێژ

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

نێچیرڤان بارزانیھەرێمی کوردستانئیسلامئەدۆڵف ھیتلەرفیلمقەڵادزێسەلەفینەورۆزی کوردەواریسەفەوییەکانزمانی کوردیمەغریببۆرسەئاشوورییەکانوزەی ناوەکیمەھابادچیای پیرەمەگروونئەورووپاسالمکاغەزی داراییکۆئەندامی کوێرەڕژێنەھێڵی درێژیناوچەی ٥١ئەسکەندەری مەزنمەلا عەبدولکەریم مودەریسدەوڵەتی سەلجووقیفڕۆکەبەردسێکسی خێرامایەسیریکورووشی مەزندەفری شووشەیینەمسالوبنانئاوباشووری کوردستانڕووسیاشنگالکەلارحکوومەتعەبدوڵڵا پەشێونەخۆشییەکانی دڵ و لوولەکانی خوێنکریستیانۆ ڕۆناڵدۆبابا تاھیری ھەمەدانینەژادی ئارینزار قەبانینەخۆشییەکانی مەمکمێژووی ئێراندەروونناسیتاجیکستانکوردیی باشووریڕەقامێرسلێمانیپەرلەمانی کوردستانیاسین (سوورەت)باھەڵگوردئەیووب عەلیشیعری نوێی کوردیکۆیلایەتیڕەشدادپەروەریپەندەکانی پیرەمێردقوڕەیشمینوێنەگرتۆڕی میدیاییی ڕووداوعێراقگەلەستێرەعوسمان کوڕی عەفانیووسف لە ئیسلامداگۆڕستانی چراکانشیعرلۆژیک🡆 More