موستەفای چوارەم سوڵتانی ئیمپڕاتۆڕی عوسمانی بوو لە نێوان ساڵانی ١٨٠٧ و ١٨٠٨ و کوری عەبدول حەمیدی یەکەم، لە ماوەی حوکمی چاکسازی سەلیمی سێیەمدا ئەم لە پێش بوولای و خەلافەتی گرتە دەست دوای لابردنی کوڕی مامەکەی سەلیمی سێیەم.
مستەفای چوارەم | |
سوڵتان موستەفای چوارەم | |
ناوی سوڵتان | سوڵتان موستەفای چوارەم |
---|---|
لە دایکبوون | ١٧٧٩ |
مردن | ١٨٠٨ |
پێش خۆی | سەلیمی سێیەم |
دوای خۆی | مەحموودی دووەم |
بنەماڵەی فەرمانڕەوا | عوسمانییەکان |
بنەماڵەی پاشایەتی | عوسمانی |
باوک | عەبدول حەمیدی یەکەم |
بیروباوەڕ | ئیسلامی سوننە |
کاتێک شۆڕشی ئینکیشاری ھەڵگیرسا لەسەر سەلیمی سێیەم، موستەفا سوڵتانی خەڵەتاند و پاڵپشتی ئینکیشاری کرد تا سوڵتانیان لابرد، و موستەفایان کردە حاکمی نوێ، لە ئەنجامی ئەوەشدا ناکۆکی کەوتە نێوان سەربازەکانی ڕژێمی نوێ، و لە ھەمان کاتدا ھەندێک ھەر ھاوسۆز بوون لەگەڵ سەلیمی سێیەم.
کاتێک ھەواڵی لابردنی سەلیمی سێیەم گەیشت، خۆشی بڵاوبوویەوە لە ڕیزەکانی ئینکیشارییدا لەبەر ڕزگار بوونیان لە ڕژێمی سەربازی نوێ، بەڵام سەدڕی ئەعزەم حیلمی ئیبراھیم پاشا بەشدار نەبوو لەو خۆشییەیاندا، لەبەرئەوە کوشتیان و یەکێکی تریان دانا لە جێگەی، و ئەنجامەکان زۆر بە ئازار بوون، ئەگەر ئەو کاتە ڕووس سەرگەرم نەبووایە بە شەڕی ناپلیۆنەوە لە ڕۆژاوا، ئەوا ئەیتوانی گەورەترین گورز لە دەوڵەتی عوسمانی بوەشێنێت.
لە دوای شەڕەکە قەیسەری ڕووس ئەلکسەندەری یەکەم لەگەڵ ناپلیۆن کۆبوویەوە، و ڕێکەوتن، و پێویست بوو لەسەر ڕووسیا بوەستێت لە شەڕی عوسمانییەکان، و فەڕەنسا قبوڵ بکرێت وەک ناوبژیوانێک لە نێوانیان، لەگەڵ چۆڵکردنی ویلایەتی ئەفلاق و بەغدان لەلایەن ڕووسەوە، ھەروەھا مێژوونوسی فەڕەنسی لافالیە ئەڵێت کە ڕووس و فەرەنسییەکان ڕێکەوتن بە نھێنی لەسەر دابەشکردنی دەوڵەتی عوسمانی ئەگەر ڕازی نەبێت بە ناوبژیوانی فەڕەنسا، عوسمانییەکان ڕازی بوون و ئاگربەست کەوتەوە لە نێوانیان بە شێوەیەکی کاتی.
شۆڕشگێڕەکانی حکومەتەکەی سەلیمییان لابرد جیاوازبوون لە ئەستانە، و لە ساڵی ١٨٠٨ سوپا بە سەرکردایەتی موستەفا پاشا بریقدار ڕۆیشت بۆ ئیستەنبوڵ بۆ گەڕاندنەوەی سەلیمی سێیەم بۆ حوکم و لە سێدارەدانی شۆڕشگێڕەکان، و پاڵپشتی ئەکرا لەلایەن زۆربەی وەزیرەکان و سەدری ئەعزەمی نوێوە و توانی ئەستانە بگرێت، کاتێک لە بەرەو پێش چووندابوون، موستەفای چوارەم ھەستا بە لە سێدارەدانی سەلیمی سێیەم و براکەی مەحموود تا تەنھا خۆی بمێنێتەوە لە عوسمانییەکان بۆ حوکم کردن، بەڵام موستەفای چوارەم ھەر لابرا و مەحموود لە جێگەی دانرا کە بە شاراوەیی لە سێدارەدان ڕزگار کرا بوو، پاشان موستەفای چوارەم لە سێدارە درا لە ھەمان ساڵدا دوای ئەوەی ١٣ مانگ حوکمی کرد.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مستەفای چوارەم تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مستەفای چوارەم, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.