مریەم قازی چیرۆکنووس، ڕەخنەگری وێژەیی، چالاکی مەدەنی و بواری مافی ژنان و حەوتەمین کچی قازی محەممەد و مینا قازی بوو.
لە ساڵی ١٩٤٥ لە مەھاباد لەدایکبووە. واتا شەش مانگ پێش دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان.[ژێدەر پێویستە] کۆتایەمین و بچووکترین منداڵی قازی محەممەد بوو.[ژێدەر پێویستە]
مریەم قازی دانیشتووی شاری مەھاباد بوو لە بنەماڵەی پێشەوا قازی محەمەد. پسپۆر لەبواری ئەدەبیات و چیرۆكنووس بوو. بۆ ماوەی ٧ ساڵ وەكو نووسەری كەناڵی تەلەفزیۆنی مەھاباد كاری كردووە. مریەم لەگەڵ سەردار بەگی جاف لە تاران ھاوسەرگیری کرد و خاوەنی سێ منداڵ بە ناوەکانی سیروان، سەیران و سۆما بوو. خاوەنی دوو پەرتووکی چیرۆکە بە ناوەکانی هاتنە ژوور قەدەغەیە و زیندە بە گۆڕ.
مریەم قازی لە ڕۆژی دووشەممە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە تەمەنی لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەھۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد. دوای ئەوەی تەرمەکەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانییەوە گەڕێنرایەوە ھەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمێکدا لە تەنیشت گۆڕی ھاوسەرەکەی (سەردار بەگی جاف) لە کەلاری کۆن بەخاکسپێردرا.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مریەم قازی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.