محەممەد موکری (بە فارسی: محمد مکری) (١٩٢١ - ١٢ی تەمووزی ٢٠٠٧) توێژەر (کوردۆلۆجیست) و نووسەری کوردی ڕۆژھەڵاتی کوردستان بوو کە لە کرماشان لەدایکبووە.
ئەو زۆر بەنزیکی کاری لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێران موحەممەد موسەدیقدا کردووە و لە ١٩ی ئابی ١٩٥٣ لە دەسەڵات لابراوە.
محەممەد موکری | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٢١ کرماشان |
مردن | ١٢ی تەمووزی ٢٠٠٧ پاریس |
پیشە | سیاسەتوان، توێژەری کوردناس، نووسەر |
لە ساڵی ١٩٢١ لە کرماشان و لە بنەماڵەی ئەمیر سەیفەددین موکری کە لە سەدەی ١٧دا حاکمی ناوچەکە بووە لەدایک بووە.
لە ١٣ ساڵیدا بۆ قۆناغی خوێندنی ناوەندی دەچێت بۆ تاران. ھەر لەوێ درێژە بە خوێندن دەدات. ساڵی ١٩٤٩ لە زانکۆی تاران پلەی دکتۆرای لە زمان و ئەدەب بەدەست ھێناوە کە نامەکەی لەسەر جیاوازیی شێوەزارەکانی کوردی بووە (سەرناو: «بحث در لهجههای مغرب ایران»، سەرپەرشتیار: ئیبراهیم پوورداوود).
لە ساڵی ١٩٥١ بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی پەروەردەی ئێران بووە.
لە ھاوڕێیانی محەممەد موسەددیق بووە. پاش ڕووخانی حکوومەتی موسەددیق لە ١٩٥٣دا، ماوەی ساڵێک لە زیندان بووە و پاشان وڵاتی بەجێ ھێشتووە و لە پاریس نیشتەجێی بووە. لەدوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران گەڕاوەتەوە و بۆ ماوەی ساڵانی 1979 بۆ 1983 باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەکێتیی سۆڤیەت و مەنگۆلیا بووە. ساڵانی ١٩٨٤ بۆ ١٩٨٧ ڕاوێژکاری کاروباری نێونەتەوەییی وەزارەتی نەوتی ئێران بووە. ساڵی ١٩٨٩ کە لە کۆماری ئیسلامی بێهیوا دەبێت و واز لە سیاسەت دەهێنێت، دەگەڕێتەوە بۆ فەڕەنسا و لە ناوەندی نیشتمانی بۆ توێژینەوەی زانستی (CNRS) درێژە بە توێژینەوەکانی دەدات.
زۆربەی بەرھەمەکانی لەسەر زمان و ئایین و کلتووری کورد بووە و بە فارسی و فەڕەنسی بڵاوی کردوونەتەوە.
ھەندێک لە بەرھەمەکانی بریتین لە:
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە محەممەد موکری تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article محەممەد موکری, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.