موحەممەد عەلی کوڕی عەلی فەقیھ بەقلی کوڕی موحەممەد فەقیھ بەقلی، (عەرەبی: محمد علي باشا البقلي)، نەشتەرگەرێکی میسری موسڵمانە، لە ساڵی ١٨١٣ز لەدایکبووە.
موحەممەد عەلی پاشای بەقلی | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٨١٣ زایینی - ١٢٢٨ کۆچی گوندی (زاوية البقلي) - پارزگای (المنوفية) - میسر |
مەرگ | ساڵی ١٧٨٦ زایینی - ١٢٩٣ کۆچی |
نیشتەجێی | میسر |
نەتەوە | میسری |
پیشە | پزیشک |
ناسراوە بە | پزیشکیی |
ئایین | ئیسلام |
موحەممەد عەلی لە گوندی (زاوية البقلي) لەدایکبووە لە پارێزگای (المنوفية) لە ساڵی (١٨١٣ زایینی/١٢٢٨ کۆچی)، لەبەرکردنی قورئان و خوێندنی سەرەتایی لە گوندەکەی فێربووە، پاشان لە تەمەنی ٩ ساڵیدا چووە قوتابخانەی (ئەبو زەعبەل) و ٣ ساڵ تێدا خوێندوویەتی، پاشان ھەڵبژاردنی کەوتە سەر کە ببێتە قوتابیە یەکەمەکانی قوتابخانەی پزیشکیی لە کاتی دامەزراندنی لە ساڵی ١٨٢٧ لەسەر دەستی ئەنتوان کلۆت، وە لە ساڵی ١٨٣٢ بەقلی لەگەڵ دوازدە ھاوڕێی سەفەریان کرد بۆ فەڕنسا و لەوێ چووەتە قوتابخانەی پزیشکیی پاریس و زۆر ھەوڵ و تێکۆشانی دا بۆ بەدەست ھێنانی زانست، وە مامۆستاکانیشی گەواھیان داوە کە لە ھەموو قوتابیەکان باشتر بوو ئەگەرچی لە ھەموویان بچووکتر بوو. بەقلی گەڕاوە بۆ میسڕ، تا بکرێ بە مامۆستای نەشتەرگەریی لە قوتابخانەی پزیشکیی، ھەروا بەمە ناوبانگی زۆری دەرکرد، چاشان قوتابخانەی پزیشکیی تێکدرا لە سەردەمی عەباس پاشای یەکەم، پێش ئەوەی دووبارە چاک بکرێتەوە لە سەردەمی سەعید پاشا، کە کردی بە وەکیل بۆ قوتابخانە و پزیشکی تایبەتی خۆی، وە لە سەردەمی ئیسماعیل پاشا کرا بە سەرۆکی قوتابخانە و نەخۆشخانە. ھەروەھا کوڕەکەشی ئەحمەد حەمدی بەقلی وەکو خۆی پزیشکە.
بەقلی لەگەڵ لەشکری میسڕی سەفەری کرد بۆ ئیتیۆپیا (حەبەشە) کە بەشداربوو لە جەنگی حەبەشە، ھەر لەوێ کۆچی دوایی کرد لە ساڵی (١٨٧٦ زایینی/١٢٩٣ ھیجری).
موحەممەد عەلی ڕۆژنامەیەکی مانگانەی دەرکرد بەناوی ئەلیەعسوب لە ساڵی ١٨٦٥ز، کە یەکەم ڕۆژنامەی پزیشکیی بوو بە زمانی عەرەبی.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article محەممەد عەلی پاشا بەقلی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.