محەممەد حوسێن سەیفی قازی ناسراو بە حەمەحوسێن خان (١٩١١ لە مەھاباد – ٣٠ی ئازاری ١٩٤٧ لە مەھاباد) بازرگان، پێشمەرگەیەکی کورد و وەزیری جەنگی کۆماری کوردستان بوو.
ئامۆزای قازی موحەممەد و یەکێک لە دامەزرێنەرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو.
باوکی حەمەحوسێن خان ناوی میرزا حەسەن سەیفولقوزات بووە، لە ھۆنراوە و نووسیندا دەستێکی باڵای ھەبووە، ھۆنراوەکانی بە کوردی و فارسی لە کاتی خۆیدا دەستاودەست دەگەڕان و لە ناو خەڵکدا زۆر بەنرخ بوون. لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا، کرا بە وەزیری بەرگری. شەوی ٣٠ی ئازاری ١٩٤٧، قازی محەممەد و سەدری قازی و حەمەحوسێن خان لە مەیدانی چوارچرای شاری مەھاباد لەسێدارەدران.
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article سەیفی قازی, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.