محەممەد ئەوراز (١٥ی ئەیلوولی ١٩٦٩ لە نەغەدەی ڕۆژھەڵاتی کوردستان – ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٣ لە چیای گاشێربروومی پاکستان) یەکێک بوو لە بەناوبانگترین شاخەوانانی کورد کە لە تەمەنی لاوییەوە دەستی بە وەرزشی شاخەوانی کرد.
دوای بوون بە ئەندامی دەستەی شاخەوانیی نەتەوەییی ئێران، پێی داناوەتە سەر ژمارەیەکی زۆر لە چیا ھەرە بەرزەکانی جیھان و لە ناویاندا چیای ئێڤەرست. محەمەدی ئەوراز ژمارەیەک چیای بەرزی جیھانی بێ کەپسوولی ئۆکسجین بەزاندووە و یەکەم شاخەوان بووە لەناو وڵاتانی ئیسلامی کە چووبێتە لوتکەی چیای ئێڤەرێست.
محەممەد ئەوراز | |
---|---|
لەدایکبوون | |
مەرگ | ٧ی ئەیلوولی ٢٠٠٣ چیای گاشێربروومی پاکستان | (٣٣ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | کورد |
پیشە | شاخەوان |
چالاکبوون | ١٩٨٨–٢٠٠٣ |
ناسراوە بە | داڵاشی کێوان |
ئایین | ئیسلامی سوننی |
خەڵاتەکان | یەکەم شاخەوانی کورد کە ڕۆیشتووە سەر چیای ئێڤەرست یەکەم شاخەوان لە ناو وڵاتانی ئیسلامی کە ئێڤێرێستی بەزاندووە |
محەمەد ئەوراز لە ١٥ی ئەیلوولی ١٩٦٩ لەناو بنەماڵەیەکی کوردی مام ناوەندیی شاری نەغەدە لەدایکبووە. ئەوراز منداڵی حەوتەمی بنەماڵەکەیان بووە و ٥ خوشک و ٢ برای ھەیە. لەکاتی لەدایکبوونی محەمەد، باوکی حاج ئەحمەدی ئەوراز لەناو بەندیخانەی فەلەک ئەفلاک بووە و پاشان بۆ شارستانیی کاشمەر دوور خرابووەوە. ھەر بۆیەش یەکەمین ساڵەکانی ژیانی محەمەد لەم شارە بووە و پاش سێ ساڵان گەڕاونەتەوە بۆ نەغەدە. ئەوراز ھەر لە منداڵییەوە حەزی بە شاخەوانی کردووە و لەناو کێو و چیاکانی لای نەغەدە دەستی بەم وەرزشە کردووە.
محەممەد ساڵی ١٩٨٨ لە شاری نەغەدە گرووپی شاخەوانیی قەندیلی دامەزراند و پاشان لەناو گرووپی شاخەوانیی سامرەندی نەغەدە درێژەی بە چالاکییە سەرەتایییەکانی خۆی دا. ھەروەھا محەممەد بە ھاوکاریی ژمارەیەک لە شاخەوانەکانی ئەم شارە وەک دەستپێکی پیشەی فەرمیی خۆی ناوەندی شاخەوانانی نەغەدەی دامەزراند.
محەممەد ساڵی ١٣٨٢ی ھەتاوی، کاتێک لەگەڵ شاخەوانی کۆچکردووی کورد موقبیل ھونەرپەژووھ دەچوو ھەتا کێوی گاشێربروومی وڵاتی پاکستان ببەزێنێت، کەوتە بن ڕەھێڵەی ڕنووی بەفر و دوای چەندین ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەکانی پاکستان، لە ڕێکەوتی ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٣ گیانی لەدەستدا. تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ نەغەدە و لە مەراسمێکی بەشکۆدا ئەسپەردەی خاکی نیشتمان کرا.
ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article محەممەد ئەوراز, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.