مایەسیری

مایەسیری بریتییە لە ھەوکردن و ئەستووربوونی خوێنھێنەرە لە دەرچەی پیسایی یاخود خوارەوەی کۆم.

لەوایەنە پەیوەندی ھەبێت بە زەختکردن (پەستان کردن) لەکاتی پیساییکردن یاخود زیادبوونی پەستان لەسەر خوێنھێنەرەکان لەکاتی دووگیانی، ھەروەھا لە کاتی تریشدا. ھەندێک جار بابەتێکی ڕووشکێنە، خەڵکی ھەست بە شەرمەرزاربوون دەکەن لە کاتی باسکردن. مایسیری یەکێک لە باوترین نەخۆشییەکان، نیوەی خەڵکی دوای تەمەنی ٥٠ ساڵی کێشەی خوران و ناڕەحەتی و خوێنبەربوونیان دەبێت کە نیشانەکانی ئەم نەخۆشییەیە. بەشێک لە خەڵکی تووشی ھەستکردن بە شەرمەزاری دەبن کاتێک تووشی مایەسیری دەبن، بەڵام دەتوانن ڕزگاریان ببێت لە نیشانە بێزارکەرەکانی ئەم نەخۆشییە لە ڕێگایی چارەسەری لە ماڵەوە.

نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە

نیشانەکانی بریتین لە:

  • خوێنبەربوونێکی بێ ئازار لەکاتی دەرچوونی پیسایی.
  • خوران و زوورانەوە لەدەوروبەری دەرچەی پیسایی.
  • ئازار و ناڕەحەتی.
  • ئەستووربوون لە دەوری دەرچەی پیسایی.
  • گرێ لە دەوروبەری دەرچەی پیسایی.

بەڵام نیشانەکانی مایسیری دەوەستێتە سەر جێگای مایسیریکە، لەوانەیە لەڕووی ناوەوەی کۆم بێت کە ھەستی پێناکەیت.

سەردانی پزیشک

ھەرکاتێک نیشانەکانی بەدیارکەوتن پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت. باوترین نیشانە بریتییە لە خوێنبەربوون لە کاتی دەرچوونی پیسایی، بەڵام خوێنبەربوون لەوانەیە لە باری تریش ڕووبدات.

ھۆکاری دروستبوون

ھۆکارێکی تەواو دڵنیایی لە دروستببوونی مایەسیری دیار نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، وابڕوادەکرێت کە ژمارەیەک خاڵ ھۆکاربن لەسەر تووشبوون بە مایەسیری.

  • زەختکردن لە کاتی دەرچوونی پیسایی.
  • دانیشتن بۆ ماوەیەکی درێژ لە توالێت.
  • زگچوون یاخود قەبزییەکی درێژخایەن.
  • قەڵەوەی.
  • دووگیانی.
  • جووتبوونی دەرچەی پیسایی.

چارەسەری لە ماڵەوە

دەتوانیت بە شێوەیەکی کاتی ناڕەحەتی و ئازارەکانی ئەم نەخۆشییە کەم بکەیەوە لەڕێگای:

  • خاوێنکردنەوە و شووشتنی ڕۆژانە، پێستی دەوروبەری دەرچەی پیسایی بە ئاوی گەرم بشۆ، پێویست بە صابون ناکات.
  • پەڕۆکێکی سار یاخود بەفر بخەرە سەر جێگای ئەستووبوو بۆ کەمکردنەوەی ئەستووربوونەکە.
  • ئازار شکێنک بخۆ وەک پڕۆفین بەشێوەیەکی کاتی بۆ کەمکردنەوەی ئازار.

تێبینی: ئەم پێوەرانە تەنھا بۆ کەمکردنەوی نیشانە بێزارکەرەکانی نەخۆشییەکەیە، ئەمانە نابنە ھۆیھ چارەسەری نەخۆشییەکە، بۆیە پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت ئەگەر ئازارەکە لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەم نەڕۆیشت. ھەروەھا ئەگەر خوێنبەربوونێکی سەختت تووشبوو دەبێت کت و پڕ سەدانی پزیشک بکرێت.

نەشتەرگەری

ژمارەیەک لە تەکنیکی نەشتەرگەریی لەوانەیە بەکار بھێنرێن ئەگەر پارێزگاری لێکردن و ڕێسای سادە نشستی ھێنا. ھەموو چارەسەرە نەشتەرگەرییەکان کەمێک ئاڵۆزی تێدەکەوێت وەک خوێن بەربوون، ھەوکردن، تەسکبوونەوەی کۆم و مانەوەی میز، بەھۆی نزیکی ڕیخۆڵە ئەستوورە لە دەمارەکانی کە میزڵدان بەڕێوە دەبەن. ھەروەھا، مەترسیێکی بچووک لە لێچوونی شلەمەنی کە ڕێژەی ڕوودانی لە نێوان ٠٪ بۆ ٢٨٪ ە بەپێی ئامارەکان. دەرپۆقینی ڕووپۆشی ناوەکی یەکێکە لە ئاڵۆزییەکانی دیکە لە دوای توشبوون بە مایەسیری یان زۆرجار تەسک بوونەوەی کۆم.

  1. دەرھێنانی مایەسیری بریتییە لە نەشتەرگەرییەکی بڕین بۆ مایەسیرییەکە کە تەنھا لە حاڵاتی مەترسیداردا ئەنجام دەدرێت. کە بەدوای خۆیدا ئازارێکی زۆر دەھێنێت کە نزیکی ٢–٣ ھەفتەی دەوێت بۆ چاک بوونەووە. بەڵام سوودی درێژخایەنی مەزنترە لەوکەسانەی کە توشبوون بە مایەسیری پلە ٣. ئەمە چارەسەرێکی پێشنیار کراوە بۆ ئەو کەسانەی کە مایەسیری دەرەکییان ھەیە ئەگەر بتوانرێت لە ماوەی ٢٤–٧٢ کاتژمێر ئەنجامی بدەن. بەھەرحاڵ بەڵگە بۆ پشتگیریکردن لەم کارە لاوازە. بەکارھێنانی مەرھەمی گلیسیریل ترینیترات لە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە یارمەتی ھەردوو چاکبوونەوە و کەمکردنەوەی ئازار دەدات.
  2. نەشتەرگەری ڕێنماییکاری دۆپلەر کە زۆرتر بەکاردێت بۆ توشبووی مایەسیری ناوەکی، نەشتەرگەرییەکی بچووکترە لە شێوازەکانی دیکە کە بە یارمەتی سۆناری دۆپلەری دەماری بەربوونی خوێنەکە دەدۆزرێتەوە. پاشان ئەو دەمارانە دادەخرێنەوە و پێستە جیابووەکان دوورینەوەیان بۆ دەکرێت بۆ گەڕانەوە بۆ باری ئاسایی خۆی. ڕێژەی دووبارەبوونەوەی کێشە کەمێک بەرزترە بە بەراورد لەگەڵ نەشتەرگەری دەرھێنانی مایەسیری.
  3. نەشتەرگەری نیمچە دەرھێنانی مایەسیری و ڕێککردنەوەی، بریتییە لە لابردنی شانە گەورەکانی مایەسیری و ڕێککردنەوەی پارچە شانە مایەسیرییە بچووکەکان بۆ باری ئاسایی خۆیان. بە گشتی ئازاری کەمترە و چاکبوونەوەیەکی خێراتری ھەیە بە بەراورد لەگەڵ نەشتەرگەری دەرھێنانی مایەسیری. بەڵام ڕێژەی گەڕانەوەی نیشانەکانی مایەسیری زۆر زۆرترە، ھەر بۆیە پێشنیار کراوە کە تەنھا بۆ تووشبوانی پلە ٢–٣ ی مایەسیری بەکار بێت.

خۆپاراستن

خواردنی خۆراکی دەوڵەمەند لە ڕیشاڵ (فایبەر). سەوزە و میوە؛ شلەمەنی، ڕۆژانە خواردنەوەی ٦ پەرداغ لە ئاو و شلەی تر (جگە لە کحول - ئەڵکۆھۆڵ). فشارنەکردن لەکاتی پیساییکردن. لەکاتی ھاتنی پیسایی بەخێرایی بیکە و ھەروەھا وەرزشکردنیش بەشێکە لە چارەسەر.

پەراوێزەکان

سەرچاوەکان

بەستەرە دەرەکییەکان

Tags:

مایەسیری نیشانەکانی ئەم نەخۆشییەمایەسیری سەردانی پزیشکمایەسیری ھۆکاری دروستبوونمایەسیری چارەسەری لە ماڵەوەمایەسیری نەشتەرگەریمایەسیری خۆپاراستنمایەسیری پەراوێزەکانمایەسیری سەرچاوەکانمایەسیری بەستەرە دەرەکییەکانمایەسیریخوێنھێنەر

🔥 Trending searches on Wiki Soranî / کوردی:

ڕاپەڕینی ١٩٩١ھەرزەکاریکار (فیزیک)ئەبووبەکر بەغدادیئاوی ژێرزەویگرێبەستخاکەلێوەکەڵھوڕفەرموودەعومەر کوڕی خەتتابمەسیحڕاستیمشەخۆریکلاسیزمپیرەمێردنەورۆزڕۆژی دوایی لە ئیسلامداکۆریای باشوورڕوەکمێکوتەئارین مەسروور بارزانیچەمچەماڵنەوزاد ھادیپەندی پێشینانئاسیاسێڵپەپوولەعەبدولسەلام بارزانیزێدان ئیقبالپیسبوونی ژینگەئاکرێدەوڵەتی ئەمەویخولی پاڵەوانەکانی ئەورووپادادگای باڵای فێدراڵیی عێراقناوچیای ئیڤرستڕیالیزمسلێمانیڕێکەوتنامەی سایکس–پیکۆبەقەرەڕێزمانی کوردیلۆڕووناکیقەزای شارباژێڕگوندشەرەفنامەوڵاتانی ئەندامی ناتۆئازادییاساکانی جووڵەی نیوتنمیقداد میدحەد بەدرخانپارکی سامی عەبدولڕەحمانبەرزنجەکۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستاننەخۆشییەکانی مەمکیووسف لە ئیسلامدامافی کارکردنسێگۆشەڕێکخستنی پلەی گەرمیقەتەرشەڕی براکوژیھەسارەئەحمەد بارزانیڕێبازە ئەدەبییەکانشیعری نوێی کوردیمارکێتینگئەی ڕەقیبحوزەیرانوەلی دێوانەکیمیابارانی ھەڵەبجەمیرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانھەولێرفاشیزمکیمیای ئەندامیبابا تاھیری ھەمەدانی🡆 More