ماھیرە خان (لەدایکبووی ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٤).
خانمەئەکتەر پاکستانیە. ماھیرە یەکێکە لەو کچەئەکتەرانەی لەپاکستان زۆرترین پارەیان پێدەدرێت لەبەرامبەر کارەکەیان. ماھیرە چەندین خەڵاتی بەدەستھێناوە. لە ساڵی ٢٠٠٦ لەبەرنامەی (MTV's Most Wanted) وەک پێشکەشکاری تەلەفزیۆنی دەرکەوت. ماھیرە لەچەندین درامای و فیلمی پاکستانی دەرکەوتووە. لە کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لەفیلمی ڕەئیس شانبەشانی شاروخ خان دەردەکەوێت لەیەکەم فیلمی بۆلیوودی خۆیدا. بەڵام بەھۆی کێشەی سیاسیی نێوان ھیند و پاکستان ماھیرە نەیتوانی لەبەبازاڕکردنی فیلمەکە بەشداریبکات.
ماھیرە خان | |
---|---|
لەدایکبوون | ماھیرە حافز خان ٢١ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٤ |
نەتەوە | پاکستان |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٦ تاکوو ئێستا |
ھاوسەر | عەلی ئەکسەر(. ٢٠٠٧; جیابوونەوە. ٢٠١٥) |
ماھیرە لە ساڵی ١٩٨٤ لەخێزانی ئوردوو زمان لەدایکبووە. باوکی کەناوی حافز خان لەدایکبووەی دەلھییە لەکاتی دەسەڵاتی بەریتانیا بەسەر ھیندستان و دابەشکردنی ھیندستان لە ساڵی ١٩٤٧ کۆچدەکات بۆ پاکستان.
ماھیرە ماوەیە چووەتە ئەمریکا بۆ خوێندنی بەکالۆریۆس بەڵام تەواوی نەکردووە و لە ٢٠٠٨ گەڕاوەتەوە پاکستان، لەم ماوەی لە ئەمریکابووە کاری کاشێری لە ماڕکێت و پاککردنەوەی توالێت و چەندین کاری دیکە کردووە.
لە ساڵی ٢٠٠٧ ھاوسەرگیری دەکات لەگەڵ عەلی ئەکسەر لەسەر شێوازی ئیسلامی، باوکی ماھیرە بەم ھاوسەرگیرییە ڕازی نەبووە. لە ساڵی ٢٠١٥ ماھیرە لەگەڵ عەلی جیادەبێتەوە.
ساڵ | فیلم | ڕۆڵ | تێبینی |
---|---|---|---|
٢٠١١ | Bol | ئایشە خان | |
٢٠١٥ | Bin Roye | سەبا شەفیق | |
Manto | مەدارەن | دەرکەوتنی تایبەتی لەگۆرانی "Kya Hoga" | |
٢٠١٦ | Ho Mann Jahaan | مانیزە | |
Actor In Law | وەک ماھیرە خان | دەرکەوتنی تایبەتی | |
٢٠١٧ | ڕەئیس | ئاسیا | یەکەم فیلمی لە بۆلیوود. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماھیرە خان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ماھیرە خان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.