ماست یان ماس یەکێک لە جۆرەکانی سپیاتییە، کە لە مەیین یان ترشانی شیر بە جۆرێ بەکتریا بە ناوی لاکتۆ پاسیل دروست دەبێ.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
لە ھەر جۆرێ ماستێک شیر دروست دەبێ، بەڵام ئێستا زیاتر شیری مانگا بە کاردێنن.
گەرچی لە مێژووی چاندی خەڵکانی ھیند و ئەورووپی لە ٥٠٠ ساڵ پێش لەدایکبوونی مەسیح ئاماژە بە ماست کراوە و لە داب و نەریتی خەڵکی ئەم ناوچانەشدا خەڵک باوەڕی وا بوە کە ئیبراھیمی پێغەمبەر بەھۆی خواردنی بەردەوامی ماست تەمەنێکی زۆری ھەبووە و لەش ساخ بووە.
بەڵام یەکەم ماستەکان پێ دەچێ بە ھەڵکەوت دۆزرابنەوە، واتا کاتێک شیریان لە پێست و ھەمپانە کردووە بۆ گواستنەوە بەکتریای ناو پێستەکە، بووەتە ھۆی ترشان یان مەینی شیرەکە و ماستی پێکھێناوە.
زیندەزانێکی ڕووسی باوەڕی وابوو کە بەکتریای لاکتۆپاسیلووس بۆ سەلامەتی بەسوودە، ئەو ھەوڵیدا کە خواردنی ماست لە سەرتاسەری ئەورووپا بڵاو بکاتەوە. بەدوای ئەوە دا لە ساڵی ١٩١٩ یەکەم کارخانەی بەرھەمھێنانی ماست لە شاری بارسێلۆنای ئسپانیا سازکراو بەکارھێنانی ماست ڕۆژ بە ڕۆژ زیادی کرد.
ماست لە ترشانی قەند یان شەکری شیر بە ناوی لاکتۆز وەدەست دێ.بەکتریای تایبەتی بەرھەمھێنانی ماست، لاکتۆز دەکاتە ئەسید لاکتیک و ھەروەھا ماستەکە تووند دەکات، بەھۆی ھەبوونی ئەسید لاکتیک ماست تامێکی ترشی لێ دێ.
بۆ دروستکردنی ماست دەبێ بەکتریای تایبەتی لە ناو شیری پەستۆرایز کراو بکەی (ھەوێنی بکەی)، ھەروەھا شوێن و باروودۆخەکەی زۆر گرینگە
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماست تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ماست, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.