مارگاریتا سالاس فالگویراس کانێرۆ (٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨–٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩) کەسایەتی زانای ئیسپانی، توێژەری پزیشکی و نووسەر لە بواری زیندەکیمیا و بۆماوەزانیی گەردی بوو.
سالاس بەکتریای ڤایرۆسی ٢٩ دی ئێن ئەی پۆلیمیراسی دۆزییەوە، ئەم دۆزینەوەی لەلایەن ئەنجومەنی توێژینەوەی ئیسپانی بەیەکێک لە باڵاترین و بەھاترین داھێنانەکان دانرا.
مارگاریتا سالاس | |
---|---|
لەدایکبوون | ڤاڵدێز، ئاستۆریاس، ئیسپانیا | ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨
مردن | ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ مەدرید، ئیسپانیا | (٨٠ ساڵ ژیاوە)
نەتەوە | ئیسپانی |
خوێندی باڵا | زانکۆی کۆمپلوتینسی مەدرید |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | ئەلبەرت سۆلس |
ناسراوە بەھۆی | کار و توێژینەوەکانی لە لە بۆماوەزانیی گەردی ھەروەھا دۆزینەوەی بەکتریای ڤایرۆسی ٢٩ دی ئێن ئەی پۆلیمیراسی |
خەڵاتە دیارەکان | Premio México de Ciencia y Tecnología (١٩٩٨) خەڵاتی داھێنەرانی ئەورووپی (٢٠١٩) |
ھاوسەر | ئلادیۆ ڤینوێلا (ھاوسەرگیری ١٩٦٣) |
ئەو یەکەم ژنە زانا بوو کە ھەڵبژێردرێت بۆ ئەکادیمیای شاھانەی ئیسپانیا. لە ساڵی ٢٠١٩، بەماوەیەکی کورت بەر لە مردنی ئەوا خەڵاتی داھێنەرانی ئەورووپی پێدرا. لە ھاوینی ٢٠٠٨، لەلایەن پاشای ئیسپانیا خوان کارلۆسی یەکەم، خەڵات و ناونیشانی ڕێزلێنانی پێبەخشرا. لە ماوەی ژیانیدا، سالاس سەرپەرشتی ٤٠ قوتابی دکتۆرای کردووە، ھەروەھا ٢٠٠ وتاری زانستی بڵاوکردووەتەوە. ئەو یەکێک بووە لە قسەکەران و پارێزەرانی ژننان بەتایبەتیش لە بواری فێمێنیزم لە زانستدا.
مارگریتا لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
مارگاریتا سالاس لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ١٩٣٨ لە کانێرۆ لە پارێزگای ڤاڵدێز، ھەرێمی ئاستۆریاس دایکبوو. ئەو کچی دکتۆرێکی دەروونناس بوو. ئەو بەکالۆریۆسی لە زانکۆی کۆمپلوتینسی مەدرید لە بەشی کیمیا بەدەستھێنا. لە ساڵی ١٩٦٣، بڕواننامەی دکتۆراشی وەرگرت، ئەلبەرت سۆلس لە ئەنجومەنی توێژینەوەی ئیسپانی، سەرپەرشتی خوێندنی دکتۆراکەی بوو. دوای تەواوکردنی تێزەکەی، چوونەتە ئەمریکا بۆ کارکردن لەگەڵ سیڤیرۆ ئۆچوا. دوای ئەوەی لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە ئەمریکا گەڕانەوە بۆ ئیسپانیا، ئەوا لە شاری مەدرید تاقیگەیەک دادەمەزرێنێت لەبواری بۆماوەزانیی گەردی. دواتر لە چەند زانکۆیەکی مەدرید، سالاس بوو بە پڕۆفیسۆر.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مارگاریتا سالاس تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article مارگاریتا سالاس, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.