ماداگاسکار: ھەڵاتن بەرەو ئەفریقا (بە ئینگلیزی: Madagascar: Escape 2 Africa) ئەنیمەیشنێکی کۆمیدی-سەرکێشییە کە بەرھەمھێنراوە لەلایەن دریم وۆرکس ئەنیمەیشن کە لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ بڵاوکراوەتەوە.
فیلمەکە دووەم فیلمە لە زنجیرەفیلمی ماداگاسکار، دوای ماداگاسکار (فیلمی ٢٠٠٥) کە درێژییەکە بۆ سەرکێشییەکانی ئەلێکسی شێر، گلۆریای کەرکەدەن، مارتیی کەری کێوی، مێڵمانی زەڕڕافە، پەنگوین و چیمپانزییەکان. فیلمەکە لەلایەن ئێرک دارنێل دەرھێنراوە وە لەلایەن تۆم ماکگرات نووسراوە. ھەریەک لە بێن ستیلەر، کریس رۆک، جادا پینکێت سمیت، دەیڤد شویمەر، ساچا بارۆن کۆھێن، سێدریکی دڵخۆشکەر و ئاندی ریچتەر کاری دەنگییان بۆ فیلمەکە کردووە. ئەلێک باڵدوین، ویل. ئای. ئام، بێرنی ماک و شێری شێپێرد ئەندامێکی نوێی کاستی زنجیرەفیلمەکە بوون. لە فیلمەکەدا، کەسایەتییە سەرەکیەکان، ئاهەنگێک لە باخچەی ئاژەڵانی ناوەند دەکەن، کە سەرکێشییەکانیان وایان لێکردوون کە ببردرێن بۆ ماداگاسکار. دوواتر خۆیان لە ئەفریقا دەدۆزنەوە، ئەو شوێنەی لە کە جۆرەکانی وەک خۆیان دەبینن و لەوێ ئەلێکسی شێر لەگەڵ دایک و باوک یەک دەگرێتەوە.
لە ئەفریقا زوبای شێر هەوڵ دەدات ئەلەکەی کوڕی فێر بکات چۆن شەڕ بکات، بەڵام کوڕەکەی زیاتر حەزی لە سەمایە.
پاشکۆیەک بۆ ماداگاسکار لە ساڵی ٢٠٠٥ لە پەرەپێداندا بوو، کاتێک یەکەم فیلم بڵاوکرایەوە، لەگەڵ بەروارێکی دەرچوونی بۆ کۆتایی ساڵی ٢٠٠٨.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ماداگاسکار: ھەڵاتن بەرەو ئەفریقا تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article ماداگاسکار: ھەڵاتن بەرەو ئەفریقا, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.