لی ئای ران (لەدایکبووی ١٩٦٤) ژنە چالاکوانی کۆرییە.
لە ساڵی ٢٠١٠، لەبەرامبەر چالاکییەکانی، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا.
لەدوای یاخیبوونی باپیرانی ئەوا ڕوویانکردە کۆریای باشوور، لی، خۆی و خێزانەکەی بەناچاری لە کەمپی کرێکارانی کۆریای باکوور دەستیان بەژیانکردەوە. لی ماوەی ھەشت ساڵان زیندانی کرابوو. خێزانەکەی ئەوکاتە ڕایانکرد، کاتێک یەکێک لەخزمانی بەڵگەیەکی بڵاوکردەوە لەسەر باوک و باپیرانی لی کە لەدژی حکوومەتی کۆریای باکوور کاریان کردووە.
لە ساڵی ٢٠٠٥، پڕؤگرامێکی سەرکردایەتی دامەزراند، تاکوو قوتابیانی کۆریای باکوور بتوانن فێری زمانی ئینگلیزی بن لەڕێگای پشتیریکردنی داراییەوە. لە ساڵی ٢٠٠٨، بووە یەکەم دەرکراوی کۆریای باکوور بتوانێت لە کۆریای باشوور کورسییەکی پەرلەمان مسۆگەربکات. لە ساڵی ٢٠٠٩، بووبە یەکەم خانمی کۆریای باکووری دەرکراو، کە بتوانێت بڕواننامەی دکتۆرا بەدەستبھێنێت، ئەو لە زانکۆی ئوھا وۆمەنس لەبابەتی خواردن و نیوتریشن دکتۆرای وەرگرت. ھەر لە ساڵی ٢٠٠٩، ڕێکخراوی ھانای بەرگریکاری ژنانی دامەزراند، کە ڕێکخراوێکی ناحکومی بوو یارمەتی ئەو ژنانە دەدەن کە لە کۆریای باکوورەوە ھاتوون و لە کۆریای باشوور دەژین لەڕووی مەشقپێدانیان بۆچۆنییەتی کارکردن، ئاگاداربوونی منداڵ، پشتگیری خوێندن و ڕاھێنانیان لەسەر مافەکانی مرۆڤ.
لە ساڵی ٢٠١٢، ڕێستورانتێکی کردەوە کە وەک پەیمانگایەک کاری دەکرد بۆ پێشکەشکردنی خواردنی کەلتووری کۆریای باکوور، ئەمەش بۆ لەیەک نزیککردنەوەی ھەردوو کۆریاکەبوو و زیاتر شارەزاکردنی خەڵکی باشوور لەبارەی خواردنی پیۆنگیانگ. ھەر لە ساڵی ٢٠١٢، ماوەی ١٨ ڕۆژ مانی لەخواردن گرت لەبەردەم باڵیۆزخانەی چین، لەدژی بەزۆر گەڕادنەوەی پەنابەرانی کۆریای باکوور لە چین.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لی ئای ڕان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لی ئای ڕان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.