سڤێن - ئێرک لیدمان (لەدایکبووی ١٩٣٩) نووسەر و بیرمەندێکی سویدییە، پسپۆری مێژووی بیرە.
لیدمان لە شاری کارلسکرونای سوێد، ساڵی ١٩٣٩ ھاتۆتە دونیا، لە زانستگەی لوند و پاشان لە یۆتەبۆری خوێندوویەتی. لیدمان ساڵی ١٩٦٦ بڕوانامەی دوکتۆرای وەرگرتووە و بووەتە دۆسێنت لە زانستگەی یۆتەبۆری.
لیدمان لە نێوان ١٩٦٦-١٩٦٨، لە شاری مالموێ بووەتە جێگری سەرۆکی بەشی فەرھەنگیی ڕۆژنامەی Sydsvenska Dagbladet Snällposten.
لە شاری لوند ١٩٦٨-١٩٧٠ و لە شاری یۆتەبۆری ١٩٧١-١٩٧٩ بووەتە دۆسێنت لە مێژووی بیر و زانیاردا. ساڵانی ١٩٧٩-٢٠٠٦ لە یۆتەبۆری پرۆفیسۆری مێژووی بیر و زانیار بووە.
لیدمان تۆژینەوەی وردی ھەیە لەسەر «تیۆریی زانیار»، لە ڕوانگەیەکی مارکسیانەوە وردبۆتەوە لەوەی چۆن زانیار دەکەوێتە بەرتاوی ھەلومەرجی دامودەزگە زانستییەکان و شێوازی ھەڵسوکەوتیان لەگەڵ ئەو زانیارە. لەوەش بترازێت میتۆدی نوێی داڕشتوە بۆ شرۆڤەی ئایدیۆلۆژی.
لیدمان لە بواری فەرھەنگیی سوێددا نووسەرێکی چالاکە. یەک لە کتێبە ناودارەکانی لە ژێر سەرناوی «ڕێگوزەری بیری سیاسی» تەرجەمەی کوردی کراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە لیدمان تێدایە. |
This article uses material from the Wikipedia Soranî / کوردی article لیدمان, which is released under the Creative Commons Attribution-ShareAlike 3.0 license ("CC BY-SA 3.0"); additional terms may apply (view authors). ناوەرۆک لەبەردەستە لەژێر CC BY-SA 4.0دا، مەگەر پێچەوانەی وترابێ. Images, videos and audio are available under their respective licenses.
®Wikipedia is a registered trademark of the Wiki Foundation, Inc. Wiki Soranî / کوردی (DUHOCTRUNGQUOC.VN) is an independent company and has no affiliation with Wiki Foundation.